بلوطبانان پا به ركاب

#بەڕووپارێزان
Канал
Логотип телеграм канала بلوطبانان پا به ركاب
@oaktree_loverbikersПродвигать
213
подписчиков
639
фото
323
видео
655
ссылок
بلوطبانان پا به ركاب، گروهي از كنشگران سبزانديش ايران زمين هستند كه با راهبري مهندس محمد درويش و تسهیلگری رئوف آذري در صدد برآمده اند به مدد #دوچرخه_هاي_برقي،به بلوطباني و حفاظت از ژينايي وطن بپردازندو در اين مسير، هموندي كنشگران و متولیان را قدر مي دانند
گەشتێکی ۶۵۰ کیلومێتری پاسکیڵ سواری #بەڕووپارێزان بۆ گەیاندنی پەیامی #نا_بۆ_ئێکۆساید

https://t.me/oaktree_loverbikers/1075

#بەشی یەک لە دووی گوزارشتی سنە..
(۱۰_۱)
#سنه_دژ( #سنندج)

بڕیار درابوو، ڕێگەکان ببڕین و هەر ئەوەش پاڵی نایین تا ئەم هەموو جوانی و دڵۆڤانی و خۆشەویستیەی کامیاران جێ بێڵین و بەرەو سنەدژ، ئەم شارەی کە بۆن و مەرامەی هوونەر، موسیقا و داهێنانی، هەستی تەنیبوویین،
ڕێ بکەوین.

ئەم شارەی کە مێژووی، سەروەری لێ دەتکێت و لێواو لێو لە بیر و هزر و داهێنان و ڕاهێنانە..

گەرچی لە کامیاران بۆ سنە،
بەهۆی تەسکی جادەی سەرەکی، ناچار بوویین، هەشت لە دە بەشی لە شانەی خاکی و تەپ و تۆز و پڕ لە شوشە و ئاسنەڵاوە و هتد پێداڵ لێدەین و پووچانەوەی تایەکان لە خۆبگرین و هه روه ها؛

بەشێک لە جەستەی نیشمان بە خاپووری ببینین[بەنداو و سووتان]، بەڵام باغ و سەوزایی هەر ئاسەواری مابوو و لە زۆر شوێن، ئاوهەڵدێرە دەستکردەکان بە دەممان پێ دەکەنین و بەر و بۆمەکان، بەرۆکی گیرفانیان دەگرتین!

کاژێرێکمان مابوو،
بگەینە شار کە تەلەفۆنەکان گوێچکەیان لەرزاندین و ژینگە پارێزان و چالاکانی مەدەنی سنەایی، بە سەریان کردینەوە و ئەحواڵیان پرسین و ئەوەش هەر بەردەوام بوو تا ئەو ڕادەیە کە کاکە سامان بە ماشێنی بچووکی بارهەڵگر و دکتۆر سەلاح بە تۆتۆمبێڵی سواری،
لە دە کیلۆمێتری شارەوە، چاوەدێریان کردین و ڕەسم و فلیمیان لێ گرتین و خەڵکانی تریشیان بۆ بانگهێشت کردین.

هێشتا لە گەورەیی ئەم چەند ئازیزە، دەرنەچوبوویین کە کۆمەڵێک لە چالاکان،
لە دەروازەی شارەوە بەپێشوازمانەوە هاتن و لوتف و کەڕەمیان تا پارکی مییلەت،
ئاراستەی حاڵ کردین...

هەر گەرمی ئەحواڵ پرسی بوویین کە سەرۆکی لێژنەی پاسکیڵ سوارانی سنە و چەند ئەندامی ئازیزیان، سەرۆکی ڕێکخراوەی شنەی نەوژین و چەندین ئەندامی چالاکیان و چەند قۆڵی چالاکی مەدەنی، دەوریان تەنین و سفرە داخرا و خوانی دڵۆڤانیان،
لە لوتف و کەڕەم و خۆشەویستی، بۆ پڕکردین .

