rawêjîsm | ڕاوێژیسم

#کوردستان
Channel
Art and Design
Education
Music
Books
Kurdish
Logo of the Telegram channel rawêjîsm | ڕاوێژیسم
@RawezhismPromote
2.38K
subscribers
1.28K
photos
577
videos
543
links
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پێشمەرگە - دڵشاد سەعید

"پێشمەرگە" یەکێک لە بەهێزترین بەرهەمەکانی مامۆستا "دڵشاد سەعید"ـە.

هونەرمەندانی بەشداربوو:
#شوان_پەروەر، #حەسەن_شەریف، #جەمشید، #خیرۆ_عەباس، #هانی_موجتەهیدی، #عەمار_ئەلکۆفی

مۆسیقا: #دڵشاد_سەعید
تێکست: #ئەدیب_چەلکی

"Pêşmerge" yek ji bihêztrîn berhemên mamoste "Dilşad Seîd"e.
Hunermendên beşdarbû:
#ŞivanPerwer, #HesenŞerîf, #Cemşîd, #XêroEbas, #Hanî, #AmarAlKofî

Têkst: #EdîbÇelkî
Muzîk: #DilşadSeîd

ژێرنووس و وەرگێڕان: #کارزان_سەنایی

#پێشمەرگە #ڕاوێژیسم #مۆسیقای_کوردی #کوردستانی_سەربەخۆ #کوردستان_آزاد

@rawezhism
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
.
٨ی مارس لە هەموو ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی #کوردستان و جیهان پیرۆ بێت. بە تایبەت لە قوربانیانی #شۆڕشی_ژینا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێمە بە سەربەرزییەوە یادتتان دەکەین.

8ê adarê li hemû jin û mêrên azadîxwazê #kurdistan û cîhanê Pîroz be. bi taybet li qurbaniyên #ŞoreşaJîna li #Rojhilatêkurdistanê, Em bi rêzdarî û serbilindî we bîr tînin.

Wêne: shad.k.gallery

#jinjiyanazadi #8êadarê #8êadarêpîrozbe #internationalwomensday #ڕاوێژیسم

@rawezhism
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
https://youtu.be/WeEbynaIm1o
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فەرهاد مەنسووری - ئازادی

بۆ سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵات، بۆ ژینا و ژیان،
بۆ شۆڕش و ڕێگا و ڕێبازی ڕزگاری

“ها هەوە ناوچەی ئازادی
گەڕەکی شێرە پیاوەکان
چوارەمین شەقامی چوارەمین ستێرکی بێ ئاسمان
«ڕۆژ» هەڵات بە سام
خوێن ڕابەرە
خوێن ڕا درا
پێم بڵێ پێت وایە پێت قورسە لە سەر زەوی؟ یان پێت قورسە پێی وەسەر کەوی؟
یان نا پێت قورسە
ئەو کەلەمانە؟
کە لە مانا دا چەکی بەندی لە کەلەکەمانە
مانی هەڵە مان لە گەلەکەمانە
دۆڕاندمان داماننا چ نێ
دوای دۆڕان پەلەمانە
لەو دەور و بەرانە
سەر هەڵ دەدەینەوە لەو کێڵگەیە لەو گڵە وێرانە”

#ڕۆژهەڵات #سەقز #کوردستان #ژینا_امینی #ژینا_ئەمینی #ڕاوێژیسم #فەرهاد_مەنسووری #ژن_ژیان_ئازادی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆزبێ مسلح - شەوارەی ئاگر

بۆ ژینا و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی وڵات

#کوردستان #ژینا_ئەمینی #ڕۆژهەڵات

@rawezhism
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
.

"ته‌ماشای گه‌وهه‌ری من كه‌ی، ده‌زانی ئاشكرا كوردم"

بۆ یەکەمین جار تۆمارێکی دەنگیی قانعی شاعیر بڵاو دەکرێتەوە کە مێژووەکەی بۆ سەرەتای ساڵانی شەستەکان دەگەڕێتەوە.

A voice recording of the poet Qani’ that goes back to the beginning of the 60s has been released for the first time.

ژێدەر: د. ڤیم.


#قانع #مامۆستا_قانع #قانعی_شاعیر #کوردم #کوردستان #wêjeyakurdî #وێژەی_کلاسیکی_کوردی #وێژەی_کوردی #ڕاوێژیسم #zimanêkurdî #kurdî


@rawezhism
«باوکسالاری، شوێنکەوتوویی ژن، توندوتيژی دژی ژن»

نووسەران: #ئابێدە_سوڵتانه، #سومەيه_ئام_ئیمران
له ئينگليزیەوه: #کوردستان_حاجبی

چەمکی باوکسالاری:
چەمکی باوکسالاری دەقاودەق یانی دەسەڵاتداری پیاو یان سەرۆکی بنەماڵە. و لە بنەڕەتدا باس لە بنەماڵەیەک دەکات کە ژن، لاو، منداڵ، کۆیلە و کارکەری ماڵێ لە ژێر فەرمانی پیاو کاردەکەن و تێدەکۆشن. کەواتە، لە مانایەکی گشتی تر باوکسالاری و باڵادەستی پیاو یانی پیاو دەستەڵاتی تەواوی هەیە و ژن ژێردەست و شوێنکەوتەیە. باوکسالاری ئاماژە بە دەستەڵاتداری پیاو هەم لە چوارچێوەی گشتی و هەم چوارچێوەی تایبەتی دەکات. فێمینیستەکان لە دەستەواژەی باوکسالاری بۆ پێناسەکردنی پەیوەندی نێوان ژن و پیاو کەڵک وەردەگرن. بەم شێوەیە باوکسالاری لە دەستەواژەیەک زۆرترە. فێمینیستەکان باوکسالاری وەک چەمکێک چاو لێدەکەن و، وەک هەموو چەمکەکان ئامرازێکە بۆ تێگەیشتن لە ڕەسەنی ژن. {...}

