"موراکامی: نا، من چیرۆکبێژ نیم، چیرۆکبینم"
نووسەر:
#ئۆلیڤەر_بێرکمانوەرگێڕانی:
#ئەنوەر_عەباسیڕۆژی بەر لە ڕۆژی چاوپێکەوتنەکەمان، هاروکی موراکامی بۆ ڕاکردنی ڕۆژانەی (وەرزشی ڕۆژانە- و) چووبوو بۆ '' سێنتراڵ پارک '' و لەوێ ژنێک پێشی پێگرتبوو، لێی پرسیبوو: ''ببوورن ئێوە نووسەرێکی بەناوبانگی ژاپۆنی نین؟''. ئەم پرسیارەی وەک بڵێی بەشێوەیەکی سەیر و سەمەرە کردبوو، بەڵام موراکامی هەر بە شێوازە باو و فەرمییەکەی خۆی وەڵامی دابووەوە: ''پێموت: نا، بەڕاستی. من تەنیا نووسەرێکم. وێڕای هەموو شتێک بە دیتنتان خۆشحاڵ بووم. پاشان دەست و مشتاقمان کرد. کاتێک خەڵک ئاوا دێنە سەر ڕێگام، زۆرم بەلاوە سەیرە، چونکە من تەنیا مرۆڤێکی ئاساییم، بەڕاستی تێناگەم بۆچی خەڵک حەز دەکەن من ببینن''.
هەڵەمان کردووە ئەگەر بمانەوێ ئەم هەڵسوکەوتەی موراکامی بە خاکەڕابوونێکی نابەجێ بێنینە ئەژمار، بەڵام دیسان هەڵەمان کردوە ئەگەر پێمانوابێ بەناوبانگبوون بەڕاستی ئەو ئازار دەدا.
درێژەی ئەم دەقە لە فایلی PDFی خوارەوەدا بخوێنن:
#ڕاوێژیسم |
#وتار@rawezhism