rawêjîsm | ڕاوێژیسم

#چیرۆک
Канал
Искусство и дизайн
Образование
Музыка
Книги
Курдский
Логотип телеграм канала rawêjîsm | ڕاوێژیسم
@RawezhismПродвигать
2,39 тыс.
подписчиков
1,28 тыс.
фото
577
видео
543
ссылки
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
Nivîskar: şehla debaxî
Navê çîrokê: Sêberî hetaw
deng: şehla debaxî

نووسەر: شەهلا دەباغی

ناوی چیرۆک: سێبەری هەتاو

دەنگ: شەهلا دەباغی
مۆنتاژ و ئامادەکرنی: © @rawezhism


#çîrok #wêje #چیرۆک #ئەدەبی_کوردی #ڕاوێژیسم
“چوارشەممە بوو ئاخرو ئۆخری مانگی ئاب بوو، چوارشەممەیەکی زەردی بە پەڵەی سوور و نارنجی، بارانی شەوی پێشوو لێی کردبۆوە بەڵام گەڵا هەروا لە هەردوو بەری ڕيگاکە دەباری، ڕێگایەکی خۆڵی پڕ کەند و کۆسپ سەراپای گەڵا و قوڕە سوور. با ڕووی قۆرتاوەکانی دەلەراندەوە و وێنەی هەور ئاسمانی پارچە پارچە دەکرد. پاسەکە یەک لە دوای یەک دەکەوتە ناو قۆرتەکان و هەردوو بەری ڕێگاکە بە قوڕە سوور دەبوو، دوای نیو سەعات کە پاسەکە گەیشتە سەر جادەی قیرتاو، دنیا هەموو کش و مات بوو. ئەو ڕاژان و هەراو هۆریایە مەیل و کپ بۆوە، سکی نەفەرەکان نیشتەوە و لە جوڵە وەستا. هۆقە هۆقی ئەو پیرێژنەی لە تەنیشت جامی پەنجەرەکە دانیشتبوو دامرکایەوە، ئەو ژن و کچەی لەسەر کورسی پشت لیخوریوەکە دانیشتبوون ئیتر ناچار نەبوون بەردەوام خۆیان بجوڵێنن و بکشێنە دواوە بۆ ئەوەی پاڵ بە پشتۆکی کورسیەکەوە بدەن. کچەکە ١٠ ساڵی بوو، پێڵووەکانی لەبەر گریان تەڕ و سوور بووبوون، ژنەکە دەم و چاوی لە ڕوا داچۆڕابوو پێستەی ڕوومەتی وشک ببوو. دوو دەسکە قژی سپی لە ژێر سەرپۆشی هاتبووە دەرێ، داخێکی قووڵ کەوتبووە چرچ و لۆچەکانی لغاوی، بەڵام چاوەکانی هێشتا سایەی ئومێدێکی کاڵیان تێدا دەبریسکایەوە...”.

#عەلی_ئەشرەف_دەروێشیان | قەڵەم قامیش
وەرگێڕانی: #عەزیز_گەردی
#ڕاوێژیسم #چیرۆک

@rawezhism
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کورتە چیرۆکی "ئەو، کە ون بوو!" -
عەتا نەهایی
خوێندنەوەی: نووسەر
هەولێر - بەهاری ٢٠١٤

@rawezhism | #چیرۆک
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
«میرات» گوتم: بابە ئەم کارەی ئێمە دەیکەین دزییە!. گوتی: دزی لە دز، بەدزی حیساب نابێ!. «بڵێی ڕۆژێک‌ بێ منو کوڕەکەشم بەیەکەوە بچینە دزیی بابم؟؟» ــــــــــــــــــ #ناسر_فەتحی #ڕاوێژیسم @Rawezhism @rawezhism
کورتیلە چیرۆکی:
- لیوانێک ئاوی سارد

