روژهات:
نرخی ترێ/هەنگور و داهاتی وەرزێڕان و جوتیاران
ئێمه رەزێکی(باخی ترێ/هەنگور)۶۰۰۰ میتری چوارگۆشەمان هه‌یه. رەزەکە ته‌قریبی ۱۱ تا ۱۲ تۆن ترێ دەدا ئەمساڵ.
له وه‌رزی به‌هار دا ماوەی نزيك بە یه‌ک مانگ، ۵ نه‌فه‌ر کاری لەسەر ده‌که‌ین. ئەم وەخت و هێزی کارە هه‌م بۆ ڕز بڕینەکە/ هه‌ره‌س/قەڵەم کردن وه هه‌م بۆ کێڵانه‌وه‌ی بە کار دەبرێ. له وه‌رزی هاوین دا سەمپاشی/ ده‌رمان پێ کردن و بژار و کاری دیکه‌شی ده‌بێت. لە وه‌رزی پاییزیش دا که وەختی چنینی ترێ يه، ته‌قریبی ۷ رۆژ کاری لێ ده‌که‌ین.
سه‌رجه‌م بۆ ماوەی ۲ مانگ ۵ نه‌فه‌ر کاری لەسەر دەکەین. ئه‌گه‌ر هه‌ر حەقدەستی کرێکاریش بۆ خۆمان حیساب بکەین، حه‌قی ئه‌و ۵ نه‌فه‌رانه ده‌کاته ۱۵ ميليون تمه‌ن.
کۆی تەقریبی هەزینەکانی دەکاتە ۱۷‌ميليون تمەن.
۱۱ تۆن ترێ ده‌کاته نزیک ۳۰ ميليون تمەن. یانی دوای هەڵگرتنەوەی خەرج و زەحمەتەکان ۱۳ ملیون ده‌مێنیته‌وه. بە مانایەکی دی ئەوە داهاتی بنەماڵەیەکی ٨ نەفەرەیە.
قوتوی رۆن له ۶۰ هه‌زار تمەنەوە بوەتە ۱۷۰ هه‌زار تمه‌ن. ئێستا هه‌موو پێداویستی ژیان نرخه‌که‌ی لانیکەم ۳ به‌رابه‌ر بووه. ئيمه ئه‌وه‌نده‌مان هه‌یه. خەڵک هه‌یه که له نانه‌وه‌خانه کارتی یارانه‌ی به‌جئێ ده‌هێلیت تەنیا بۆ نان کرین. یانی ئەوەی دارایەتی لە گرەوی نانی وشکی دەنێ. یانی خه‌لکی ئه‌وه‌نده هه‌ژارو برسی هه‌یه که ته‌نها ئومێدی پشت به یارانه به‌ستنه. وه جه‌وانه‌کانی وه‌کو منیش رو ده‌که‌ن‌ە کۆڵبه‌ری بە ناچارین حه‌تا ئه‌گه‌ر به قیمه‌تی گیانیشمان ته‌واو بێت، کە زۆر جاران واش بووە.
باخدارێک
#کۆلبەرنیوز@Kolbaranews