rawêjîsm | ڕاوێژیسم

#تاپوی_نووسراوە
Канал
Искусство и дизайн
Образование
Музыка
Книги
Курдский
Логотип телеграм канала rawêjîsm | ڕاوێژیسم
@RawezhismПродвигать
2,39 тыс.
подписчиков
1,28 тыс.
фото
577
видео
543
ссылки
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]
زۆربا: بەڕاست ئەمەیە ئازادی! بەدیهاتنی ئارەزوویەک، کۆکردنەوە و لەسەر یەکخستنی دراوی زێڕ، دوایی زاڵبوون بەسەر ئارەزووتا و بەفێڕۆدانی ئەوەی کە کۆت کردۆتەوە، خۆ ئازادکردن لە کۆتێک و کەوتنە داوی ئارەزوویەکی لەو چاکترەوە، بەڵام ئاخۆ هەر ئەمەیش لە خۆیدا جۆرێک نییە لە کۆیلایەتی؟ لەبەر خاتری بیر و باوڕێک یان گەلەکەت، یان لەبەر خاتری خوا خۆت بکەیت بە قوربانی؟ یان چەندە پلە و پایەی سەرۆک بەرز دەبێت پەتی گەردنی کۆیلە درێژتر بێت؟ بەم حاڵەوە کۆیلە چاکتر دەتوانێت دەست و پێ بهاوێژێت و لە مەیدانێکی فراوانترا زیاتر هەڵسوکەوت بکات بێ ئەوەی هەست بە پەتی سێدارەکەیش بکات بمرێت، ئایا ئەمەیە مانای ئازادی؟

#نیکۆس_کازانتزاکیس
لە کتێبی: زۆربای یۆنانی /ل. ۴۰
و: #ڕەئووف_بێگەرد

دەق لە کاناڵی: #تاپوی_نووسراوە

نیگارکێش: Ferdinand Hodler

@Rawezhism | #ڕاوێژیسم
Forwarded from اتچ بات
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

🎵 #گۆرانی : "سەردار عەیوەزخان"①
هۆنراوەی: #تیفە_گوڵ
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #موزەفەر_حەمیدی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

چەن کەلامۆ دەبێژم ژ سەردار "عەیوەز"
حەدێ خوە و دوشمەنان دانی تۆ به دەس
دوشمن ژ نەوئومێوی بەرن گەریە بەز
وە قەی ڕەنج و شوجاعەت "سەردار عەیوەزخان"

شڤانەیی ژەن شوعلە،هاتنە ناو ماڵان
گۆتن دوشمن فەرزێ مە بر، "سەردار عەیوەزخان"!
عیوەز خیکۆ بانگ کر برا بە وێ "جەعفەرخان!"
وە قەیرەت و شوجاعەت "سەردار عەیوەزخان"

جەعفەرخان ڕەسە کەنین سا مەحرە ئامە
دوشمەنێ مە لە کەنە خیالەک خامە
گەرێ کاری دوشمەنان دێرێ تەمامە
وە قەیرەت و شوجاعەت "سەردار عەیوەزخان"

دوشمەن دێرە لە "سەردار عەیوەز" هلانی
عێوەز و جەعفەرخان جان بەختێمە دانی
هەرە ئەسپان زین کەڤەڕی تازه جەوانی
وە قەیرەت و شوجاعەت "سەردار عەیوەزخان"

عەیوەزخان و جەعفەرخان دوو شیرێ ژیان
لە یەسپێ خوە سیاروون چوونە وەرچیان
لە یەسپێ خوە سیاروون دانە وەرچیان
ملەت گشتێ ئەفێری قەیرەتێ وان
وە قەیرەت و شوجاعەت "سەردار عەیوەزخان"

دەرکەت لە سەری مەرزێ مەسلەحەت کرن
لە بارێ جەنگ دوشمەن خیر و شەڕ کرن
دوشمەن دانە بەر گولان دەروەدەر کرن
وە قەیرەت و شوجاعەت "سەردار عەیوەزخان"

"عەیوەزخان" و "جەعفەرخان" هەردوو برا موون
ئەگەڕیانە ئی تەنگێ وە هەر ئەڕاموون
لە چۆلایێ تەنگێ وە هەڤ قەڕا موون
گوللـە لە سەردار عەیوەز" کەفت ژە هەم جودا موون
وە قەیرەت و شوجاعەت سەردار عەیوەزخان

