«باوکسالاری، شوێنکەوتوویی ژن، توندوتيژی دژی ژن»
نووسەران:
#ئابێدە_سوڵتانه،
#سومەيه_ئام_ئیمران له ئينگليزیەوه:
#کوردستان_حاجبی چەمکی باوکسالاری:
چەمکی باوکسالاری دەقاودەق یانی دەسەڵاتداری پیاو یان سەرۆکی بنەماڵە. و لە بنەڕەتدا باس لە بنەماڵەیەک دەکات کە ژن، لاو، منداڵ، کۆیلە و کارکەری ماڵێ لە ژێر فەرمانی پیاو کاردەکەن و تێدەکۆشن. کەواتە، لە مانایەکی گشتی تر باوکسالاری و باڵادەستی پیاو یانی پیاو دەستەڵاتی تەواوی هەیە و ژن ژێردەست و شوێنکەوتەیە. باوکسالاری ئاماژە بە دەستەڵاتداری پیاو هەم لە چوارچێوەی گشتی و هەم چوارچێوەی تایبەتی دەکات. فێمینیستەکان لە دەستەواژەی باوکسالاری بۆ پێناسەکردنی پەیوەندی نێوان ژن و پیاو کەڵک وەردەگرن. بەم شێوەیە باوکسالاری لە دەستەواژەیەک زۆرترە. فێمینیستەکان باوکسالاری وەک چەمکێک چاو لێدەکەن و، وەک هەموو چەمکەکان ئامرازێکە بۆ تێگەیشتن لە ڕەسەنی ژن. {...}
@rawezhism