#بۆکان دەستبەسەرکردنی ئەسرین محەمەدی، خوشکی شەهریار محەمەدی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەرییەکانی شاری
بۆکانمیلاد محەمەدی، برای شەهریار محەمەدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ی
بۆکان، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی براکەیدا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دەستگیرکردنی “ئەسرین” ی خوشکی ڕاگەیاند.
میلاد محەممەدی کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرابوو و ئێستا لە وڵاتی کانادایە، نووسیویەتی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوای چەند مانگێک، ئەسرین محەممەدی خوشکم گەڕایەوە
بۆکان و دەیویست کە مەراسیمێکی بچووک بۆ ساڵیادی مەرگی براکەم “شەهریار” ساز بکات. بەڵام خوشکەکەم ڕفێندرا و دایکم بریندار کرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەسرین محەممەدی نییە، هەروەها دیار نییە کە لەلایەن کام ڕێکخراو و بە چ تۆمەتێک دەستگیرکراوە.
#شۆڕشی_ژینا #کۆلبەر_نیوز #ناڕەزایەتی_سەرتاسەری