پاشان خوانی هزر و بیر و ڕاگۆڕینەوە هاتە کایە و دوای ئاراستەکردنی ئامانج و هۆکاری دەسپێکی گەشتەکە لە لایەن نوێنەری بەڕووپارێزانەوە و خستنە ڕووی داواکانی هاوئەندێشی و ئاسانکاری کۆنفڕانسێک و کۆڕبەندێکی زانکۆیی لە نوینەرایەتی زانکۆ و هەروەها تەمەننای دەرهاویشتەی جیاواز لە دانیشتنەکە، ئەو جار #دکتۆر_سەلاح،
مامۆستای زانکۆی کوردستان،
وێڕای بە خێرهێنانی دوبارە و بەرز نرخاندنی چالاکیەکە،
تیشکی خستە سەر هەوڵە زانکۆیی و ژینگەییەکان بۆ ساماندانی چالاکیەکان و تەرکیزیشی کرد کە زانکۆ، پێشەنگ دەبێت لە خزمەت بە ژینگەی نیشتمان و گشت هەوڵەکان ڕێک دەکەیێن بۆ بەستنی کۆڕبەندێک لە سەر ئاستی ناوچەیی یا بەرفراونتر و هەر خزمەتێکیش پێویست بێت بۆ ژینگەپارێزان، بە پێی توانا، ڕایدەپەڕێنین.

پاشان، چالاکی بەرچاوی مەدەنی شار، کاک #فەرید؛
زۆر لێزانانە تیشکی خستە سەر ئەو وەرچەرخانە ی داواکراوی بەڕووپارێزان بوو و بە داتا و بەڵگە، هێندێک پێشنیاری خستە ڕوو..

کاکە #حەمید،
ئەندامی دەستەی کارگێڕی شنەی نەوژین یش، ئەمجارە وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی زانکۆکان بۆ پاڵپشتی چالاکە ژینگەییەکان، هێندێک خاڵی بە پێزی خستە ڕوو و لە دەلاقەیەک دا،
وتی:
"ئاگرێک کە بەردەبێتە ژینگە و دارستان، تەنیا شەقارتەیەک و جگەرەیەک و فەندەکێک دروستی ناکات!
بەڵکوو ئاگری سووتێنەر،
بۆشایی یاسایی
و سۆنگەی بەرپرسانە بە ژینگە
کە بە داخەوە، زۆرترین پێناسەیان بۆ گەشە،
بیناسازی و جادە و شەقام و چیمەنتۆیە!"
دوایی ئاماژەشی بە تێچوەکانی کاری ژینگەپارێزی کرد و تەرکیزی کردەوە کە ئێمە پێمان وایە کاری ژینگە پارێزی دەبێ بە یاسایی هەنگاوی بۆبنرێت و ڕێکخراوەی بۆسازدرێت و پاشان ئەم ڕێکخراوانە لە گشت لایەک، دەنە بدرێن و پاڵپشتی بکرێن...

گفتگۆ و ڕاوێژ سەرەڕای ماندوویی زۆری بەڕوپارێزان هەر بەردەوام بوو و تەنانەت دوای شێوخوانێکی بە پێزی کاک سەهەند و دۆستانی دیواندەڕڕەییش، باڵی ڕاهاویشتە ئاویەر و پیرخدر و ئەوجار #خاڵۆ_جەماڵ و هەڤاڵانی کەژوان
وە هەروەها پاسکیڵ وانەکان، میوانداریان کردین و بە ئاوی #خەیرزنە و چای مامۆ سدیق و خوانی خزمەتی ژینگەیی بە پێزی گروپە شاخەوان و ژینگە پارێزەکان و بە تایبەت هیممەتی خۆەخشانەی خاڵو جەماڵ،
ئاوپڕژێنی دڵ کرایین و چاومان بە بینینی جوانیەکانی بەرهەمی خزمەتیان، تیشکی خۆری بەرکەوت و لە دڵی شەودا، گەشاینەوە..

