rawêjîsm | ڕاوێژیسم

#بەڕۆژ_ئاکرەیی
Канал
Искусство и дизайн
Образование
Музыка
Книги
Курдский
Логотип телеграм канала rawêjîsm | ڕاوێژیسم
@RawezhismПродвигать
2,39 тыс.
подписчиков
1,28 тыс.
фото
577
видео
543
ссылки
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
“ژتەڕا ئەز چاڤ ل ڕێمە”

✍🏻 #نیما_یووشیج
وەرگێڕان و خوێندنەوەی: #بەڕۆژ_ئاکرەیی

جێبەجێکردنی #وەرزێر_عەبدوڵڵا
سەرچاوە: #BalindePoetry

@Rawezhism
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
‍ #بەڕۆژ_ئاکرەیی، شاعیری کورد، لە ساڵی ١٩٦٣ لە دایک بووە. ساڵانێکی زۆر لە تەمەنی لە ئێران و سوید ژیاوە. ئێستا لە هەولێر دەژی. بە فارسی چیرۆک دەنووسێت و بە کوردی شیعر. دوو کۆمەڵەچیرۆکی بە فارسی نووسیون کە کاندید بوون بۆ خەڵاتی هوشەنگ گۆلشیری کە خەڵاتێکی جێبایەخ…
ئەگەر پەلەوەرێک لەسەر شانت نانیشێتەوە
دەلاقەیەک گەر ماتی نەفەسەکانت نابێ
چایی ئەگەر لێوەکانت ناسووتێنێت
بۆنی نان گەر برسیت ناکات
نیگایەک ئەگەر دڵت نالەرزێنێت
شەو گەر بوغز ناتگرێ
بۆنی عەتر ئەگەر شێتت ناکات
بیرەوەرییەک گەر ناتخاتە گریانەوە
هەینی ئەگەر دڵتەنگت ناکات
گوڵ گەر بۆت جوان نییە،
تێبگە کە مردوویی...

✍🏻 #بابەک_زەمانی | #ڕاوێژیسم
وێنەگر: #بەڕۆژ_ئاکرەیی

@rawezhism
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
“An improvisation”

Hani Mojtahedy & Majid Kazemi

ماندووی ڕه‌نجێکم ڕەنجی من نییه‌
نیشته‌ی خاکێکم خاکی من نییه‌
به‌ ناوێک دەژیم ناوی من نییه‌
له‌ ده‌ردێک دەگریم دەردی من نییه‌
زادەی چێژێکم چێژی من نییه‌
به‌ مه‌رگێک دەمرم مەرگی من نییه‌

شیعر: #ئەحمەد_شاملوو
وەرگێڕان: #بەڕۆژ_ئاکرەیی

▫️#ڕاوێژیسم

@rawezhism
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
‍ #بەڕۆژ_ئاکرەیی، شاعیری کورد، لە ساڵی ١٩٦٣ لە دایک بووە. ساڵانێکی زۆر لە تەمەنی لە ئێران و سوید ژیاوە. ئێستا لە هەولێر دەژی. بە فارسی چیرۆک دەنووسێت و بە کوردی شیعر. دوو کۆمەڵەچیرۆکی بە فارسی نووسیون کە کاندید بوون بۆ خەڵاتی هوشەنگ گۆلشیری کە خەڵاتێکی جێبایەخ…
“سنوور نەبووم جێم بهێڵیت”

سنوور نەبووم جێم بهێڵیت
قژت نەبووم بمبڕییەوە
تەنانەت با
بە ڕاونانی چەند گەڵایەک
بەرم دەیتە کۆڵانەکان.
من تۆم بووم!
(کاتێ کە ناوت گڕ بوو)
هەم!!
(کە داوێنم چنگی بۆ گڕ ڕادەدێرێ)

ئێستاش گەرەکمە
کەوێڵێ ساز کەم
بۆ کەوڵی هەستم
لەو کەوێڵەدا
چرای سەری سەوداسەرم هەڵدەکەم و
“فریشتە”یەک لەم دەقەدا
دەق دەکەم