عەیوەز ژە ئەسپێ داکەفت جە لاڤەلەکێشان
دیسا گوللـەک لە ناڤ گولێ کەفتە سیا کێشان
تا جەعفەرخان نیشتە سەر نەفەس هلکێشان
ئای کۆ نامرادا و نەوجەوانا ئەرمان برا جان!
نامرانان و جەوانان سەردار عەیوەزخان!
دەگریی و دەبێژێ ئەرمان برا جان!
چەن کەلامەک خەلات و لە قولقێ ئاغایان

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
①سەردارێکی کوردی کرمانجی لە تایفەی کۆچێندراوی جەلالی بۆ خوراسان بوو کە دژ بە بڕیارنامەی ئاخاڵ (بەخشینی بەشێک لە خاکی ئێران بە ڕووس) شۆڕشی کرد دوای شەڕێکی ۱۲ ساڵە ئاکام لە گەڵ زۆرینەی شەڕڤانەکانیا شەهید بوو.
②هاوسەری سەردار عەیوەزخان بوو کە دوای شەهیدبوونی سەردار ڕێبەرایەتی خەڵکەکەی لە ئەستۆ گرد

#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

#دەروەچ
سەردار #عەیوەز_خان
ئامادەکردنی #ژیلەمۆ
ــــــــــــــــــــــــــــــ

لاگران و ئەندامانی ڕێزدار، لە دەرڤەی سنووری کوردستانی ئازیز، لە گوندەکانی فیرووزە و قووشخانەی سەر بە شاری شیروانەی خوراسانی کۆن (لە وڵاتی تورکەمەنستانی ئێستا) #دەروەچی #تاپوی_نووسراوە دەکەینەوە و ئاوڕێ لە ئازایەتی و دلێری و بەرخودانی ڕۆڵەیەکی بەجەرگ و ئازای کورد، لە هۆزی جەلالی، سەردار #عەیوەز_خان لە هەمبەر هێرشی ڕووسەکانەوە دەخەینە بەر دیدەی خوێنەران و بەردەنگانی هێژای #تاپوی_نووسراوە.

زیاتر لە سەدەیکە سترانێ لەسەر لێوی کوردەکانی خوراساندا پشکووتووە و لەسەر زاران گەڕاوە و لە دڵان هاڵاوە، سترانێکە لە ناخیدا ئامانج و حەسرەتێ خەوتووە و پنگ دەخواتەوە و بە سترانی "سەردار #عەیوەز_خان" ناو و ناوبانگی لە سنووران و زەمەنان تێپەڕیوە...

....پاش واژۆی ڕێکەوتننامەی نەنگینی "ئاخاڵ" لە لایەن ناسرەددین شای قجەرەوە و بەخشینی بەشێک لە خاکی ئێران -کە دێی فیرووزە (زێدی عەیوەزخان)شی لە خۆ دەگرد- بە ڕووسەکانی تێزاری؛ ساڵی ۲٦۰٤ی کوردی (۱۱۳ ساڵ پێش) کوردە کورمانجەکانی خوراسان بە ڕێبەرایەتیی موحەممەد دوردی خان و #عەیوەز_خانی تەمەن ۲٥ ساڵان - لە هۆزی "جەلالییەکانی زەعفەرانلوو" کە ۳٥۰ ساڵ پارێزەری سنوورەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانیان لە ئەستۆ دەبێ- دژ بەم ڕێکەوتننامە لە بەرامبەر ڕووسەکان هەڵدەستێنەوە.
ئەم بەرهەڵستکارییە دەبێتە هۆی هێرش کردنی هێزی ڕووسەکان بۆ دێی فیرووزە و دەستپێکردنی شەڕیان لەگەڵ ڕۆڵەکانی ئاور و ئەوینی خوراسان. کە دوازدە ساڵ درێژەی ئەبێ هەتاکە هێزی سەردار عەیوەز خان گەمارۆ دەدرێن و لە بەهاری ۲٦۱٦ی کوردی بە پێکیان و کوشتنی وی، فیرووزەش تێکدەشکێ و دەبێتە موڵکی ڕووسیە. ئەمێستاکه سەر بە وڵاتی تورکەمنستانه.

"تیفە گوڵ (توحفە گوڵ)" هاوسەری سەردار عەیوەز خان پاش کوشت و بڕی هێزی هاوسەرەکەی سەرپەرشتی خەڵکی فیرووزە دەگرێتە ئەستۆ و شیعری "سەردار عەیوەز خان" کە بوێری و ئازایەتی هاوسەرەکەی و هاوڕێیانی شەهیدیین دەهۆنێتەوە. دواتر ئەم هەڵبەستە دەبێتە سترانێکی مێژوویی و هەرمان کە هێمای بەرزیی خۆڕاگری نەتەوەیکە لە هەمبەر هێرشی بیانییەکاندا.

