بلوطبانان پا به ركاب

#فازڵ_قەیتاسی
Канал
Логотип телеграм канала بلوطبانان پا به ركاب
@oaktree_loverbikersПродвигать
213
подписчиков
639
фото
323
видео
655
ссылок
بلوطبانان پا به ركاب، گروهي از كنشگران سبزانديش ايران زمين هستند كه با راهبري مهندس محمد درويش و تسهیلگری رئوف آذري در صدد برآمده اند به مدد #دوچرخه_هاي_برقي،به بلوطباني و حفاظت از ژينايي وطن بپردازندو در اين مسير، هموندي كنشگران و متولیان را قدر مي دانند
گەشتێکی ۶۵۰ کیلومێتری پاسکیڵ سواری #بەڕووپارێزان بۆ گەیاندنی پەیامی #نا_بۆ_ئێکۆساید

https://t.me/oaktree_loverbikers/1069

(٩)
#کامیاران

خۆ دەربازکردن لە خوانی دڵۆڤانی کرماشانیەکان، زۆر ئاستەنگ بوو و ناچار بوویین لە چەند میتری پۆلیسی هاتۆچۆ، خوول بخۆیین لە ناو شەقامی سەرەکی پڕلە هاژەی ئۆتۆمبێڵەکان و ناوەڕاستی جادە بپێوین تا بکەوینە ئەمبەر و لە سێڕیانی خۆشەویستی بێ بڕانەوەی؛ ئەندازیار کولیوەند،
کاک ئەمین
و کاک سەمین
و بنەماڵەکانیان،
ئاو دیو ببین!

لێژبوینەوە بەرەو خوار و تا دەڕۆیشتن جوانی بوو و سەوزایی و دونیایەک کێڵگەی سەوزە و دەستی ماندوویی لە سەر سگی تێر...

دەڤەرێک کە کەژەکانی نیعمەت بوون و دەشتەکانی بەهەشت و بەروبۆمی ناوازە و بۆن و مەرامەی خۆش!

تا ڕێگەمان دەبڕی، هەتاو پێشمان دەکەوت و لە دوورەوە، بە زەردە خەندەیەکی پڕچێز، پێشوازی لێدەکردین و دواجار خۆی حەشاردەدا و دەگەڕایەوە و قەران قەرانێکی سەردەمی مناڵی بۆ زیندووکردبوینەوە!
کۆتاجار لە دە کیلۆمێتری کامیاران ڕا،
وردە وردە، بەربۆوە پشت کەژە سەرکێشەکان و بەرچاوی لێڵ کردین!

بێ هەتاو بوون و ڕەشپۆشی بەشێک لە جەستەی نیشتمان، فرمێسکی ڕژاندینە سەر گۆنا، بەڵام تەواو نەکەوتبووینە ناو شار، کە پێشوازی گەرمی کاک ئامانج قووربانی،
فرمێسکی خەمی سڕینەوە و بە باوەشی دڵۆڤانی فەرحانی دڵی بۆ گێڕاینەوە..

میواندار، ڕێ کەوتبوو و تا دەرەوەی شار، بە پیرمانەوە هاتبوو و پاشان لە دەروازەی شار، کۆمەڵێکی تر لێواولێو لە دڵی پرسۆز، خۆشەویستیان‌ پێشکەش کردین..

پێشوازیەکی گەرم کرایین و ئەو جار خوانی دڵۆڤانی دادە گەزیزە و کاک ئامانج، هاتە کایە و خزمەتێکی خوشکانە و شاهانەیان پێشکەش کردین!

هەر خوانی کەڕەم بەردەوام بوو کە خوانی لوتف و گەورەیی هەڤاڵانی کاک ئامانجیش هاتە کایە و ئەوجار ئامانجی گەشت و شڕۆڤەی بابەتە ژینگەییەکان و زوان پاڕاوی کاک ئامانج و کاک محەممەد و هتد هاتە کایە!

ژینۆساید لە ئێکۆساید، گرێ درا و ئێکۆساید بە تەوژمێکی خۆجێیی پێناسە کرا و ئارێشەکان، ڕێشەکان و لق و پۆپەکانی هەژمار کران!

شەوەدرەنگانیش بارتاقای هێزی بەڕووپارێزان و خاوەن ماڵی نەگرت و وردە وڕدە، شەویش‌لێژ بۆوە بەرەۆ ڕۆژ و جا ئەو جارخوانی بە پێزی بەیانی باڵی ڕاهاویشت و ئەوەی‌ خورا، خورا ،و ئەوەی نەخورا، جێ ما ..


دەرچوونمان لە شار، بە پاشکۆیەک گەورەیی و دڵۆڤانی میواندار و هاوڕێیی بەڕێزیان تا دەروازەی سنە، نەخشا و ئەمجار، کامیارانمان بە دونیایەک بیرەوەری بە چێژ، بەرەو سنەدژ، جێ هێشت..
🙏

+شایانی باسه که لەم دیدارەدا، ڕێزی تایبەتی گروپی بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سوار و هەروەها بونیادی گەشەی ئاشتی و دڵۆڤانی پێشکەشی کاک #ئامانج_قووربانی کرا کە لە چەند ڕۆڵدا، خزمەتی ژینگە دەکات؛

الف)وەکوو تاک و هاونیشتمانی و هەست بە بەرپرسیارەتی بە وەگەڕ خستنی پێنووس و نوسین و وەرگێڕان و هەروەها بەردەوامی لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا
٭ #تاوان_دژی_ژینگە،
بەرهەمێکی بە پێزی پێنووس و وەرگێڕانی بەڕێزیانە..

ب)وەکوو بنەماڵە بە هاوڕێیەتی خاتوونێکی زێدە وریا و ئازیز دادە #گەزیزە کە هاوکارێکی کەم وێنەیە

ج)وەکوو گروپ کە هاوکاری ڕێکخراوەکانە و لە تاکەوە بۆ بە گروپ‌کردن، هەنگاوی ناوە..


++هەروەها ڕێزگیرا لە میوانداری و خوانی ڕەنگینی دادە گەزیزە و خزمەتی بە ژینگە وبەشداری لە چالاکیە ژینگەییەکانی نیشتماندا، هاوڕێ و هاوهەنگاو لە تەک کاک ئامانج دا..

+++جێگەی خۆشیەتی، هەر ڵێرەوە سپاسی کاکە #محەممەد_موەففەقی،
#فازڵ_قەیتاسی،
#فەریاد_عەبدی
و
#کۆسار_مەردووخی
و
سەرجەم چالاکانی ژینگەیی و مەدەنی کامیاران بکەیین کەوێڕای پێشوازی کردنی گەرم لە دەروازەی شار و دواییش بەڕێ کردن، لە سەر خوانی بە پێزی میواندار، بەشداری کۆڕی گفتگۆیان کردین و بە لێدوان و ڕێنوێنی و دەستەواژەی ڕەسەن و بە پێز، سەرفەرازیان کردین..

تەمەننای تەندروستی گشت کامیارانیەکان و سەرجەم چالاکانی ئەم دەڤەرە و دووربونیان لە هەر مەترسی و هەرەس هێنان و لێکترازانێک..


🌳🚴
#بلوطبانان_پا_به_رکاب
#سفر_با_دوچرخه
#نه_به_اکوساید
#بله_به_تغییر
#سیکل_معیوب_مواجهه_بحران
#سردشت
#بانه
#مریوان
#نودشه
#پاوه
#جوانرود
#روانسر
#کرمانشاه
#کامیاران


@oaktree_loverbikers