rawêjîsm | ڕاوێژیسم

#توانا_ئەمین
Канал
Искусство и дизайн
Образование
Музыка
Книги
Курдский
Логотип телеграм канала rawêjîsm | ڕاوێژیسم
@RawezhismПродвигать
2,39 тыс.
подписчиков
1,28 тыс.
фото
577
видео
543
ссылки
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]
(١)

ئەگەر زانیبام؛
دڵنیایی چۆنە،
کاتی کەمترم پێویست دەبوو،
بۆ کەوتنە ناو ئەو باوەشانەی
لێیان دڵنیا نەبووم!

(٢)

گەورەترین ئەفسانە لە جیهاندا ئەوەیە:
ژنێک شەرمەزاری بهێنێت بۆ خێزانەکەی؛
بەوەی بیەوێ؛
دڵ و جەستەی بپارێزێت!

(٣)

قاچەکانمت بە قاچەکانتەوە؛
بە زەوییەوە بەستەوە و
داوایش دەکەیت،
بەپێوە بووەستم!

(٤)

دەستدرێژیی
تۆ دەکات بە دوو لەتەوە
بەڵام ناتکوژێت!

✍🏻 #ڕوپی_کۆر |شیر و هەنگوین
وەرگێڕانی: #توانا_ئەمین، #سیامەند_ج_ئەحمەد

▫️ڕوپی کۆر شاعیر و نووسەری هیندی لەدایک بووی (١٩٩٢-٥-١٠)
لە خێزانێکی "سیخی" لە "پەنجابی"ـی هیندستان لەدایکبووە. لە تەمەنی چوار ساڵییەوە کۆچی کردووە بۆ کەنەدا و ئینگلیزی زمانی دووەمیەتی. براوەی خەڵاتی "١٠٠ ژنی بی بی سی"ـیە و تا ئێستا خاوەن دوو کتێبی "شیر و هەنگوین" چاپی ساڵی ٢٠١٤ و ڕۆژ و گوڵەکانی"ـیە کە لە ساڵی ٢٠١٧ چاپ و بڵاوبووتەوە. ئەم دوو کتێبە یەکێ لە پڕ فرۆش‌ترین کتێبە شیعرییەکانی ئەمریکا و ئەوروپان.

@Rawezhism | #ڕاوێژیسم
وەک داهۆڵێکی کۆن؛
لە پەڵەیەک گەنمی فەرامۆشدام،
وەرە و ئەم تەنیاییەم دروێنە بکە..!


✍🏻 #توانا_ئەمین
وێنە: jamshidfarajvandfarda

لە ئینستاگرام لەگەڵمان بن:⠀⠀
https://instagram.com/p/BlcfyhgBadp/
Forwarded from اتچ بات
ئێمەومانان بە دەگمەن سفرەی دڵمان بۆ ئەو کەسانە ڕادەخەین کە لە خۆمان باشترن، بەڵکو هەر لێشیان هەڵدێین... لەبەرانبەردا‌؛ زۆربەی جار نهێنییەکانمان بۆ ئەو مرۆڤانە دەدرکێنین کە لە خۆمان دەچن و لە لاوازی و تێکشکاوییدا هاوبەشین، چونکە مرۆڤ نایەوێ خۆی چاک بکات یان باشتر بێت لەوەی کە هەیە، گەر ئەوەی بوێت؛ دەبێ لەپێشدا مل بە لاوازی و دەستەوستانی و تاوانباری خۆی بدات، کە نایدات. هاوڕێی بەڕێز.. ئینسان نە لە بێ‌شەرمی وەکو پێویست شتێکی پێ بڕاوە و نە لە فەزیلەتیش..!

