ئاواتە تەزیوەکان
وەرزی ڕەشەکوژی گەزیزەکانە
نامەوێ بگریم،
با قاقای پێکەنینت
لە دەریای بێسنووری ڕقدا
لاواز بێ....
لە پەراوێزی
هەموو پەراوێزەکاندا
فەرامۆش کراوین...
سێ گەزیزە!
سێ هەنار!
سێ...
ئەمە چیرۆکی
هەموو دڵدارەکانی کوردستانە
نەک هەزار بە هەزاری
ئیمارەتی بابان،
نەک پۆشین و ئیمانداری
تڕاژدییەکی سووتاوە!
ژن!!!
فەلسەفەی وێرانی
نادرکێنێ....
شیعر ناسکە
کە بوو بە تۆز
بە غوبار
بە تەم
کۆناکرێتەوە!
درۆیەکی جوان بکە
با بتنووسم
با ئەم تەلیسمە سامناکە
خۆی ڕووت نەکاتەوە!
با هەڕەشەی
بێنیشتمانی
فێرمان نەکا
ئاواتەکانمان بمرێنین!
شیعری:
#نیان_فاتمی•
#ڕاوێژیسم سەرچاوە:
#تاپوی_نووسراوە نیگارکێش:
#گۆران_محەممەد🔗 @rawezhism