rawêjîsm | ڕاوێژیسم

#ناساندنی_کتێب
Канал
Искусство и дизайн
Образование
Музыка
Книги
Курдский
Логотип телеграм канала rawêjîsm | ڕاوێژیسم
@RawezhismПродвигать
2,39 тыс.
подписчиков
1,28 тыс.
фото
577
видео
543
ссылки
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
Photo
.
پاژێک لە “گوڵی شۆڕان”ـی “عەتا نەهایی”.


“ڕۆژی دوایی لاس هەواڵێکی ناخۆشی هێنایەوە. "ئاغاکانی تەمووتە لە میرەدێ ڕێیان بە ژنە ئەفسەرەکان گرتووە و تاڵانیان کردوون. جگە لەوەش تەمایان لە نامووسیان کردووە". خانزاد لەو هەواڵە داچڵەکی. ئەوە یەکەم جار نەبوو هەواڵی دەستدرێژی بۆ نامووسی ئافرەت تەزووی بە لەشدا دەهێنا و دایدەچڵەکاند. بە شەرمەوە سەیری لاسی کرد و لێی ورد بۆوە. لاس هەمیشە ئەو چەشنە هەواڵانەی بە بێزەوە دەبیست و دەگێڕایەوە. لەوەدوا بێزەکەی دەبووە بێزاری و دواتر دەبووە چەشنێک سووکایەتی پێکردن و پێهاتن. خانزاد نەیدەزانی کامە بەشی ئەو هەواڵە وەها هەستێکی لە پیاودا دەورووژاند. کردەوەکە، کە داگیرکردن و تاڵانکردنێکی زۆرەملە بوو؟ بکەرەکە، کە داگیرکەر و تاڵانچی و "هەمیشە پیاو بوون"؟ یان تاڵانکراوەکە، ئافرەتێکی بێدەسەڵات و بێتاوان؟ کامەیان؟ خانزاد تێنەدەگەیشت. هەستەکەی لاس ئاڵۆز بوو، خۆی بە دەستەوە نەدەدا. ڕاستە دژوێنەکانی ئاراستەی تاڵانکەر دەکرد و کردەوەکە بە لایەوە پیس و قیزەون بوو؛ بەڵام هیچ هاوخەمییەکی لەگەڵ تاڵانکراوەکە تێدا نەبوو. ئەگەر بەزەیی و هاوخەمییەکیش بوو؛ "بۆ ژنەکە نەبوو، بۆ خاوەنەکەی بوو، بۆ بنەماڵە و بە تایبەت مێردەکەی بوو". خانزاد لە شتێکی‌تر دەگەڕا. دەیویست بزانێ دەربارەی ژنەکە چۆن بیر دەکاتەوە. شتێک کە ڕەنگە لاس هەرگیز بیری لێ نەکردبێتەوە. خانزاد ڕۆژانی دوای ئەو تەزوو و داچڵەکینە بیری دەکردەوە؛ لەو دەستدرێژییانەدا ئەوەی بە تاڵان دەبرا سامانی ژن بوو، "خودی ژن و هیچی‌تر". کەواتە دەبوو لەگەڵ ئەودا هاوخەمی بکرێت. بۆیە لە ناخەوە بۆی دەگریا. بیناسیایە یان نا، نزیک بووایە یان غەوارە، کورد بووایە یان عەجەم، ژنە ئەفسەر و خان یان ژنە ڕەعیەت و هەژار، هیچ جیاوازییەک نەبوو...”.

◾️لاپەڕە: ٧٦ - ٧٧

#عەتا_نەهایی #گوڵی_شۆڕان #ڕۆمانی_کوردی #ڕاوێژیسم #وێژەی_کوردی #ناساندنی_کتێب

@rawezhism
Forwarded from اتچ بات
کۆمەڵەچیرۆکی
"نێچیری وەرزەکان"
نووسەر: #بێهزاد_قادری
ساڵی چاپ: ۱۳۹٦ی هەتاوی

«نێچیری وەرزەکان»، کۆمەڵێک چیرۆکی کورتی لەخۆ گرتووه و ناوەندی وەشاندنی «ئەوین» له چاپی داوه. هەشت کورتەچیرۆک له ۷٥ لاپەڕەدا یەکیان گرتووه و هەوڵیان داوه ئاوێنەیەک بن بۆ بارودۆخی ئێستای مرۆڤی کورد.
زمان لەم هەشت چیرۆکەدا جارجار له ڕاستییەوه ڕوو له قوتابخانەی ڕئاڵیستەکان دەکات و، کە سەر به دنیای شیعرەوە دەنێت، تامی دەقە سیحراوییەکانی مارکێز دەدات. له بڕێک شوێندا ئاماژەکان، خوێنەر بەرەو سەمبۆلیزم دەبەن و، له ڕاستییە تاڵەکاندا ناتۆڕالیزم وێنا دەکەن.

• بەشێک لە گوتەی شاعیر و نووسەر؛ محەممەدسدیق کەریمی لەسەر ئەم کتێبە.

▫️#ناساندنی_کتێب
▫️ #ڕاوێژیسم

@Rawezhism