rawêjîsm | ڕاوێژیسم

#کرمانشا
Channel
Art and Design
Education
Music
Books
Kurdish
Logo of the Telegram channel rawêjîsm | ڕاوێژیسم
@RawezhismPromote
2.38K
subscribers
1.28K
photos
577
videos
543
links
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]
دڵم‌تەنگو سەرم‌شێتو لەشم‌سەرد
کەدەردی‌کورد‌ بە‌بێ‌دەرمان ‌دەبینم
بەسەرهاتی گەلی‌کوردان لەمێژوو
چیرۆک و ئاگر و خەرمان دەبینم
بەحاڵی کورد و خاکی‌کوردەواری
دڵی هیوا وەها گریان دەبینم


#قانع

گەلی‌کوردستان بە درێژایی مێژوو نەهامەتی و کارەسات نەماوە کە نەیدیتبێ و نەیچێشتبێ، لێ تا ئێستاش لەسەر پێن و کۆڵیان نەداوە. کورد لە گشت‌چاخە مێژوویی وسیاسیەکان هاوخەمی گەلانی ژێردەست و دراوسێی بووە، لەپاڵ ئەوەی کە هیچ‌پشتگیر و دۆستێکی نەبووە ئەو هەردەم بە هەستێکی مرۆڤ‌دۆستانە دەستی ئاشتی و ئاوەدانی درێژ کردووە بۆ تەواوی‌جیهان. لەم چەن ساڵەی دواییدا گشت‌میدیاکان شاهیدی پاڵەوانی و خۆڕاگری گەلی‌کورد وەک #پێشمەرگە بوون کە چۆن بەرامبەر بە دڕەندەترین گرووپی تیڕۆریستی‌جیهان " #داعش " وەستان و بەھەژمارێکی ئێجگار زۆری قوربانی سەرنجام توانیان تێکی‌بشکێنن و مەترسی لەسەر وڵاتانانی دراوسێ‌ش هەڵگرن. ئەمما ئەمڕۆ و هەمیشە لە خۆی زیادتر کەس‌ هاوخەم و هاوکاری نییە. لە دوای تێپەربوونی یەک‌ڕۆژ بەسەر ئەو کارەساتەی کە لەناوچە کوردستانیەکان به‌گشتی، شاری #کرمانشان به‌تایبه‌تی ڕوویدا، ئێمە چاوەڕێ یارمەتی‌مرۆڤی و ئینسانین لە جیهان و وڵاتان. جیهان قەرزاری کوردە و ئێستاکە کورد پێویستی بە پشتگیری مادی و مەعنەوییە هەمووان پشتیان تێکردووە. جیهان قەرزاری خۆڕاگری کوردە و ئێستا کە ژنان و مناڵانی‌کورد لەژێر دیوارە ڕووخاوەکان چاوەڕێ دەستی هاوکارین میدیا و چآوەکان دەیبینن و لێی بێ‌دەنگن. دەیبینن و هەنگاوی ھاوکاری هەڵنادەن.
ــــــــــــــــــ
#بوومەلەرزە
#کرمانشا
#کوردستان
@Rawezhism | #ڕاوێژیسم