کولبرنیوز | Kolbarnews

#ئەرێ_تاوانمان_چیە
Канал
Новости и СМИ
Политика
Экономика и финансы
Социальные сети
ПерсидскийИранИран
Логотип телеграм канала کولبرنیوز | Kolbarnews
@KOLBARNEWSПродвигать
5,79 тыс.
подписчиков
13,3 тыс.
фото
13,4 тыс.
видео
8,16 тыс.
ссылок
اخبار را به اینجا بفرستید: @kolbar وب‌سایت: https://www.kolbarnews.com تلگرام: http://t.center/kolbarnews اینستاگرام: https://www.instagram.com/kolbarnews فیسبوک: https://www.facebook.com/kolbarnews1 توییتر: https://twitter.com/Kolbarnews
کولبرنیوز | Kolbarnews
گیانبەخت کردنی کاک #عەزیم_ئەحمەدی
"#بۆچی_دەمکوژن_مناڵەکانم_چاوەرێن_نانیان_بۆ_بەرمەوە_ماڵ"
... قسەکانی تەواو نەبوو،دایانە بەر فیشەک

#کۆلبەرنیوز: بە گوێرەی ئەو راپۆرتانەی ئەم ئێوارە لە سەر گیانبەخت کردنی کاک #عەزیم_ئەحمەدی پێمان گەیشتوون، ئەو لە پەنای کاری جوتیاری و کشتوکاڵ بە هۆی گرانی و نەداریەوە ناچار بوو کۆڵبەریشی دەکرد. ئاخر وەختێک هیچ لەم کاسبیانە برسیەتی و نیازی بنەماڵە تێرناکەن، غەیری کۆڵبەری و کوژران بە دەستی دەستەیەک تاوانبارترین و کەسیف ترین بەشەر، چارەیەکی دی هەیە؟
عەزیزم ئەحمەدەی ئەو بەیانی بۆ پەیا کردنی نانێک بۆ سێ مناڵ و هاوژینەکەی چووبوو بۆ کۆڵ هێنان.
لە بەرزایەکانی #شۆشمێ لە گەڵ #کۆڵبەرەکانی دی لە لایەن پاسگای فاشیستی شۆشمەوە گەمارۆ دەدرێن و دەیانخەنە کەمینەوە. کۆڵبەرەکان هەرکەسەو بۆ لایەک رادەکەن و خۆیان حەشار دەدەن. کاک عەزیم روو بە پاسدار و جاشەکان دەڵێ: "#ئەرێ_تاوانمان_چیە؟ #بۆ_دەمانکوژن؟ ئێمە خەتایەکمان نەکردوە. هاتووینە ئەم شاخ و کوێستانە سەختە تا نانێ بۆ ماڵەوە بەرینەوە.

شاهیدێک بۆ پەیامنێری کۆلىەرنیوزی گێڕایەوە؛ "من چاوم پێوەبوو و هەموو قسەکانیانم بیست،"کە پێیانگووت "ئەزقەزا هەر بۆ کوشتنی تۆ هاتووین". کاک عەزیم پێگووتن من خانوادەیەک چاوەرێمن لە ماڵەوە تا شتێکیان بۆ پەیاکەم، ئاخر لەسەر چی دەمکووژن؟ لەو قسانەدابوو کە چەند فیشەکیان لە چەند میتریەوە پێوەنا و عزیمی باوکی سێ مناڵ گلا و گلۆر بۆوە و خوێن پژا بەسەر شاخ و گیا و خاکا...

#کۆلبەرنیوز
@kolbarnews