چیرۆکی #عەیوەز_خان پاش مەرگی شینی دەبێتە ڕازەی سوور لە دڵی مێژوودا و مەزاری ئێستاکە لە شاری فیرووزەیە لە تورکەمەنیستان.

لە کۆتاییدا سترانی "سەردار عەیوەز خان" بە دەنگبێژی موزەفەر حەمیدی دەکەینە تاجە گوڵینەیەک پێشکەشی ئێوە و ئاراستەی ڕۆحی بەرزیی ئەو ڕۆڵە ئازا و بەجەرگانە دەکەین کە دەنگیان جگە لە شاخ و دۆڵی زێدەکەیان چ کەس نەیبیست و لە گومناوی و بێ ناونیشانیدا بوونە گیانسپاری ئاخی زێدەکەیان و گیانیان بەرزیان بۆ هەتاهەتایە تەسلیمی خاکی نیشتمان کرد. وەکوو هەر جارەش تا #دەروەچێکی تر بە هونەر و خۆشەویستیتان ئەسپێرین.🌹🌹
ــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
Forwarded from اتچ بات
ئێمەومانان بە دەگمەن سفرەی دڵمان بۆ ئەو کەسانە ڕادەخەین کە لە خۆمان باشترن، بەڵکو هەر لێشیان هەڵدێین... لەبەرانبەردا‌؛ زۆربەی جار نهێنییەکانمان بۆ ئەو مرۆڤانە دەدرکێنین کە لە خۆمان دەچن و لە لاوازی و تێکشکاوییدا هاوبەشین، چونکە مرۆڤ نایەوێ خۆی چاک بکات یان باشتر بێت لەوەی کە هەیە، گەر ئەوەی بوێت؛ دەبێ لەپێشدا مل بە لاوازی و دەستەوستانی و تاوانباری خۆی بدات، کە نایدات. هاوڕێی بەڕێز.. ئینسان نە لە بێ‌شەرمی وەکو پێویست شتێکی پێ بڕاوە و نە لە فەزیلەتیش..!

✍🏻 #ئالبێر_کامۆ | “کەوتن”
وەرگێڕانی: #توانا_ئەمین
سەرچاوە: #تاپوی_نووسراوە

https://instagram.com/p/BlTVDINh-Sg/
ئەو شتانەی کە "سانسۆر" پێشیان لێ دەگرێت؛ هەر ئەو شتانەن کە بە دەنگی بەرز هاواریان بۆ دەکات!

✍🏻 #ئەلبێر_کامۆ
سەرچاوە: #تاپوی_نووسراوە
وێنە: Eli Craven

▫️ @rawezhism
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئیمپراتۆری شیعری جیھان
مامۆستای ھەمیشە زیندوو
#شێرکۆ_بێکەسی_نەمر

ـــــــــــــــــــ

من لە گەڕەکی پاییزدا لە دایک بووم
تەنیایی مەڵاشوومی هەڵداوەتەوە.
قوماتەکەم گەڵای وەریو بووە.
باوکم ناوی "بریندار"ـە و
دایکیشم ناوی "خەزان"ـه
لەگەڵ "ڕاپەڕین"ـی چاو سەوزدا
هەردووکمان لە ڕۆژێکدا چاومان هەڵهێناوە.
ئەو شیری دایکی منی خواردووە و
منیش شیری دایکی ئەو①

۱۲ گوڵان ڕێکەوت بوو لەگەڵ لە دایکبوونی ئیمپراتووری شیعری دنیا، خودان پەیڤ و وشەی پاراوی کوردی و "هەست و نەست②"ـی نیشتمانی، خاوەن هەشت هەزار لاپەڕە هەتاوی شیعر و "تریفەی هەڵبەست③".

هەندێ کەس هەن کە لە دایک دەبن و چاویان بە ژیان هەڵدێ لەو ڕێبازە پیرۆزەی کە خواست و ویستی دڵ و هزریانە هەنگاو دەنێن و لە گوزەری زەمانەوە لە پێناوی ئاخ و نەتەوە و سەربەستیدا مۆمی تەمەنیان ئەسووتێنن و مێژوویێک بۆ خۆ تەرخان و تۆمار دەکەن، ئەمانە هەرچەن بە جەستە ئاکام بەرەو پاشەهەواری شاری خامۆشان بنە و بارگە لە کۆڵ ئەنێن و لە دوا مەنزڵگەیاندا ئۆقره ئەگرن، بەڵام بە ڕۆح و بیر و هزریان لەو بازنەی مردن و نەمانە دەرباز دەبن دەڕۆنە ڕێزی هەرمانەکانی نەتەوەکەیان و بگرە جیهانیش.

