rawêjîsm | ڕاوێژیسم

#وێژەی_کوردی
Канал
Искусство и дизайн
Образование
Музыка
Книги
Курдский
Логотип телеграм канала rawêjîsm | ڕاوێژیسم
@RawezhismПродвигать
2,39 тыс.
подписчиков
1,28 тыс.
фото
577
видео
543
ссылки
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‎خۆشەویستی لای جەلادەت وەک مۆسیقا بوو، وەک چۆن لە مۆسیقادا دواجار مرۆڤ نازانێت دەیەوێت بڵێت چی، لە خۆشەویستی ڕاستەقینەشدا مرۆڤ نازانێت دەیەوێت بڵێت چی. کێشەکە هەر بێتوانایی زمان و کەم قودرەتی وشە نەبوو لە تەعبیرکردندا، بەڵکوو ئەوە بوو کە دواجار خۆشەویستی ڕاستەقینە وەک مۆسیقا ئامانجێکی نییە، تەفسیرێکی نییە بۆ لێرەیە و چی دەوێت، کە توانی تێبگات چی دەوێت، لەوە دەکەوێت خۆشەویستی بێت، کە ڕوخسارێکی نەگۆڕ و تەفسیرێکی کۆتایی وەرگرت ئیتر دەمرێت. خۆشەویستی ئەوەیە کە شادومانی بە بوونی ئەم مرۆڤە لەسەر زەوی، شادومانییەک هیچ مەبەستێکی لەپشت نییە، عاشقێکی ڕاستەقینە یەکێکی خۆشناوێت لەبەر ئەوەی جوانە، بەویقارە، ئەفسوناوییە، بەڕەوشتە، بەمەکرە یان هەر سیفەتێکی بێ مانای تر. بەڵکوو لەبەر ئەوەی ئەوە تەنیا ڕێگایە بیر لە هیچ غایەتێک نەکاتەوە.

‎لە ڕۆمانی: “شاری مۆسیقارە سپییەکان”
‎نووسەر: #بەختیار_عەلی

Video: koketit Text: bachtyar.ali


#ڕاوێژیسم #وێژەی_کوردی #kurdishnovel #kurdish
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کوردی | Kurdî

“Eger derdê min yek bûya çi dibû;
Ger xema min hindik bûya çi dibû;
Li kêleka min hebîb yan tebîbek,
Ji herduyan yek hebûya çi dibû?”

Baba Tahirê Uryan | Ger derdê min

“ئەگەر دەردێ من یەک بوویا چ دبوو؛
گەر خەما من هندک بوویا چ دبوو
ل کێلەکا من حەبیب یان تەبیبەک،
ژ هەردوویان یەک هەبوویا چ دبوو؟”

بابە تاهیری عوریان | گەر دەردی من


#ڕاوێژیسم #وێژەی_کوردی #wêjeyakurdî


@rawezhism
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم کاتەتان باش، بۆ یادی هەڵبەستڤان #شێرکۆ_بێکەس بەشێک لە دەقە شێعرییەکانی کە حەزتان لێیە، لێرە بە یادگار بۆمان بنووسن.

Ev demê we baş, ji bo bîranîna helbestvan #şêrkobêkes beşek ji helbestên wî ku hun hez jê dikin, li wir wek yadgar ji bo me binvîsin.

Nîgare: @hemn.ghahramani

#ڕاوێژیسم #وێژەی_کوردی #wêjeyakurdî
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
“هەموو ئەعزایی ناڵینم دەناڵێ
سەراپام میسلی مۆسیقارە بێ تۆ”

نالی

“Hemû E’zayî nallînim denallê
Serapam mîslî mosîqare bê to”

Nalî (1800-1877)

Semakar: @dorotheegilbert & @marcelogomesofficial
video: @niczeusmackay

@rawezhism

#وێژەی_کوردی #Helbestakurdî #ڕاوێژیسم #sema #dance #نالی #دیوانی_نالئ #Nalî #kurdishpoem #kurdishclassic
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
“لێ گەڕێ رۆڵی دیکە بگێڕم
ئەی ڕووحی بەرزی تەنیاییم!
با ئاپۆرەی دڵنیات بم
لە چاوەڕوانی و
وێرانیش”.

پاژێک لە شیعری:
نەناس لە هەرێمی ژنێکدا؛ سەرەڕۆ
شاعیر: #یوونس_ڕەزایی

#ڕاوێژیسم #Helbestakurdî
#وێژەی_کوردی

@rawezhism
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
pajek ji jiyan, çalakî û xebatên helbestkarê nîştmanperwer “Celal Melekşa” bi devoka kurmancî.