ئەوەی دکتۆر مێهرداد و کاک ناسر لە پاسکیڵوانی و دکتۆر سەلاح و هاوڕێیانی زانکۆ لە داهێنان و بەرفراوانی هەستی ژینگە پارێزی شاخەوانان لە کرداری ئەرێنی ئاوەدانی ژینگە، پێشکەشیان کڕدین، لە هەمبەر چەندین هەزار پێداڵی ئێمە، ملوێن و چەندها ملوێنیان بەرهەم هێنابوو کە جێگەی فەخر و پێزانین و دەست خۆشی و ماندوونەبونی و هاوکاری بەردەوام بووووووون...
گەشتێکی ۶۵۰ کیلومێتری پاسکیڵ سواری #بەڕووپارێزان بۆ گەیاندنی پەیامی #نا_بۆ_ئێکۆساید

https://t.me/oaktree_loverbikers/1069

(٩)
#کامیاران

خۆ دەربازکردن لە خوانی دڵۆڤانی کرماشانیەکان، زۆر ئاستەنگ بوو و ناچار بوویین لە چەند میتری پۆلیسی هاتۆچۆ، خوول بخۆیین لە ناو شەقامی سەرەکی پڕلە هاژەی ئۆتۆمبێڵەکان و ناوەڕاستی جادە بپێوین تا بکەوینە ئەمبەر و لە سێڕیانی خۆشەویستی بێ بڕانەوەی؛ ئەندازیار کولیوەند،
کاک ئەمین
و کاک سەمین
و بنەماڵەکانیان،
ئاو دیو ببین!

لێژبوینەوە بەرەو خوار و تا دەڕۆیشتن جوانی بوو و سەوزایی و دونیایەک کێڵگەی سەوزە و دەستی ماندوویی لە سەر سگی تێر...

دەڤەرێک کە کەژەکانی نیعمەت بوون و دەشتەکانی بەهەشت و بەروبۆمی ناوازە و بۆن و مەرامەی خۆش!

تا ڕێگەمان دەبڕی، هەتاو پێشمان دەکەوت و لە دوورەوە، بە زەردە خەندەیەکی پڕچێز، پێشوازی لێدەکردین و دواجار خۆی حەشاردەدا و دەگەڕایەوە و قەران قەرانێکی سەردەمی مناڵی بۆ زیندووکردبوینەوە!
کۆتاجار لە دە کیلۆمێتری کامیاران ڕا،
وردە وردە، بەربۆوە پشت کەژە سەرکێشەکان و بەرچاوی لێڵ کردین!

بێ هەتاو بوون و ڕەشپۆشی بەشێک لە جەستەی نیشتمان، فرمێسکی ڕژاندینە سەر گۆنا، بەڵام تەواو نەکەوتبووینە ناو شار، کە پێشوازی گەرمی کاک ئامانج قووربانی،
فرمێسکی خەمی سڕینەوە و بە باوەشی دڵۆڤانی فەرحانی دڵی بۆ گێڕاینەوە..

میواندار، ڕێ کەوتبوو و تا دەرەوەی شار، بە پیرمانەوە هاتبوو و پاشان لە دەروازەی شار، کۆمەڵێکی تر لێواولێو لە دڵی پرسۆز، خۆشەویستیان‌ پێشکەش کردین..

پێشوازیەکی گەرم کرایین و ئەو جار خوانی دڵۆڤانی دادە گەزیزە و کاک ئامانج، هاتە کایە و خزمەتێکی خوشکانە و شاهانەیان پێشکەش کردین!

هەر خوانی کەڕەم بەردەوام بوو کە خوانی لوتف و گەورەیی هەڤاڵانی کاک ئامانجیش هاتە کایە و ئەوجار ئامانجی گەشت و شڕۆڤەی بابەتە ژینگەییەکان و زوان پاڕاوی کاک ئامانج و کاک محەممەد و هتد هاتە کایە!

ژینۆساید لە ئێکۆساید، گرێ درا و ئێکۆساید بە تەوژمێکی خۆجێیی پێناسە کرا و ئارێشەکان، ڕێشەکان و لق و پۆپەکانی هەژمار کران!