✍🏻 #ئالبێر_کامۆ | “کەوتن”
وەرگێڕانی: #توانا_ئەمین
سەرچاوە: #تاپوی_نووسراوە

https://instagram.com/p/BlTVDINh-Sg/
تۆ لە ژوورێكی گەرمی نێو شارێكی گەرمدا، بەدیار گۆرانییەكی فارسییەوە نامەکانت بۆ من دەنووسی ‌و من لە دڵێكی ساردی ناو جەستەیەكی ساردی شارێكی سارددا، هەموویان لەدیوی ناوەوەی ڕۆحمدا هەڵدەگرم ‌و لە خوێندنەوەیانەوە تێدەگەم؛
كە قورسایی مێینە لە ژیانی پیاودا، ئەوەندەیە كە ناهێڵێت لیتەی بەدبەختی بگاتە قوڕقوڕاگەی..!
ــــــــــــــــــ
#توانا_ئەمین #ڕاوێژیسم
«پیاسەیەک پێکەوە،
پیاسەیەک بەتەنیا»
سەرچاوە: #تاپوی_نووسراوە
Me bişopînin: @rawezhism
بانگم بکە؛
بانگی تۆ خۆشە...
بانگی تۆ سەبزێنەی ئەو گیا سەیرەیە،
کە لە کۆتایی قووڵایی خەمدا دەڕوێ...
لە مەودای ئەم عەسرە بێ‌دەنگەدا؛
من لە چێژی گۆرانییەک لە دەقی پەیبردنی کۆڵانێکدا تەنیاترم،
وەرە تا پێت بڵێم تەنیـایی من
بە چ ئەندازەیەک گەورەیـە..!
ــــــــــــــــــ
#سوهراب_سپێھری #ڕاوێژیسم
و: #توانا_ئەمین
Me bişopînin: @rawezhism
تکاومەتە سەر گیاکان،
من شەونمی خەواڵووی ئەستێرەیەکم
کە تکاومەتە سەر گیاکانی تاریکی..
شوێنم ئێرە نەبوو،
پسکەپسکی شێداری گیاکان دەژنەفم،
شوێنم ئێرە نەبوو..
ئەم فانۆسە لە بێشکەی بەگوڕی دەریادا خۆی دەشوات..
ڕووەو کوێ دەچێ ئەم فانۆسە،
ئەم فانۆسە دەریاپەرستە تینووە مەستە؟
بە سەکۆی کاشیی ئاسۆی دوورەوە؛
نیگام لەتەک سەمای تەماویی پەریياندا دەسووڕێ..
نارەنارانی شەو لەڕەگەکانمدا دەڕوێن
بارانی پڕ لە قەوزەی مەستيی؛
بەسەر دیواری تینووی ڕۆحمدا دەتکێ..
من ئەستێرەی تکاوم،
لە چاوی‌نەبینراوی ھەڵەوە تکاوم..!
ــــــــــــــــــ
#سوهراب_سپێهری #ڕاوێژیسم
وەرگێڕ : #توانا_ئەمین

@Rawezhism @rawezhism
من لەم جیهانە بچووکەدا دەژیم و
ترسی ئەوەم هەیە؛
کە بچووکتری بکەمەوە...
من بۆ جیهانی خۆت ببە؛
لێگەڕێ
بە شادومانی،
ئازادیی ئەوەم هەبێت
تەواوێتیم ون بکەم.
ــــــــــــــــــ
#ڕابیندرانات_تاگوور #ڕاوێژیسم
وەرگێڕ: #توانا_ئەمین

@rawezhism @rawezhism
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
#وەرگێڕان #صادق_هدایت #ڕاوێژیسم @rawezhism
ئەم سەگبابە؛دەڵێی باسی‌من ‌دەکات..!

هەموو ئەو ڕاکەڕاک و ژاوەژاو و خۆهەڵنانەی ژیانی خەڵکی تر؛ ژیانی خوێڕییەکان کە ڕۆح و جەستەی هەموویان لەسەریەک‌‌قاڵب ‌دروستکراوە؛لای من هیچ‌وپووچ و بێ مانایە. لەو کاتەوەی لە جێگادا کەوتبووم؛ لە دونیایەکی سەیر و باوەڕنەکردەدا بە ئاگاهاتبوومەوە کە پێویستم بە دونیای خوێڕییەکان نەبوو. دونیایەک لەنێو خۆمدابوو؛ دونیایەکی نهێنی و پڕ ڕازوڕەمز، وەک ئەوەی ناچاربم سەر بە هەموو کون و کەلەبەرێکیدا بکەم و بیپشکم.من نازانم ئایا لەم کاتانەدا دەستم لەژێر فەرمانی خۆمدا بوو یان نا..؟! گومانم دەکرد ئەگەر دەستم لەژێر فەرمانی خۆیشم با؛ بەهۆکارێکی نادیار و نەناسراو، خۆبەخۆ دەکەوتەکار و دەبزوا، بێ‌ئەوەی بتوانم لە جوڵاندنیدا ڕۆڵێکم هەبێت.ئەگەر هەمیشە ئاگاداری هەموو جەستەم نەبایەم و هۆشم لێی نەبا؛ دەیتوانی کاری وا بکات کە لە چاوەڕوانی مندا نەبێت..!ئەم هەستە لە دێر زەمانەوە لەمندا دروست ببوو، نەک تەنها جەستەم، بەڵکو ڕۆحیشم هەمیشە لەگەڵ دڵمدا لە دووبەرەکانیدابوو و پێکەوە نەدەسازان، هەمیشە جۆرە فەوتان و پوانێکی غەریبم تەی دەکرد. جاری وا هەبوو بیرم لە شتی وا دەکردەوە؛ کە خۆشم نەمدەتوانی باوەڕبکەم. هەندێک جار هەستی بەزەیی تیامدا سەری هەڵدەدا؛ لە کاتێکدا ئەقڵم سەرزەنشتی دەکردم. زۆر جار کە لەگەڵ کەسێکدا قسەم دەکرد، یان کارێکم دەکرد، یان خۆم لە قسەوباسی جۆراوجۆریان‌ هەڵدەقورتاند؛هۆشم لە جێگایەکی دیکەبوو، لە خەیاڵێکی دیکەدا بووم. نازانم من بۆ وا بووم..!

