ساختە: "ڕیکلامە تەلەگرامییەکان گالەری جوڵەی دەوری (کارۆسێل) وەردەگرن"
هەندێک لە کەناڵەکان دەنگۆ بڵاودەکەنەوە بە بانگەشەی ئەوەیکە تەلەگرام خەریکی ئامادەکارییە بۆ پێناساندنی داڕشتەیەکی نوێی ڕیکلام لەناو ئەم مەسنجەردا. بەتایبەت، باس لە جوڵەی دەوریی کارلێککەرانەی وێنە، ڕیکلامی نێوان پۆست، و ڕادەی زیاتری کارەکتەری پۆست دەکرێت لەگەڵ کۆمەڵێک زیادەمەنی تر.
بۆ ژێدەر و سەرچاوەی ئەم بانگەشانە، کەناڵەکان ئاماژە دەکەن بە
ستۆرییەکی تەلەگرامی لەلایەن بەڕێوەبەری فرۆشتن لە پێگەی
Magneto.pro و هەروەها دەزگایەکی ڕیکلام کە تایبەتمەندە لە ڕیکلامە تەلەگرامییەکان.
کاتێک کە سەرنووسەرانی تەلەگرام ئینفۆ پرسیاریان لەسەر کرد، سەرچاوەیەکی نزیک لە تەلەگرام ڕژد بوو کە ئەم بانگەشانە درۆ و بێبنەمان، بەو پێیەی کە مەسنجەرکە لە ئێستادا کار لەسەر پیادەسازیی ئەم چەشنە فەنکشنە ناکات
لەم دواییانەدا تەلەگرام تازەکردنەوەیەکی گەورەی بۆ سەکۆی ڕیکلامکردن دەستەبەر کرد کە ڕێگە بە ڕیکلامکەران دەدات لەڕێی دراوی کریپتۆی TON ەوە بتوانن لە وەڵاتگەلێکی زیاترەوە ڕاژەی ڕیکلامی تەلەگرام بکڕن و ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە سەکۆی ڕیکلامکردن لە پەرەسەندنێکی چالاکدایە - واتە کۆمپانیاکە لەسەر ڕێچکەی خۆقازانجدارکردن بەردەوامە لە گەڕان بەدوای ڕێگەی نوێی پارەسازی.
#لەبارەی_ڕیکلامکردن