"تۆ کە هەرگیز لە خاکی باخچەکەت نەڕۆیشتوویتە دەرەوە"
تۆ کە هەرگیز لە خاکی باخچەکەت نەڕۆیشتوویتە دەرەوە،
ئایا تا ئێستا له دڵتهنگیدا لە پەنای میلەدا وەستاوی و
بینیوتە ئێواره چۆن لە توولەڕێی خەیاڵاویدا لە شیناییدا بزر بووه؟
ئایا ئەمە پێشبینیی فرمێسکی نهگریاو نەبوو
کە وەک ئاگرێک لەسەر زمانت سووتا،
وەختێک بهسهر ئهو ڕێگایانهدا که تۆ قهت نهڕۆیشتووی
خۆرێکی سوور
ون بوو؟
✍🏻 #ئێدیت_سوێدرگرانو له سویدییهوه:
#کهریم_تاقانه“ئێدیت سوێدرگران” شاعیری سویدی، لە ٤ـی ئەپڕێڵی ١٨٩٢ـدا لە سێنت پترسبورگ، ڕووسیا لە دایک بووە. ٢٤ـی جوونی ١٩٢٣ هەر لە ڕووسیا لە تەمەنی ٣١ـساڵیدا کۆچی دواییی کردووە. ئەو تەمەنێکی کورت ژیاوە و شیعرەکانی هێشتا لە یادەکاندا ماونەتەوە.
سەرچاوە:
balinde.com #بیوگرافی |
#ڕاوێژیسم @rawezhism