ئەم فایلە دەنگییە لە ڕێگای مامۆستایەکی ئازیز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستمان گەیشت، ئێمە لەبەر کێشە ئەولەهییەکان ناتوانین ناونیشانی خۆی و قوتابییەکە لێرە بنووسین.
ئەوەی کە لەم فایلە دەنگییەدا دەبیسن؛ بارەدۆخی بەشێکی هەرە زۆری منداڵانی کوردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. سیستەمی پەروەردەی ئێران لە ڕێگای ئاسمیلاسیۆن و سەپاندنی
زمانی دەسەڵات،
زمانی هێز کە فارسییە، دەیهەوێ هەموو زمان و زاراوە کەمینەکانی تر لە نێو یەک چوارچێوەدا بتاوێنێ و بنبڕیان بکات. هەڵبەت ئەم رەوشە تەنها منداڵانی کورد ناگرێتەوە، بەڵکو نەتەوە ژێردەستەکانی تریش دەگرێتەوە کە لەو خاکەدا دەژین. منداڵانێک کە
زمانی دایکییان فارسی نییە، هەر لە سەرەتای خوێندنیان تا کۆتا ساڵەکانی خوێندن بەردەوام لە شلەژان و ترس و سترێسێکی سەپاودان. دەسەڵاتی ئێران بە هەر حوکمێک بیت ڕێگا نادات بە مامۆستایان و قوتابیان بە
زمانی دایکی خۆیان بدوێن و پەروەردە بکرێن، هەر بۆیەش بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم خواستە بە توندترین شێوەکان ڕێگری دەکات لەم کارە.
#زمانی_دایکی #ڕاوێژیسم @rawezhism