rawêjîsm | ڕاوێژیسم

#زمانی_کوردی
Канал
Искусство и дизайн
Образование
Музыка
Книги
Курдский
Логотип телеграм канала rawêjîsm | ڕاوێژیسم
@RawezhismПродвигать
2,39 тыс.
подписчиков
1,28 тыс.
фото
577
видео
543
ссылки
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
https://youtu.be/byMFww_b7ks
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بۆ ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی
ji bo Roja Cîhaniya zimanê dayikê

ئامادەکردنی: فاتیمە عەبدوڵخالق
قوتابخانەی: شەهید فاخیر مێرگەسۆری (ناحکومی ئینگلیزی

#ڕاوێژیسم #زمانی_کوردی

@rawezhism
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نەسیحەتی “سینەم بەدرخان” بۆ ئێمە:

“هەر بڵێن یان کوردستان یان نەمان، ئەمە لە هەموو شتێک گرنگترە. بۆ وەڵاتی خۆمان کار بکەین، بە زمانی خۆمان قسە بکەین و بنووسین، ئەمە لە هەموو شتێک گرنگترە. چونکە ئەگەر ئاوا نەکەین، زمانی ئێمە لەناو دەچێت. ئەگەر بە ترکی و فارسی و عەرەبی بنووسین، ئیدی زمانەکەمان نامێنێت”.

Şîreta “Sînem berdirxan”ê ji bo me:

“Her bêjin Yan kurdistan yan neman, ev ji hemûyan mihmtire. Em ji bo welatê xwe kar bikin. bi zimanê xwe biaxivin û binvîsînin, Ev ji her tiştî mihmtire. Çunku eger em holê (wesa) nekin, zimanê me diçe. Eger bi tirkî û farsî û erebî binvîsînin, îtir zimanê me namîne”.

#SînemBedirxan #RojaCîhaniyaZimanêdayikê #Zimanêkurdî #ڕاوێژیسم #زمانی_کوردی #MalbataBedirxaniyan


@rawezhism
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
Pîroz be Roja cîhaniya zimanê dayikê

٢١ی شوبات، ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، لە هەموو ئێوە هاوڕێیان و کوردی حەزان پیرۆز بێت.

#ڕاوێژیسم #زمانی_کوردی

@rawezhism
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
https://youtu.be/vTt-9krR0Bc
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئازادی "زارا محەممەدی" لە ئێمە و زمانی کوردی پیرۆز بێت
Azadiya "Zara Mihemedî" li me û zimanê kurdî pîroz be

زارای محەممەدی: "من داوای لێبوردنم نەکردووە و بەبێ ئاگاداریی خۆم و بنەماڵە و پارێزەرەکەم، بە زۆرەملێ لە زیندان دەریان کردووم. من قەت لە خەبات و تێکۆشانی خۆم پەشیمان نیم و ئێستا لە جاران پێداگرترم".

Zara Mihemedî: "min daxwaza lêborînê nekiriye û bêy agadariya min û malbat û parêzerê min, ez bi mecbûrî li zîndanê hatim derxistin. ez tu carî ji xebat û tekoşîna xwe poşman nînim û niha ji berê mikur tirm".

"گەرچی ﺩﻭﮊﻣﻦ ﻭﺍ ﺩەﺯﺍﻧێ من ﺑﻪ ﺩﯾﻠﯽ ﻻڵ ئەبم
ﺑﺎﺵ ﺑﺰﺍنێ ﮐﻮﻧﺠﯽ ﺯﯾﻨﺪﺍﻧﻢ ﻗﻮﺗﺎﺑﺨﺎنەیە
ﺑـﯿﺮﯼ ﺋـﺎﺯﺍﺩﯾﻢ ﻟﻪ ﺯﯾﻨﺪﺍﻧﺎ ﻓــﺮﺍﻭﺍﻧـﺘﺮ ئەبـێ
ﻗﻮڕ بەسەر ﺋﻪو ﺩﻭﮊﻣﻨﻪﯼ ﻫﯿﻮﺍﯼ ﺑﻪ ﺑﻪﻧﺪﯾﺨﺎﻧﻪﯾﻪ"

مامۆستا قانع

#ڕاوێژیسم #زارا_محەممەدی #زمانی_کوردی

@rawezhism
“زمان و مان” کۆمەڵە وتارێکە لەسەر پرسی زمانی کوردی بە گشتی و گرنگی زمان بە تایبەتی. ئەم پەرتووکە لە پڕۆژە و بڵاوکراوەی “ناوەندی چوارباخ”ـە.