تەنانەت گەرد و تۆزی فەرامۆشی تێپەڕینی زەمەنیان لێ نانیشێ و بگرە وەکو زێڕێکی بێخەوشی ژێر خوڵ بەنرخ و بەبایەخ ئەبن. ئەم کەسانە تەنیا یەک مێژوویان هەیە و بەس ئەوەیش مێژووی لە دایک بوونیانە. بێشک مامۆستا شێرکۆ بێکەس یەکێ لەو کەسایەتیانەیە؛ هەتا کورد و هۆنراوەی کوردی هەبێ شێرکۆی نەمریش دەژیت و زیندووە و تینوویەتی شیعر دەشکێنی و گوارەی زێڕینی گوێچکەی مێژووی هەڵبەست و هۆنەی کوردییە کە بۆ هەتاهەتایه دەلەرێتەوە. بۆیە ئەمڕۆ پاش ‌۴ ساڵ لە سەفەری خۆڵەمێشی و بێگەڕانەوەی ۷۷ـەمین مۆمی کێکی تەمەنی ئەم خواوەندگارەی وشە و پەیڤی کوردییە هەڵئەکەین و یادی بەرز ڕادەگرین و سەری ڕێز و حورمەت دادەنەوێنین بۆ ورە و باوەڕ و هستی پاکژ و بەرزی، بۆ ئەو پەڕاوە شیعریانەی بە میرات بۆی بەجێهێشتوین.

بێشک شێرکۆ
"نەمرە وەکو شاخ
وەکو بەفر
وەکو درەخت و گوڵەباخ"④

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
① بەشێک لە شیعری "ئێستا کچێک نیشتمانمە"ی شێرکۆ بێکەس
② ناوی یەکێ لە پەڕاوەکانی شێرکۆ بێکەسە
③ ناوی یەکێ لە پەڕاوەکانی شێرکۆ بێکەسە
④ بەشێک لە شیعری "کەشکۆڵی پێشمەرگە"ی شێرکۆ بێکەس

✍🏻 #ژیلەمۆ
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
Forwarded from اتچ بات
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ سێشەممە
☀️ ۱۱ی گوڵانی ۲۷۱۸ی کوردی

یەکەمین ڕۆژی مانگی مەی بەرامبەر لەگەڵ ۱۱ـی گوڵان، ڕۆژی نێونەتەوەییی کار نێو نراوە.
لە ساڵی ۱۸۸۹ـی زایینی کۆنگەرەی ناڤنەژادی کرێکاران لە پاریس، بە پێشنیاری نوێنەری کرێکارانی ئەمریکا، ڕۆژی یەکەمی مانگی مەی بە ڕۆژی کرێکار هەڵبژێردرا و بە دوای ئەوە لە زۆربەی وڵاتانی دونیا، کرێکاران ئەو ڕۆژە ڕێز دەگرن.

لە ساڵی ۱۸۸٦ـی زایینی، پۆلیسی شیکاگۆ بە هێرش بردنە سەر خۆپیشاندەرانی ڕاخراوی کرێکاران کە دەگەیشتنە ۴۰ هەزار کەس، کە وا بۆ "۸ کاژێر کار لە ڕۆژدا و مافی یەکگرتنەوەی کرێکاری کۆبوونەوەیان ساز کردبوو" کە زیاتر لە ۷ کەس کوژران، هەر لەو کاتەدا نزیکەی ۳۴۰ هەزار کەس کرێکار لە ئەمەریکا دەستیان لە کار کێشایەوە،
ئەوانیان لە خۆڵ و خوێن هەڵکێشابوو.
چەند ڕۆژ دوای ئەم ڕووداوە دادگا چەند کەس لە ڕێبەرانی کرێکارانی محاکەمە کرد و بە مردن سەزای دان.