بەشێک لە ژیان، چالاکی و خەباتی شاعیری نیشتمانپەروەر “جەلال مەلەکشا” بە دەڤۆکی کرمانجی سەروو.
ژێدەر: ڤەژین میدیا
Jêder: Vejîn Media


#ڤەژین_مێدیا #وەرگێڕان #جەلال_مەلەکشا #ڕاوێژیسم #زمان #وێژەی_کوردی


@rawezhism
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
.

"ته‌ماشای گه‌وهه‌ری من كه‌ی، ده‌زانی ئاشكرا كوردم"

بۆ یەکەمین جار تۆمارێکی دەنگیی قانعی شاعیر بڵاو دەکرێتەوە کە مێژووەکەی بۆ سەرەتای ساڵانی شەستەکان دەگەڕێتەوە.

A voice recording of the poet Qani’ that goes back to the beginning of the 60s has been released for the first time.

ژێدەر: د. ڤیم.


#قانع #مامۆستا_قانع #قانعی_شاعیر #کوردم #کوردستان #wêjeyakurdî #وێژەی_کلاسیکی_کوردی #وێژەی_کوردی #ڕاوێژیسم #zimanêkurdî #kurdî


@rawezhism
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
Photo
.
پاژێک لە “گوڵی شۆڕان”ـی “عەتا نەهایی”.


“ڕۆژی دوایی لاس هەواڵێکی ناخۆشی هێنایەوە. "ئاغاکانی تەمووتە لە میرەدێ ڕێیان بە ژنە ئەفسەرەکان گرتووە و تاڵانیان کردوون. جگە لەوەش تەمایان لە نامووسیان کردووە". خانزاد لەو هەواڵە داچڵەکی. ئەوە یەکەم جار نەبوو هەواڵی دەستدرێژی بۆ نامووسی ئافرەت تەزووی بە لەشدا دەهێنا و دایدەچڵەکاند. بە شەرمەوە سەیری لاسی کرد و لێی ورد بۆوە. لاس هەمیشە ئەو چەشنە هەواڵانەی بە بێزەوە دەبیست و دەگێڕایەوە. لەوەدوا بێزەکەی دەبووە بێزاری و دواتر دەبووە چەشنێک سووکایەتی پێکردن و پێهاتن. خانزاد نەیدەزانی کامە بەشی ئەو هەواڵە وەها هەستێکی لە پیاودا دەورووژاند. کردەوەکە، کە داگیرکردن و تاڵانکردنێکی زۆرەملە بوو؟ بکەرەکە، کە داگیرکەر و تاڵانچی و "هەمیشە پیاو بوون"؟ یان تاڵانکراوەکە، ئافرەتێکی بێدەسەڵات و بێتاوان؟ کامەیان؟ خانزاد تێنەدەگەیشت. هەستەکەی لاس ئاڵۆز بوو، خۆی بە دەستەوە نەدەدا. ڕاستە دژوێنەکانی ئاراستەی تاڵانکەر دەکرد و کردەوەکە بە لایەوە پیس و قیزەون بوو؛ بەڵام هیچ هاوخەمییەکی لەگەڵ تاڵانکراوەکە تێدا نەبوو. ئەگەر بەزەیی و هاوخەمییەکیش بوو؛ "بۆ ژنەکە نەبوو، بۆ خاوەنەکەی بوو، بۆ بنەماڵە و بە تایبەت مێردەکەی بوو". خانزاد لە شتێکی‌تر دەگەڕا. دەیویست بزانێ دەربارەی ژنەکە چۆن بیر دەکاتەوە. شتێک کە ڕەنگە لاس هەرگیز بیری لێ نەکردبێتەوە. خانزاد ڕۆژانی دوای ئەو تەزوو و داچڵەکینە بیری دەکردەوە؛ لەو دەستدرێژییانەدا ئەوەی بە تاڵان دەبرا سامانی ژن بوو، "خودی ژن و هیچی‌تر". کەواتە دەبوو لەگەڵ ئەودا هاوخەمی بکرێت. بۆیە لە ناخەوە بۆی دەگریا. بیناسیایە یان نا، نزیک بووایە یان غەوارە، کورد بووایە یان عەجەم، ژنە ئەفسەر و خان یان ژنە ڕەعیەت و هەژار، هیچ جیاوازییەک نەبوو...”.

◾️لاپەڕە: ٧٦ - ٧٧

#عەتا_نەهایی #گوڵی_شۆڕان #ڕۆمانی_کوردی #ڕاوێژیسم #وێژەی_کوردی #ناساندنی_کتێب

@rawezhism