#سادق_هیدایەت #ڕاوێژیسم
و: #توانا_ئەمین

@Rawezhism @rawezhism
من بەیانیان برین دەجنم و ئێواران خوێن دەڵۆپێنم و شەوان ئازار دەکەمە کاسەوە..!

#توانا_ئەمین #ڕاوێژیسم

@Rawezhism @rawezhism
ئەگەر من کافر و بێ دین و خراپم؛ بە تۆ چی؟
ئەگەر ‌‌من مەستی مەی و شەرابم؛ بە تۆ چی؟
ئەگەر ‌تۆ کوشتەی باوکەڕۆ و ئاخی؛ بە من چی؟
ئەگەر ‌من عاشقی سەنتور و ڕەبابم؛ بە تۆ چی؟
ئەگەر ‌تۆ نوقمی نوێژی، کەس پێی گوتی بۆ؟
ئەگەر ‌من وەختی نوێژ، نوقمی خەوبم؛ بە تۆ چی؟
ئەگەر ‌‌تۆ لایەقی لوتف و ڕەحمی خودابی، موبارەکت بێ!
ئەگەر ‌‌من موستەحەقی سەرزەنشت و لۆمەبم؛ بە تۆ چی؟
ئە‌گەرچی دونیا سەرابە، بە قەولی خۆتان!
من بێئەندازە عاشقی ئەم کۆنە سەرابەم؛ بە تۆ چی؟
‌‌‌تۆ کە بۆنی عارەقەت لێ‌دێ لەوپەڕی پاکژییدا!
من لە بەرامەدا مینا گوڵاوم؛ بە تۆ چی؟
ئەگەر ‌تۆ جورعە خۆری بادەی کەوسەری!
ئەگەر من بادەپەرستی شەرابی بێخەوشم؛ بە تۆ چی؟
ئەگەر ‌تۆ خوازیاری حۆری بەهەشتی، موبارەکت بێ!
ئەگەر من خوازیاری مەعشوقەی گەنجم؛ بە تۆ چی؟
ئەگەر ‌تۆ لە ترسی قیامەت ناکەی عەیشی عەیان!
ئەگەر من بەدەر لە ڕۆژی حیساب بم؛ بە تۆ چی؟

#سیمین_بێھبەھانی #ڕاوێژیسم
وەرگێڕ: #توانا_ئەمین

@Rawezhism @rawezhism
لەڕاستيدا هيچ جەنگێکى سەر ئەم هەسارەيە بەبێ دەستى ژن دەستى پێ‌نەكردووه.

#توانا_ئەمین 🌐 #ڕاوێژیسم
@rawezhism @rawezhism
نەبوون نییە هەبوون هەیە، مەنزڵ نییە ڕێگا هەیە،لەدایکبوونی هەر منداڵێک، نیشانەی ئەوەیە؛
هێشتا خـودا لە مرۆڤ نائومێد نییە..!

#ڕابیندرانات_تاگور
و: #توانا_ئەمین 🌐 #ڕاوێژیسم

@rawezhism @rawezhism
جاران تۆ زائید بوو،
ئێستا تـــــــــۆ ناقیسە،
خوێنی من..!

#توانا_ئەمین #ڕاوێژیسم
☀️ #ڕۆژتان_باش ☀️

@rawezhism @rawezhism
خۆشەویستی؛
خەونێکە خۆنەویستانە دەبێ بیبینین و
شەڕێکە، مەحکومین بەوەی بیکەین..!
عەشق نانووسرێتەوە، ئەڤین شتێکە دەبێ تێیدا بژیت...

#توانا_ئەمین | مینای شین
🌐 #ڕاوێژیسم

@rawezhism @rawezhiam
ژیان خدێیەکی خۆشە؛
پەڕوباڵێکی هەیە بەقەرا مەرگ،
بازێکی هەیە بە ئەندازەی ئەڤین..
ژیان شتێك نییە،
لەسەر لێواری تاقی ڕاهاتن لە یادی من و تۆ بچێتەوە..!

#سوهراب_سپێهری 🔸#ڕاوێژیسم
و: #توانا_ئەمین
🔹 @rawezhism

گوللـە نەیدەزانی،
تـفەنـگ نـەیـدەزانـی،
ڕاوچـــــــی نـەیـدەزانـی؛
کە باڵندەکە خەریکە خواردن بۆ بەچکەکانی دەبات..
بەڵام خۆ خودا دەیزانی،
نەیدەزانی..؟!

#حسین_پەناهی
و: #توانا_ئەمین
#ڕاوێژیسم #وەرگێڕان

🔹@rawezhism