rawêjîsm | ڕاوێژیسم

#بوومەلەرزە
Channel
Art and Design
Education
Music
Books
Kurdish
Logo of the Telegram channel rawêjîsm | ڕاوێژیسم
@RawezhismPromote
2.38K
subscribers
1.28K
photos
577
videos
543
links
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هاوڕێیان و دۆستان لە ڕۆژهەڵاتی وڵات، ئێوەش دەتوانن لە ڕێی *هەژمارەکانی خوارەوە، هاوکاری خۆتان بۆ زیانلێکەوتوو و لێقەوماوانی بوومەلەرزەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان بنێرن.

ژمارە کارت:
6037 9973 6255 0601
ژمارە حیساب:
0342058089008

* خاوەنی ئەم ژمارە حیسابە لە دۆستانی نزیکی لاپەڕەکەمانە و باوەڕپێکراوە. ئێمە وەک لاپەڕەی ڕاوێژیسم، دڵنیاتان دەکەینەوە هاوکارییەکانتان بە جێی مەبەست دەگەن. بژین و بمێنن بە سەربەرزی.

نیگارە: ماشاڵا محەممەدی

#Erdhej #erdhejarojava #erdhejabakur #بوومەلەرزە
دڵم‌تەنگو سەرم‌شێتو لەشم‌سەرد
کەدەردی‌کورد‌ بە‌بێ‌دەرمان ‌دەبینم
بەسەرهاتی گەلی‌کوردان لەمێژوو
چیرۆک و ئاگر و خەرمان دەبینم
بەحاڵی کورد و خاکی‌کوردەواری
دڵی هیوا وەها گریان دەبینم


#قانع

گەلی‌کوردستان بە درێژایی مێژوو نەهامەتی و کارەسات نەماوە کە نەیدیتبێ و نەیچێشتبێ، لێ تا ئێستاش لەسەر پێن و کۆڵیان نەداوە. کورد لە گشت‌چاخە مێژوویی وسیاسیەکان هاوخەمی گەلانی ژێردەست و دراوسێی بووە، لەپاڵ ئەوەی کە هیچ‌پشتگیر و دۆستێکی نەبووە ئەو هەردەم بە هەستێکی مرۆڤ‌دۆستانە دەستی ئاشتی و ئاوەدانی درێژ کردووە بۆ تەواوی‌جیهان. لەم چەن ساڵەی دواییدا گشت‌میدیاکان شاهیدی پاڵەوانی و خۆڕاگری گەلی‌کورد وەک #پێشمەرگە بوون کە چۆن بەرامبەر بە دڕەندەترین گرووپی تیڕۆریستی‌جیهان " #داعش " وەستان و بەھەژمارێکی ئێجگار زۆری قوربانی سەرنجام توانیان تێکی‌بشکێنن و مەترسی لەسەر وڵاتانانی دراوسێ‌ش هەڵگرن. ئەمما ئەمڕۆ و هەمیشە لە خۆی زیادتر کەس‌ هاوخەم و هاوکاری نییە. لە دوای تێپەربوونی یەک‌ڕۆژ بەسەر ئەو کارەساتەی کە لەناوچە کوردستانیەکان به‌گشتی، شاری #کرمانشان به‌تایبه‌تی ڕوویدا، ئێمە چاوەڕێ یارمەتی‌مرۆڤی و ئینسانین لە جیهان و وڵاتان. جیهان قەرزاری کوردە و ئێستاکە کورد پێویستی بە پشتگیری مادی و مەعنەوییە هەمووان پشتیان تێکردووە. جیهان قەرزاری خۆڕاگری کوردە و ئێستا کە ژنان و مناڵانی‌کورد لەژێر دیوارە ڕووخاوەکان چاوەڕێ دەستی هاوکارین میدیا و چآوەکان دەیبینن و لێی بێ‌دەنگن. دەیبینن و هەنگاوی ھاوکاری هەڵنادەن.
ــــــــــــــــــ
#بوومەلەرزە
#کرمانشا
#کوردستان
@Rawezhism | #ڕاوێژیسم
كام‌خواوه‌ند خاوه‌نمه نازانم
كام‌شه‌یتان خاوه‌نمه‌ نازانم

نه‌ ئاسمان گوی‌ئه‌گرێ له‌ خوێنم‌و نه‌ دنیا و نه‌ داد و نه‌ یاسا و
نه‌زه‌نگی‌كڵێسه‌و نه‌ قوببه‌ی‌مزگه‌وت‌و
نازانم من به‌كێ و
من به‌چی سوێند بخۆم!؟

كێ په‌نا و كێ داڵده‌و
كێ كه‌سمه‌ نازانم

من ئێستا شاخێكی بێ سوێندم،
سوێندی‌من دووكه‌ڵه‌و
قسه‌ی‌من خۆڵه‌میش!

هاوارم هه‌ر خوێنی مه‌یوومه‌و
هه‌ر كۆچی سه‌ره‌و لێژ.
@Rawezhism
ئه‌وه‌ته‌ی كۆچ‌ هه‌یه‌ كۆچ‌ ئه‌كه‌م
ئه‌وه‌ته‌ی گڕ هه‌یه‌ ئه‌سووتێم
ئه‌وه‌ته‌ی ئاو هه‌یه‌ ئه‌خنكێم
ئه‌وه‌ته‌ی تیغ هه‌یه‌ قوربانیم
ئه‌وه‌ته‌ی خاك هه‌یه‌ بێ‌خاكم
ئه‌وه‌ته‌ی شاخ هه‌یه‌ من تلۆر ئه‌بمه‌وه‌و

ئه‌وه‌ته‌ی دار هه‌یه‌ لێی ئه‌درێم!
من له‌پێش مووساوه‌ ئاواره‌م
پێش مه‌سیح من خاچم
پێش قوره‌یش من زینده‌به‌چاڵ و
پێش حسه‌ین من سه‌ری بڕاوم!.
ــــــــــــــــــ
#شێرکۆ_بێ‌کەس #ڕاوێژیسم
#بوومەلەرزە #کوردستان
Me bişopînin: @rawezhism
ھاوخەمی گشت قوربانیان و زیان‌لێکەوتووانی کارەساتی دوێنێ شەوی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستانین. بەھیوای سەڵامەتی‌و لەش‌ساغیان.

وێنە: #مانانیستانی
#بوومەلەرزە #کوردستان

@Rawezhism | #ڕاوێژیسم