@rawezhism
دڵم‌تەنگو سەرم‌شێتو لەشم‌سەرد
کەدەردی‌کورد‌ بە‌بێ‌دەرمان ‌دەبینم
بەسەرهاتی گەلی‌کوردان لەمێژوو
چیرۆک و ئاگر و خەرمان دەبینم
بەحاڵی کورد و خاکی‌کوردەواری
دڵی هیوا وەها گریان دەبینم


#قانع

گەلی‌کوردستان بە درێژایی مێژوو نەهامەتی و کارەسات نەماوە کە نەیدیتبێ و نەیچێشتبێ، لێ تا ئێستاش لەسەر پێن و کۆڵیان نەداوە. کورد لە گشت‌چاخە مێژوویی وسیاسیەکان هاوخەمی گەلانی ژێردەست و دراوسێی بووە، لەپاڵ ئەوەی کە هیچ‌پشتگیر و دۆستێکی نەبووە ئەو هەردەم بە هەستێکی مرۆڤ‌دۆستانە دەستی ئاشتی و ئاوەدانی درێژ کردووە بۆ تەواوی‌جیهان. لەم چەن ساڵەی دواییدا گشت‌میدیاکان شاهیدی پاڵەوانی و خۆڕاگری گەلی‌کورد وەک #پێشمەرگە بوون کە چۆن بەرامبەر بە دڕەندەترین گرووپی تیڕۆریستی‌جیهان " #داعش " وەستان و بەھەژمارێکی ئێجگار زۆری قوربانی سەرنجام توانیان تێکی‌بشکێنن و مەترسی لەسەر وڵاتانانی دراوسێ‌ش هەڵگرن. ئەمما ئەمڕۆ و هەمیشە لە خۆی زیادتر کەس‌ هاوخەم و هاوکاری نییە. لە دوای تێپەربوونی یەک‌ڕۆژ بەسەر ئەو کارەساتەی کە لەناوچە کوردستانیەکان به‌گشتی، شاری #کرمانشان به‌تایبه‌تی ڕوویدا، ئێمە چاوەڕێ یارمەتی‌مرۆڤی و ئینسانین لە جیهان و وڵاتان. جیهان قەرزاری کوردە و ئێستاکە کورد پێویستی بە پشتگیری مادی و مەعنەوییە هەمووان پشتیان تێکردووە. جیهان قەرزاری خۆڕاگری کوردە و ئێستا کە ژنان و مناڵانی‌کورد لەژێر دیوارە ڕووخاوەکان چاوەڕێ دەستی هاوکارین میدیا و چآوەکان دەیبینن و لێی بێ‌دەنگن. دەیبینن و هەنگاوی ھاوکاری هەڵنادەن.
ــــــــــــــــــ
#بوومەلەرزە
#کرمانشا
#کوردستان
@Rawezhism | #ڕاوێژیسم
كام‌خواوه‌ند خاوه‌نمه نازانم
كام‌شه‌یتان خاوه‌نمه‌ نازانم

نه‌ ئاسمان گوی‌ئه‌گرێ له‌ خوێنم‌و نه‌ دنیا و نه‌ داد و نه‌ یاسا و
نه‌زه‌نگی‌كڵێسه‌و نه‌ قوببه‌ی‌مزگه‌وت‌و
نازانم من به‌كێ و
من به‌چی سوێند بخۆم!؟

كێ په‌نا و كێ داڵده‌و
كێ كه‌سمه‌ نازانم

من ئێستا شاخێكی بێ سوێندم،
سوێندی‌من دووكه‌ڵه‌و
قسه‌ی‌من خۆڵه‌میش!

هاوارم هه‌ر خوێنی مه‌یوومه‌و
هه‌ر كۆچی سه‌ره‌و لێژ.
@Rawezhism
ئه‌وه‌ته‌ی كۆچ‌ هه‌یه‌ كۆچ‌ ئه‌كه‌م
ئه‌وه‌ته‌ی گڕ هه‌یه‌ ئه‌سووتێم
ئه‌وه‌ته‌ی ئاو هه‌یه‌ ئه‌خنكێم
ئه‌وه‌ته‌ی تیغ هه‌یه‌ قوربانیم
ئه‌وه‌ته‌ی خاك هه‌یه‌ بێ‌خاكم
ئه‌وه‌ته‌ی شاخ هه‌یه‌ من تلۆر ئه‌بمه‌وه‌و

ئه‌وه‌ته‌ی دار هه‌یه‌ لێی ئه‌درێم!
من له‌پێش مووساوه‌ ئاواره‌م
پێش مه‌سیح من خاچم
پێش قوره‌یش من زینده‌به‌چاڵ و
پێش حسه‌ین من سه‌ری بڕاوم!.
ــــــــــــــــــ
#شێرکۆ_بێ‌کەس #ڕاوێژیسم
#بوومەلەرزە #کوردستان
Me bişopînin: @rawezhism
ھاوخەمی گشت قوربانیان و زیان‌لێکەوتووانی کارەساتی دوێنێ شەوی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستانین. بەھیوای سەڵامەتی‌و لەش‌ساغیان.

وێنە: #مانانیستانی
#بوومەلەرزە #کوردستان

@Rawezhism | #ڕاوێژیسم