یەکێک لە ڕێبەرانی کرێکارانی مانگرتوو، دوای ڕاگەیاندنی ڕای کوشتنی، لە بەرامبەر دادگا گوتی:

کرێکاران بەوە گەیشتوون کە دەتوانن بە یەکگرتوویی و خەبات و یەکڕیزی بەسەر گرفتەکانیاندا زاڵ بن،
ئەوان دەزانن چ هێزێکی گەورە لە یەکگرتوویی ئەواندا شاراوەیە، هەر بەو هۆیەیە کە خاوەن کارەکان بە هەموو توانایان هەوڵ دەدەن تاکو یەکگرتووییی کرێکاران تێک بشکێنن و مێتینگی کرێکاران لە خۆڵ و خوێن هەڵکێشن.

ئێمەی کرێکار لە دەوری یەک کۆ بووینەوە تا هێندێک لە مافەکانی خۆمان وەرگرینەوە،
بەڵام ئێستا لە دادگا و بەندیخانە سەرمان دەرهێناوە؛
ئاخۆ ئەوەیە مانای هاوتەرازی و عەداڵەت لە کۆمەڵگای ئێمە؟

ئەمڕۆ ئەگەر هاواری مافخوازی ئێمە بە گوللە دەخنکێنن، دڵنیا بن ئەو هاوارانە لەمەو دوا کوژانەوەی نییە و بەڵکو هەموو ڕۆژێ دەنگی بەرزتر دەبێتەوە.

ڕێبەرانی کرێکارانی شیکاگۆ بە دەست زۆردارانەوە گیانیان بەخت کرد، بەڵام ڕاستی قسەکانیان وردەوردە بۆ هەمووان ئاشکرا بوو.

لە ساڵی ۱۹۱۹ـی زایینی، لە بان بنەمای گرێبەستی وێرسای، دام و دەزگای نێونەتەوەییی کار، سەر بە تێگڕایی و کۆبوونەوەی گشتی وێستا.

ڕێکەوتننامەی تایبەت بە پاداری نێوان ئەو دەزگایە و دەزگای نێونەتەوەیی لە ساڵی ۱۹٦۴ واژۆ کرا و ئەمە بە شێوەی یەکەمین کارگوزاری تایبەت و سەر بە دەزگای نێونەتەوە یەکگرتووەکان دەرهات.
سەرچاوە #ڕۆژنامەی_اقتصاد

🌹ڕۆژی کار و کرێکار لە هەموو زەحمەتکێشانی جیهان و بە تایبەت کوردستان پیرۆز بێت...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
Forwarded from اتچ بات
ئاواتە تەزیوەکان
وەرزی ڕەشەکوژی گەزیزەکانە
نامەوێ بگریم،
با قاقای پێکەنینت
لە دەریای بێسنووری ڕقدا
لاواز بێ....

لە پەراوێزی
هەموو پەراوێزەکاندا
فەرامۆش کراوین...

سێ گەزیزە!
سێ هەنار!
سێ...

ئەمە چیرۆکی
هەموو دڵدارەکانی کوردستانە
نەک هەزار بە هەزاری
ئیمارەتی بابان،
نەک پۆشین و ئیمانداری
تڕاژدییەکی سووتاوە!

ژن!!!
فەلسەفەی وێرانی
نادرکێنێ....

شیعر ناسکە
کە بوو بە تۆز
بە غوبار
بە تەم
کۆناکرێتەوە!

درۆیەکی جوان بکە
با بتنووسم
با ئەم تەلیسمە سامناکە
خۆی ڕووت نەکاتەوە!

با هەڕەشەی
بێنیشتمانی
فێرمان نەکا
ئاواتەکانمان بمرێنین!

شیعری: #نیان_فاتمی
#ڕاوێژیسم
سەرچاوە: #تاپوی_نووسراوە
نیگارکێش: #گۆران_محەممەد

🔗 @rawezhism
تۆ لە ژوورێكی گەرمی نێو شارێكی گەرمدا، بەدیار گۆرانییەكی فارسییەوە نامەکانت بۆ من دەنووسی ‌و من لە دڵێكی ساردی ناو جەستەیەكی ساردی شارێكی سارددا، هەموویان لەدیوی ناوەوەی ڕۆحمدا هەڵدەگرم ‌و لە خوێندنەوەیانەوە تێدەگەم؛
كە قورسایی مێینە لە ژیانی پیاودا، ئەوەندەیە كە ناهێڵێت لیتەی بەدبەختی بگاتە قوڕقوڕاگەی..!
ــــــــــــــــــ
#توانا_ئەمین #ڕاوێژیسم
«پیاسەیەک پێکەوە،
پیاسەیەک بەتەنیا»
سەرچاوە: #تاپوی_نووسراوە
Me bişopînin: @rawezhism