ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژە بە چ چوارچێوەیەکی یاسایی دەکات؟
وەشانی کاملی بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکە لە نووسینگەی داواکاری گشتی فەرەنسا بەشێوەی ئۆنلاین
بڵاوکراوەتەوە.
بەڵگەنامەکە بە زمانی فەرەنسی نووسراوە و سەرنوسەرانی
@tginfoku وەرگێڕێکیان بەکارهێناوە بۆ پێداچوونەوە.
بە شێوەیەکی فەرمی دۆسیەکە لە دژی کەسێکی نەناسراو دەستیپێکردووە، کە تا ڕادەیەکی زۆر تۆمەتبارە بە هاوبەشی لە پێشێلکاریی یاسایی جۆراوجۆردا.
حکومەتی فەرەنسا بانگەشەی ئەوە دەکات کە پاڤێل دورۆڤ بەپێی چوارچێوەی یاسایی فەرەنسا دەستگیرکراوە. ئامانجی دەستگیرکردنەکە لێپرسینەوەیە.
تا ئێستا هیچ تۆمەتێک لە دژی هیچ کەسێکی دەستنیشانکراو تۆمار نەکراوە، چونکە دۆسیەکە هێشتا لە قۆناغی بەراییدایە. ئەگەر لێپێچینەوەکە زەمینەیەکی سەرومڕ فەراهم بکات، سەرنووسەرانی
@tginfoku پێیان وایە پاڤێل دورۆڤ دەتوانێت لە شایەتحاڵییەوە بگۆڕێت بۆ گومانبار.
ئەگەر تا ٢٨ی ئاب تۆمەتی فەرمی لەسەر ئەو کارسازە تۆمار نەکرێت، ئەوا دەبێت لە دەستبەسەری ئازاد بکرێت.
جگە لەو تاوان یان پێشێلکارییانەی پێشتر باسمان کرد، بەڵگەنامە کاملەکە ئەم تۆمەتانەی خوارەوەشی تێدایە:
• سپیکردنەوەی پارە لەڕێی تاوان یان پێشێلکاریی وەک بەشێکی سەربە گرووپێکی ڕێکخراو
• پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کریپتۆگرافی بەبێ ئاگادارکردنەوەی شایەنمەند و گونجاو بە مەبەستی مسۆگەرکردنی نهێنیپارێزییەکەی.
• دابینکردنی کۆمەڵێک ئامرازی کریپتۆگرافی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کە تەنیا بۆ سەلماندنی ڕەسەنایەتی یان پشکنینی دەسپاکی بەکارنەهێنراون.
• هاوردەکردنی کۆمەڵێک ئامرازی کریپتۆگرافی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کە تەنیا بۆ سەلماندنی ڕەسەنایەتی یان پشکنینی دەسپاکی بەکارنەهێنراون
#دەستگیرکردن #دورۆڤ