rawêjîsm | ڕاوێژیسم

#جەلال_مەلەکشا
Канал
Искусство и дизайн
Образование
Музыка
Книги
Курдский
Логотип телеграм канала rawêjîsm | ڕاوێژیسم
@RawezhismПродвигать
2,39 тыс.
подписчиков
1,28 тыс.
фото
577
видео
543
ссылки
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
pajek ji jiyan, çalakî û xebatên helbestkarê nîştmanperwer “Celal Melekşa” bi devoka kurmancî.

بەشێک لە ژیان، چالاکی و خەباتی شاعیری نیشتمانپەروەر “جەلال مەلەکشا” بە دەڤۆکی کرمانجی سەروو.
ژێدەر: ڤەژین میدیا
Jêder: Vejîn Media


#ڤەژین_مێدیا #وەرگێڕان #جەلال_مەلەکشا #ڕاوێژیسم #زمان #وێژەی_کوردی


@rawezhism
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بۆ یادی شاعیری نیشتمان م “جەلال مەلەکشا

هۆنراوەی“کە خۆم ناسی”
بە دەنگی شاعیر.

“سنوورەکان بشێوێنە
کوردستانم بۆ بێنەوە
با بە دەوریا بسووڕمەوە
کوردستانم بۆ بێنەوە
با دانیشم لەتە لەتە وڵاتەکەم بدوورمەوە!”

#جەلال_مەلەکشا

@rawezhism
ڕووگەی جێژوان چاوەڕوانە
من لە ئێرە،
دەستنوێژەکەم هەڵگرتووە
دەمەوێ چوار ڕەکات ئەوین
لە مێحرابی چاوەکانتا بخوێنمەوە.
کات دڕەنگە
دڵ هەڵپەیە بۆ مێعراجێ
عیشا بە سەر شان و ملما باڵا بووە
سەرم بچێ، نوێژم ناچێ...

🖊 #جەلال_مەلەکشا

@Rawezhism | #ڕاوێژیسم
Forwarded from اتچ بات
«چۆن شێت‌نەبم»

شیعر: #جەلال_مەلەکشا
خوێندنەوەی: #مێھرداد_ئەحمەدزادە
ئامادەکردنی دەنگ: #مێھرداد_ئەحمەدزادە
ــــــــــــــــــ
@Rawezhism | #ڕاوێژیسم
«چۆن شێت‌نەبم»

لەم جیهانە،
پەلەوەریش
نیشتمانی بۆ خۆی هەیە
دارستانێ، تاقە دارێ
ئاوارەش بێ
نێو ئەشکەوتێ، بن پاسارێ!

چون شێت‌نەبم
نەچم بە گژ کوێستانێکاو
چوار ڕێیانی گەردون نەگرم
هێشتا بستێ خاک شک نابەم تێدا بژیم،
تێدا بمرم...

چۆن ‌شێت‌نەبم
هەموو ڕێگام لێ بەستراوە
بەهەر جادە و
شەقامێکا ڕادەبوورم
تەپۆڵکەیێک،
کڵاوێكی سەربازانەی لەسەر ناوە
دڵ و گیرفان دەپشکنێ
بەڵگەی خواشم لە‌گەڵدا بێ
ڕێگام دەگرێ
نەکا نەخشەی،
وڵاتێکم لە گیرفان بێ و...
ڕەمزی نهێنی ناوێکم لە ‌دڵ‌دا بێ

چۆن شێت‌نەبم
توڕەم.. توڕە... وەک ئاگرم
شمشێرێکی هەڵکێشاوم
لەناو بریسکی خوێنی‌خۆما ئەزریکێنم
هەتا کەلان نەدۆزمەوە
ئۆقرە ناگرم
خوا ئەزانێ من ‌‌‌‌‌‌‌حەز ناکەم
وەک عەشقیا سەر گەردان بم
لەم کوێستانە
ڕێگەم بدەن بێمە خوارێ
هیچم ناوێ لەم جیهانە
جگە نەختێک سەربەستی و
بستێ خاک و ئاڵایێک و ڕەشماڵێکی قەرەجانە.
ــــــــــــــــــ
#جەلال_مەلەکشا #ڕاوێژیسم
Me bişopînin: @rawezhism
سنوورەکان بشێوێنە
کوردستانم بۆ بێنەوە
با بە دەوریا بسووڕمەوە
کوردستانم بۆ بێنەوە
با دانیشم لەتە‌لەتە وڵاتەکەم بدوورمەوە!
ــــــــــــــــــ
#جەلال_مەلەکشا #ڕاوێژیسم
Me bişopînin: @rawezhism
بووم بە شاعیر
دەرد و ئازارم هەڵبژارد
لە کارگەی چەوساوانا
شێعرەکانم کردە تفەنگ
بەڵێنم داوە چەپکێ تیشک
لە خۆر بدزم
بیدەم لە پرچی شەوەزەنگ

#جەلال_مەلەکشا 🌐 #ڕاوێژیسم
@rawezhism @rawezhism