"جیھانی ئەلیکتڕۆنی"من تەزوویەکم سارد
داتایەکی بزر لەنێو جیھانێکی شاراوە
لە مەجازەوە بەدوامدا بگەڕێن
بوون و نەبوونم بە کلیکێکەوە بەستراوە و،
سووکتر لە جیھانێکم کە تێیدام.
عەشقی من چەند مێگابایتێک و چەند کیلۆبایتێک نابێ
بلۆککراوی کام دڵ
ڕیپۆرتکراوی کام وڵاتم، نازانم
تەنیا دەزانم بزربوویەکم لهنێو جیھانێکی ئەلیکتڕۆنی
جیھانێک کە ڕۆڕۆی بۆ مەرگ؛
چەند ھاشتاگێک و پۆستێکە.
ئەڤین سێکسچاتێکی درەنگە وەختە و
باوەڕ چەن وێنەیەکی ڕووتە لێرە.
مەرگ و خوێن
سەر بڕین و کوشتن،
برسێتی و گریان،
بە قامکی پەنجەیەک پاڵ پێوە دەنێردرێ بۆ سەرەوە و نابینرێ...
بەزەیی تەنیا وشەیەکە و
دەنووسرێ و ھەستی پێ ناکرێ..
مرۆڤایەتی ھاشتاگێکە ٧ میلیاردی
بە قەد وێنەی سمتێک بایەخی نییە لێرە.
ڕاستی درۆیەکی فەیسبووکی و
جوانی فلتەرێکی ئینستاگرامی...
مەرگ دەبینرێ، قوون لایک دەکرێ
سێدارە دەبینرێ، گان لایک دەکرێ
لایک و لایڤ و لایڤ و لایک و لایک و لایڤ و لایک و لایک و لااااا...
زمان ھەڵناسووڕێ و،
پاڕادۆکس پێچاوتەوە نێو مێشکمان.
لایکم کەوه،
لایکم کەوە تا ڕزگاری
لایکێک بۆ سەربەخۆیی و
لایک بۆ یەکسانی و ناڕەزایەتی و خەمۆکی و
تەنیای و جیایی و بێزاری
لایک بۆ دوو یائی بێ کۆتایی...
ئەم شاشەیە بۆ ورووژاندنە و
ئەم تەختەکلیلە بۆ لووراندن
ئەگینا پێشکەوتن زەردەخەنەی باوکمە کاتێک کچێک لەو دیوی تەلەفۆن ماچی دەکا..
پێشکەوتن خۆکوژی بە دیار ڤیدیۆیەکی پۆڕنە و
دەسپەڕێکە خویناوی بۆ وێنا کردن.
ئەم دێڕانە دەبێ شینتر بن لە سەتەلایەتەکەت،
- شینترن؟
بارگاویتر لەم وشانە پەیڤ دەبینی؟
من حەقیقەتێکی ڕووتم و
ئەم وڕێنانە زەقترین خاڵی هاوبەشمان...
دنیای ئێمە جیھانی ھێڵەکانە
ھەر پەیوەندییەک بە ھێڵێک و
ھەر ھاوڕێتیەک پاکێجێکی کاتی بە قەبارەیەکی دیاریکراو.
"بەشدار بووی بەڕێز قەبارەی پاکێجەکەتان بە قەد چەند دێڕیتر ماوە، تکایە بەر لە تەواو بوونی وڕێنەکانتان بلوورێنن!"
✍🏻 #ئەمیر_سیراجەدین©️ @rawezhismYouTube:
http://rx.hu/TgGC