#زمان_و_مان #زمانی_کوردی #ڕاوێژیسم #ناوەندی_چوارباخ

@rawezhism | @Chwarbax_page
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
Photo
سزای پێنج ساڵ بەندکران بۆ #زارا_محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی پشتڕاست کرایەوە

هەنگاو: لقی چوارەمی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە، سزای پێنج ساڵ بەندکراونی بۆ زارا محەمەدی پشتڕاست کردەوە.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دادگای پێداچوونەوەی سنە سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ئەنجومەنی کەلتووری و کۆمەڵایەتیی نۆژینی بۆ پێنج ساڵ بەندکران کەم کردەوە. بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای پێداچوونەوەی زارا محەمەدی، لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ (ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) لە لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مستەفا تەیاری" بەڕێوە چوو و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڕیاری دادگا بە شێوەی فەرمی پێی ڕاگەیاندراوە. ئەم مامۆستایەی زمانی کوردی لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەری سەعیدی بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. دەرچوونی سزای ١٠ ساڵ بەندکران بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ لە کاتێکدایە کە زارا محەمەدی تەنیا ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین بووە و دادگا ئەو ئەنجومەنەی لە هەموو تۆمەتەکان بە بێ تاوان ناساندبوو. زارا محەمەدی ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی جۆزەردانی ٢٧١٩ (٢٣ی مەی ٢٠١٩)، دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی لە شاری سنە دەستبەسەر و ڕۆژی دووشەممە ١١ی سەرماوەزی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. زارا تەمەن ٢٨ ساڵ و لەدایکبوونی گوندی سەراوڵەی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنەیە و بڕوانامەی کارناسی باڵای ژئۆپۆلۆتیکی لە زانکۆی بیرجەند وەرگرتووە. ئەو چالاکە مەدەنییە ماوەی ١٠ ساڵە کە لە گوندەکانی دەورووبەری سنە و ناو شاری سنە وانەی کوردی دەڵێتەوە و ٦ ساڵ پێش یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین بووە و دواتر بە کۆی دەنگی ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەو ڕێکخراوە وەکوو سەرۆکی ڕێکخراو هەڵبژێردراوە. ئەنجومەنی نۆژین یەکێک لە ئەنجومەنە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیەکانی پارێزگای سنەیە کە لە چەند شاری ئەو پارێزگایە وەکوو سنە، کامیاران، دێولان، سەقز و بانە لقی هەیە و چالاکی دەکات. شیاوی ئاماژە پێدانە کە دادوەری مستەفا تەیاری، سەرۆکی لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی سنە، لە دادوەرانی زۆر بەدناوی بواری مافی مرۆڤە و پێشتر لە لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی سنە بووەتە هۆی پێشێل کردنی مافە بنەمایییەکانی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کورد لە پارێزگای سنە.

ژێدەر: Hengaw.net
#زارا_موحەممەدی #زمانی_کوردی

@rawezhism
ناسر فەتحی:
"کەسی وامان هەیە لەبەر عەیبە و شەرم لە هاوڕێکانی لەگەڵ منداڵەکەی بە کوردی قسە دەکات!
زمانی کوردی بە هەزاران میدیا و تۆڕ و بنکەی فێرکاری زمانی کوردی ناپارێزێ؛ چوونکە ئەو کوردییەی لە کتێب و تۆڕ و میدیاکان دا کاری پێ دەکرێ، بۆ گەورە ساڵانە.
منداڵ ناتوانێ بە کتێب و میدیا خۆی فێری زمانی دایکیی بکات؛ تا نەگاتە قۆناغی مێرمنداڵی و لێک جیا کردنەوەی ڕاست و چەوت. هیچ شتێک جگە لە بەهێزبوونی هەستی کوردایەتیی دایک و باوکەکان ناتوانێ زمانی کوردی لە فەوتان بپارێزێ. ئەگەر ئەو دایک و باوکە بەڕێزانە کوردایەتییان بەلاوە گرنگ بوایە، لەبەر عەیبە و لەبەر کوردەنامووسی لەگەڵ منداڵەکانیان بە کوردی قسەیان نەدەکرد؛ بەڵکوو لەبەر پاراستنی شوناسی خۆیان لەگەڵ منداڵەکانیان بە کوردی قسەیان دەکرد!"

#زمانی_دایک #زمانی_دایکی #زمانی_کوردی #زمانی_شوناس #زمانی_میللی #زمانی_نەتەوەیی

@rawezhism