rawêjîsm | ڕاوێژیسم

#دەروەچێکی
Канал
Искусство и дизайн
Образование
Музыка
Книги
Курдский
Логотип телеграм канала rawêjîsm | ڕاوێژیسم
@RawezhismПродвигать
2,39 тыс.
подписчиков
1,28 тыс.
фото
577
видео
543
ссылки
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

#دەروەچ
سەردار #عەیوەز_خان
ئامادەکردنی #ژیلەمۆ
ــــــــــــــــــــــــــــــ

لاگران و ئەندامانی ڕێزدار، لە دەرڤەی سنووری کوردستانی ئازیز، لە گوندەکانی فیرووزە و قووشخانەی سەر بە شاری شیروانەی خوراسانی کۆن (لە وڵاتی تورکەمەنستانی ئێستا) #دەروەچی #تاپوی_نووسراوە دەکەینەوە و ئاوڕێ لە ئازایەتی و دلێری و بەرخودانی ڕۆڵەیەکی بەجەرگ و ئازای کورد، لە هۆزی جەلالی، سەردار #عەیوەز_خان لە هەمبەر هێرشی ڕووسەکانەوە دەخەینە بەر دیدەی خوێنەران و بەردەنگانی هێژای #تاپوی_نووسراوە.

زیاتر لە سەدەیکە سترانێ لەسەر لێوی کوردەکانی خوراساندا پشکووتووە و لەسەر زاران گەڕاوە و لە دڵان هاڵاوە، سترانێکە لە ناخیدا ئامانج و حەسرەتێ خەوتووە و پنگ دەخواتەوە و بە سترانی "سەردار #عەیوەز_خان" ناو و ناوبانگی لە سنووران و زەمەنان تێپەڕیوە...

....پاش واژۆی ڕێکەوتننامەی نەنگینی "ئاخاڵ" لە لایەن ناسرەددین شای قجەرەوە و بەخشینی بەشێک لە خاکی ئێران -کە دێی فیرووزە (زێدی عەیوەزخان)شی لە خۆ دەگرد- بە ڕووسەکانی تێزاری؛ ساڵی ۲٦۰٤ی کوردی (۱۱۳ ساڵ پێش) کوردە کورمانجەکانی خوراسان بە ڕێبەرایەتیی موحەممەد دوردی خان و #عەیوەز_خانی تەمەن ۲٥ ساڵان - لە هۆزی "جەلالییەکانی زەعفەرانلوو" کە ۳٥۰ ساڵ پارێزەری سنوورەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانیان لە ئەستۆ دەبێ- دژ بەم ڕێکەوتننامە لە بەرامبەر ڕووسەکان هەڵدەستێنەوە.
ئەم بەرهەڵستکارییە دەبێتە هۆی هێرش کردنی هێزی ڕووسەکان بۆ دێی فیرووزە و دەستپێکردنی شەڕیان لەگەڵ ڕۆڵەکانی ئاور و ئەوینی خوراسان. کە دوازدە ساڵ درێژەی ئەبێ هەتاکە هێزی سەردار عەیوەز خان گەمارۆ دەدرێن و لە بەهاری ۲٦۱٦ی کوردی بە پێکیان و کوشتنی وی، فیرووزەش تێکدەشکێ و دەبێتە موڵکی ڕووسیە. ئەمێستاکه سەر بە وڵاتی تورکەمنستانه.

"تیفە گوڵ (توحفە گوڵ)" هاوسەری سەردار عەیوەز خان پاش کوشت و بڕی هێزی هاوسەرەکەی سەرپەرشتی خەڵکی فیرووزە دەگرێتە ئەستۆ و شیعری "سەردار عەیوەز خان" کە بوێری و ئازایەتی هاوسەرەکەی و هاوڕێیانی شەهیدیین دەهۆنێتەوە. دواتر ئەم هەڵبەستە دەبێتە سترانێکی مێژوویی و هەرمان کە هێمای بەرزیی خۆڕاگری نەتەوەیکە لە هەمبەر هێرشی بیانییەکاندا.

چیرۆکی #عەیوەز_خان پاش مەرگی شینی دەبێتە ڕازەی سوور لە دڵی مێژوودا و مەزاری ئێستاکە لە شاری فیرووزەیە لە تورکەمەنیستان.

لە کۆتاییدا سترانی "سەردار عەیوەز خان" بە دەنگبێژی موزەفەر حەمیدی دەکەینە تاجە گوڵینەیەک پێشکەشی ئێوە و ئاراستەی ڕۆحی بەرزیی ئەو ڕۆڵە ئازا و بەجەرگانە دەکەین کە دەنگیان جگە لە شاخ و دۆڵی زێدەکەیان چ کەس نەیبیست و لە گومناوی و بێ ناونیشانیدا بوونە گیانسپاری ئاخی زێدەکەیان و گیانیان بەرزیان بۆ هەتاهەتایە تەسلیمی خاکی نیشتمان کرد. وەکوو هەر جارەش تا #دەروەچێکی تر بە هونەر و خۆشەویستیتان ئەسپێرین.🌹🌹
ــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