(١)
ئەگەر زانیبام؛
دڵنیایی چۆنە،
کاتی کەمترم پێویست دەبوو،
بۆ کەوتنە ناو ئەو باوەشانەی
لێیان دڵنیا نەبووم!
(٢)
گەورەترین ئەفسانە لە جیهاندا ئەوەیە:
ژنێک شەرمەزاری بهێنێت بۆ خێزانەکەی؛
بەوەی بیەوێ؛
دڵ و جەستەی بپارێزێت!
(٣)
قاچەکانمت بە قاچەکانتەوە؛
بە زەوییەوە بەستەوە و
داوایش دەکەیت،
بەپێوە بووەستم!
(٤)
دەستدرێژیی
تۆ دەکات بە دوو لەتەوە
بەڵام ناتکوژێت!
✍🏻 #ڕوپی_کۆر |شیر و هەنگوین
وەرگێڕانی:
#توانا_ئەمین،
#سیامەند_ج_ئەحمەد▫️ڕوپی کۆر شاعیر و نووسەری هیندی لەدایک بووی (١٩٩٢-٥-١٠)
لە خێزانێکی "سیخی" لە "پەنجابی"ـی هیندستان لەدایکبووە. لە تەمەنی چوار ساڵییەوە کۆچی کردووە بۆ کەنەدا و ئینگلیزی زمانی دووەمیەتی. براوەی خەڵاتی "١٠٠ ژنی بی بی سی"ـیە و تا ئێستا خاوەن دوو کتێبی "شیر و هەنگوین" چاپی ساڵی ٢٠١٤ و ڕۆژ و گوڵەکانی"ـیە کە لە ساڵی ٢٠١٧ چاپ و بڵاوبووتەوە. ئەم دوو کتێبە یەکێ لە پڕ فرۆشترین کتێبە شیعرییەکانی ئەمریکا و ئەوروپان.
@Rawezhism |
#ڕاوێژیسم