پاڤێل دورۆڤ بە ئەنجامدانی ١٢ تاوان تۆمەتبار کرا “نۆڤایا گازێتا ئەوروپا”
دەستیڕاگەیشت بە بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەوانی دادوەری گشتی فەرەنسا کە تیشک دەخاتە سەر چەند لەو پێشێلکارییانەی کە بەسەر دورۆڤدا ساغ بوونەتەوە:
• دەستێکەڵی لە بەڕێوەبردنی پلاتفۆرمی ئۆنلاین بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی نایاسایی لەلایەن گروپە ڕێکخراوەکانەوە.
• ڕەتکردنەوەی پێدانی زانیاری یان بەڵگەنامەی پێویست بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بە دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا.
• دەستێکەڵی لە هەڵگرتنی پۆرنۆگرافیای منداڵان.
• دەستێکەڵی لە دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر.
• دەستێکەڵی لە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان.
• دەستێکەڵی لە ساختەکارییەکانی گروپە ڕێکخراوە تاوانکارەکان.
ئاژانسێکی هەواڵی ڕووسی تاس (TASS)، لە
ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، لێکۆڵینەوەکان دژی پاڤێل دورۆڤ لە ٨ی تەمموزەوە دەستیپێکردووە، بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، ڕەنگە ئەو کارسازە تا ٢٨ی ئاب لە گرتنگەدا بمێنێتەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن یەکەم کەس بوو لە تەواوی حکومەتی فەرەنسا کە بەیاننا
مەی فەرمی دەرکرد و جەختی لە سەربەخۆیی سیستەمی دادوەری کردەوە و دووپاتی کردەوە دەستگیرکردنی پاڤێل دورۆڤ کەیسێکی سیاسی نییە بەڵکوو بەگوێرەی چوارچێوەی یاساییە کە مافی هاووڵاتیان دەپارێزێت.
لە وەڵامی داخوازیی کۆمپانیای RIA Novosti، کۆمیسیۆنی ئەوروپا
ڕایگەیاند چاودێری دۆخەکە دەکەن و ئامادەن هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بکەن. نەتەوە یەکگرتووەکان
هێشتا زانیاری پێویستی لا نییە. پێشتر لە وەڵامی لێکۆڵینەوەیەکی ئاژانسی هەواڵی تاس، کۆمیسیۆنی ئەوروپا
ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک بدات: “ئەمە لێکۆڵینەوەیەکی نیشتمانییە، ئێمە بەنیاز نین لێدوانی لەسەر بدەین، پێویستە بۆ ئەو بابەتە سەردانی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بکەن”.
#دەستگیرکردن #دورۆڤ✨ نوێکردنەوە: 22:20 بەکاتی هەولێر
ئێمە ڕستەکانمان نوێکردەوە بۆ ئەوەی باشتر ئەو ڕاستییە دەرببڕین کە دورۆڤ هێشتا تاوانبار نەکراوە و سزای بۆ نەبڕاوەتەوە - وەک وتمان، داواکارانی گشتی ماوەیەکی سنوورداریان لە بەردەستدایە کە دەتوانن دورۆڤ لە دەسبەسەریدا بهێڵنەوە بۆ لێپرسینەوە لەگەڵیدا.