✍🏻 #بەڕۆژ_ئاکرەیی
▪️ #ڕاوێژیسم

لە کتێبی: "بە تەما بووم لە تەم بدوێم"

▫️ @rawezhism
Forwarded from اتچ بات
#بەڕۆژ_ئاکرەیی، شاعیری کورد، لە ساڵی ١٩٦٣ لە دایک بووە. ساڵانێکی زۆر لە تەمەنی لە ئێران و سوید ژیاوە. ئێستا لە هەولێر دەژی. بە فارسی چیرۆک دەنووسێت و بە کوردی شیعر. دوو کۆمەڵەچیرۆکی بە فارسی نووسیون کە کاندید بوون بۆ خەڵاتی هوشەنگ گۆلشیری کە خەڵاتێکی جێبایەخ بوو لە ئێراندا. “ئێمە لێرەین” و “شتێک لەم دەوروبەرە” دوو کۆمەڵەچیرۆکەکەی بەڕۆژ ئاکرەیین کە بە فارسی نووسیونی، کە یەکەمیان دەزگای ئاراس کوردییەکەی چاپ کردووە و ئەوی دیکەیان ناوەندی غەزەلنووس چاپ و بڵاوی دەکاتەوە. هەروها پێنج دەفتەرەشیعری بە کوردی چاپ و بڵاو کردوونەتەوە کە بریتین لەمانە. “مردن لە ئاوێنەدا، دیسان مردن لە ئاوێنەدا، لەودیو شەوی پەیڤەکانەوە، فەرامۆشی نازناوی مەرگە و بە تەما بووم لە تەم بدوێم.” لەم ساڵانەی دواییدا چاپێکی نوێی “بە تەما بووم لە تەم بدوێم” لە لایەن دەزگای ئاراسەوە خرایەوە ڕوو. هەروەها بەڕۆژ ئاکرەیی هەڵبژاردەیەک لە کۆی دەفتەرەشیعرەکانی بە ناوی “تاکو دوێنێ” چاپ و بڵاو کردووەتەوە، کە هەڵبەت تەنیا لە چوار دەفتەرەشیعری سەرەتای هەڵی بژاردووە. لەبەر ئەستوورنەکردنی دیوان و بە هۆکاری ئەوەی هێندە نەدەبوو “بە تەما بووم لە تەم بدوێم” خرابووە بازاڕ، بۆیە لەم کۆمەڵەیە هیچی هەڵنەبژاردووە. بەڕۆژ ئاکرەیی لە زمانی فارسییەوە ئەدەبیاتی فارسی وەردەگێرڕێت و وەرگێڕی شیعرەکانی یەدوڵڵا ڕوئیایی و ئەحمەد شاملووە بۆ زمانی کوردی. هەروەها کتێبەکانی چیرۆکنووس غوڵامحوسێن ساعێدی، “تازیەدارانی بەیەل” و “ترسولەرز” لە کتێبە وەرگێڕدراوەکانی ئەون. کتێبێکی حوسێن ئابکەنار و دوو شانۆنامەی بەهرام بەیزایییشی کردووە بە کوردی. هەروەتر بە هاوبەشی لەگەڵ خەبات عارفدا ڕۆمانی “شازادە چکۆل”یان کردووە بە کوردی و دەزگای ئاراس چاپی کردووە. بەڕۆژ ئاکرەیی لە ئێستادا سەرقاڵی وەرگێڕانی چیرۆک و ڕۆمانەکانی نووسەری گەورەی ئێران هوشەنگ گۆلشیرییە کە بەرەو تەواوبوون دەچێت. شیعرەکانی ئەو بۆ چەند زمانێک وەرگێڕدراون و بە هۆکاری ئەوەی زۆر لەسەرخۆ و بە وردی کار دەکات، هەمیشە چەند کتێبێکی بڵاونەکراوەی ئامادەن بۆ چاپ و بەردەوامیش بۆ پێداچوونەوە دەگەڕێتەوە سەریان.

#بیوگرافی #ژیانامە
سەرچاوە: Balinde.com

@Rawezhism | #ڕاوێژیسم