- زۆربا: “بەڕاست ئەمەیە ئازادی! بەدیهاتنی ئارەزوویەک، کۆکردنەوە و لەسەر یەکخستنی دراوی زێڕ، دوایی زاڵبوون بەسەر ئارەزووتا و بەفێڕۆدانی ئەوەی کە کۆت کردۆتەوە، خۆ ئازادکردن لە کۆتێک و کەوتنە داوی ئارەزوویەکی لەو چاکترەوە، بەڵام ئاخۆ هەر ئەمەیش لە خۆیدا جۆرێک نییە لە کۆیلایەتی؟ لەبەر خاتری بیر و باوڕێک یان گەلەکەت، یان لەبەر خاتری خوا خۆت بکەیت بە قوربانی؟ یان چەندە پلە و پایەی سەرۆک بەرز دەبێت پەتی گەردنی کۆیلە درێژتر بێت؟ بەم حاڵەوە کۆیلە چاکتر دەتوانێت دەست و پێ بهاوێژێت و لە مەیدانێکی فراوانترا زیاتر هەڵسوکەوت بکات بێ ئەوەی هەست بە پەتی سێدارەکەیش بکات بمرێت، ئایا ئەمەیە مانای ئازادی؟”
⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀
✍️ #نیکۆس_کازانتزاکیسلە کتێبی: زۆربای یۆنانی /ل. ۴۰
و:
#ڕەئووف_بێگەردڤیدیۆ: فیلمی Zorba The Greek (١٩٦٤)
دەرهێنەر: Michael Cacoyannis
@rawezhism