#وتار #وەرگێڕان #ڕاوێژیسم رۆشنگه‌ری/ رۆشنبینی، یانی ده‌ربازبوونی مرۆڤ له پێ‌نه‌گه‌یشتوویی و لاوازی خۆی. پێ‌نه‌گه‌یشتوویی یانی‌ئه‌وه که مرۆڤ نه‌توانێ ئه‌قڵ و فامی خۆی به‌کاربێنێ و رکێفی خۆی به که‌سێکی‌تر بسپێرێ. ئه‌م پێ‌نه‌گه‌یشتووییه خه‌تای مرۆڤ خۆیه‌تی، چوونکه هۆکاری ئه‌م شته لاوازی ئه‌قڵ و فام نییه. به‌ڵکوو هۆی ئه‌وه‌یه که مرۆڤ له خۆی‌دا هه‌ست به ئیراده و بوێری ناکا و رکێفی خۆی به ئه‌ویدی ده‌سپێرێ. “دلێر به و ئه‌قڵی خۆت به‌کار بێنه!” ئه‌مه‌یه دروشمی رۆشنگه‌ری. ته‌مه‌ڵی و ترسنۆکی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌که به‌شێکی به‌رین له مرۆڤه‌کان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سروشت سه‌رده‌مێکه پێی‌گه‌یاندوون[1] و له کونترۆڵی ئه‌ویدی ده‌ربازی‌کردوون، دیسان به ویستی خۆیان به‌درێژایی هه‌موو ته‌مه‌ن وه‌کو کۆیله بمێننه‌وه و خه‌ڵکی‌تر بتوانن به‌ئاسانی خۆیان بکه‌ن به سه‌رپه‌رشتیان. پێ‌نه‌گه‌یشتوویی یانی ئاسووده‌یی. تا کتێبێک هه‌یه که ده‌رفه‌تی تێ‌گه‌یشتنم بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ، تا که‌شیشێک هه‌یه که وه‌ک ویژدانی من ده‌ور ده‌بینێ و خه‌مه‌کانم ده‌ڕه‌وێنێ، تا پزیشکێ هه‌یه که خورد و خۆراکم بۆ دیاری ده‌کا و… ئیدی پێویست ناکات من زه‌حمه‌ت به خۆم بده‌م، ئه‌گه‌ر پارەم هه‌بێ ئیدی پێویستم به بیرکردنه‌وه نییه. خه‌ڵکی‌تر ئه‌م کاره دژواره بۆ من و «له‌جیاتی من» ئه‌نجام‌ده‌ده‌ن. سه‌رپه‌رشته‌کان بۆوه‌ی پێ‌گه‌شتوویی له‌به‌رچاو به‌شێکی‌زیاتر له مرۆڤه‌کان «له‌وانه تێکڕای ژنان» به ئاسته‌م و دژوار پێشان‌بده‌ن، پیلان و به‌رنامه‌ی گونجاو داده‌رێژن. ئه‌مان پاش‌ئه‌وه‌ی گیانله‌به‌رانی ده‌سته‌مۆی خۆیانیان به‌باشی که‌رکرد، به وردی چاودێری‌ده‌که‌ن که نه‌کا ئه‌م ئاژه‌ڵانه ره‌وڕه‌وه‌ی[2] مناڵی، زیندانێک که ئه‌وان سازیان کردووه، تێکبشکێنن. ئه‌وجار پێیان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به ته‌نیا وه‌ده‌رکه‌ون تووشی مه‌ترسی و گرفتی‌گه‌وره ده‌بن. به‌ڵام ئه‌م مه‌ترسیانه ئه‌وه‌نده‌ش گه‌وره نین، چونکه مرۆڤ پاش چه‌ند‌جار گلان و خلیسکان خاراو ده‌بێت. به‌ڵام بوونی نمونه‌یه‌کی سه‌رنه‌که‌وتوو به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان له‌م ئه‌زموونه بترسێنن.
ــــــــــــــــــ
#ئیمانۆل_کانت #ڕاوێژیسم وەرگێڕ :
#ھادی_محەممەد @Rawezhism @rawezhism 🔸درێژەی ئەم وتارە لە فایلی پی‌دی‌ئێفی خوارەوە دابگرن:
👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