بۆخۆی لە هیچ‌بوونی خۆی دڵنیا بوو؛ بەڵام کێشەکە ئەوە بوو خەڵکەکە لە هیچ‌بوونی خۆیان بێ‌ئاگابوون. بۆیە هیچ‌بوونی خۆی پێ‌هیچ نەبوو.
ــــــــــــــــــ
#ناسرفەتحی #ڕاوێژیسم
#چیرۆک #مینیماڵ

@Rawezhism @rawezhism
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
کورتە_چیرۆکی_شێعر_و_شاعیری_۱_هێمن.pdf
«نامەی ژمارە۳۶۰»

"خۆشەویستم!
ئەوە دەڕوات بۆ ساڵێکە کە لەم دورگەی دوور لە وڵاتە هەموو شەو و ڕۆژە پڕ لە دەرد و ڕەنجەکانم بە ڕوانین و ماقمان لە ڕوخساری جوان و پەیکەری یۆنانیت، کە بە سەر دار و دیواری ئەم ژوورە تاکەکەسییە بە دەستی لەرزۆک و پشتی چەماوم هەڵم کەندووە تێدەپەڕێنم و ئیتر هیچ‌شتێک لەوە زیاتر ناتوانێت ساڕێژکەری برینەکانم بێت.

خۆشەویستم! دەقە ‌بە‌ دەقە و چرکە بە چرکە، تاسەی دووری لە تۆ و نیشتمانەکەم هەناسەم سوار دەکا و مناڵی نەفام و زمان نەگرتووی نێو دڵم زۆرتر لە جاران گرووی دیدارت دەگرێ.

بەڵام خۆشەویستم... هەموو ئەمانە تا کاتێک بوو کە ئەمڕۆ مخابن و سەد هەزار جار مخابن کە بردمیان بۆ ژووری کابرای ئەشکەنجەکەرەکە و لە نێو لەپتابەکەی تۆ -کە زۆر لەلام سەیر بوو کە لەوێ چی دەکرد- ڕۆیشتە سەر پەیجی شەخسی فەیسبووکەکەت و چەن وێنەیەکی تۆ و ئەو جنۆکەیەی لە باوشی یەکتریندا -کە دەتوت لە مێژە یەکترینتان نەدیوە- نیشان دام و پاش دارکارییەکی زۆر بەڕەڵڵای نێو قەفەسەکەی خۆمیان کردمەوە.

خۆشەویستم! تۆ هەر گوڵە جوانەکەی ڕۆژانی هەژاری و بێکەسیمی. ئەگەر چی لە ئێستادا کە ئەم وشانە لە نێو گێژەڵووکەی مێشکم بە سەر پێنووسە وشک هەڵاتووەکەم دەخلیسکێن و بەرەو دەشتی لاپەڕەکان سەروخوار دەبنەوە؛ چوار دەوری قەفەسەکەم بووە بە زەریایەکی‌سوور و هەڵماوی، زەریایەک کە منی دەربەدەر و تینووی، بە سەر شەپۆلەکانی خۆی درێژاودرێژ پاڵ خستووە و بەردەوام دەست بە پێڵووەکانی چاوم دەهێنێت کە خەو بە ماچی یەکەم ژوانمان ببینم..."

ئەم ڕستانەم چەن سەعاتێک لەمەو پێش لە پەیجی فەیسبووکی کچێک خوێندەوە کە لە ژێر وێنەی لاپەڕەیەکی خوێناوی بۆ فاڵۆوێرەکانی ئاوای نووسیوو:

ئەم ڕستانە، دوایین ڕستەی نامەی ژمارە «۳٦۰»ی کۆترێکی ئەویندار بوو کە ئەمشەو بە دەستی کابرایەکی نەناسراو بە دەستم گەیشت. کۆترێک کە تەنیا و تەنیا بە تاوانی چاپ و بڵاو کردنەوەی کتێبە شێعرەکەی بوو بە قوربانی درۆ و فێڵی ناحەزان."
ــــــــــــــــــ
کورتیلەچیرۆکی:
«نامەی ژمارە۳۶۰»
#هێمن_ئەمینی #ڕاوێژیسم
#مینیماڵ #چیرۆک

@rawezhism @rawezhism