شەوەدرەنگانیش بارتاقای هێزی بەڕووپارێزان و خاوەن ماڵی نەگرت و وردە وڕدە، شەویش‌لێژ بۆوە بەرەۆ ڕۆژ و جا ئەو جارخوانی بە پێزی بەیانی باڵی ڕاهاویشت و ئەوەی‌ خورا، خورا ،و ئەوەی نەخورا، جێ ما ..


دەرچوونمان لە شار، بە پاشکۆیەک گەورەیی و دڵۆڤانی میواندار و هاوڕێیی بەڕێزیان تا دەروازەی سنە، نەخشا و ئەمجار، کامیارانمان بە دونیایەک بیرەوەری بە چێژ، بەرەو سنەدژ، جێ هێشت..
🙏

+شایانی باسه که لەم دیدارەدا، ڕێزی تایبەتی گروپی بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سوار و هەروەها بونیادی گەشەی ئاشتی و دڵۆڤانی پێشکەشی کاک #ئامانج_قووربانی کرا کە لە چەند ڕۆڵدا، خزمەتی ژینگە دەکات؛

الف)وەکوو تاک و هاونیشتمانی و هەست بە بەرپرسیارەتی بە وەگەڕ خستنی پێنووس و نوسین و وەرگێڕان و هەروەها بەردەوامی لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا
٭ #تاوان_دژی_ژینگە،
بەرهەمێکی بە پێزی پێنووس و وەرگێڕانی بەڕێزیانە..

ب)وەکوو بنەماڵە بە هاوڕێیەتی خاتوونێکی زێدە وریا و ئازیز دادە #گەزیزە کە هاوکارێکی کەم وێنەیە

ج)وەکوو گروپ کە هاوکاری ڕێکخراوەکانە و لە تاکەوە بۆ بە گروپ‌کردن، هەنگاوی ناوە..


++هەروەها ڕێزگیرا لە میوانداری و خوانی ڕەنگینی دادە گەزیزە و خزمەتی بە ژینگە وبەشداری لە چالاکیە ژینگەییەکانی نیشتماندا، هاوڕێ و هاوهەنگاو لە تەک کاک ئامانج دا..

+++جێگەی خۆشیەتی، هەر ڵێرەوە سپاسی کاکە #محەممەد_موەففەقی،
#فازڵ_قەیتاسی،
#فەریاد_عەبدی
و
#کۆسار_مەردووخی
و
سەرجەم چالاکانی ژینگەیی و مەدەنی کامیاران بکەیین کەوێڕای پێشوازی کردنی گەرم لە دەروازەی شار و دواییش بەڕێ کردن، لە سەر خوانی بە پێزی میواندار، بەشداری کۆڕی گفتگۆیان کردین و بە لێدوان و ڕێنوێنی و دەستەواژەی ڕەسەن و بە پێز، سەرفەرازیان کردین..

تەمەننای تەندروستی گشت کامیارانیەکان و سەرجەم چالاکانی ئەم دەڤەرە و دووربونیان لە هەر مەترسی و هەرەس هێنان و لێکترازانێک..


🌳🚴
#بلوطبانان_پا_به_رکاب
#سفر_با_دوچرخه
#نه_به_اکوساید
#بله_به_تغییر
#سیکل_معیوب_مواجهه_بحران
#سردشت
#بانه
#مریوان
#نودشه
#پاوه
#جوانرود
#روانسر
#کرمانشاه
#کامیاران


@oaktree_loverbikers
٭بەشی یەکەم، گوزارشتی کرماشان[دوهەم دوایی هاتووە]

گەشتێکی ۶۵۰ کیلومێتری پاسکیڵ سواری #بەڕووپارێزان بۆ گەیاندنی پەیامی #نا_بۆ_ئێکۆساید

https://t.me/oaktree_loverbikers/1059

(٨)-١

ئێرە شاری بێستوونە، تاق بوستانیش هەر لێرەیە و دڵۆڤانە گەورەکانیش،
ئێرە #کرماشان ە!



گەشتی بەڕووپارێزان لە پێنجەمین ڕۆژی دایە و هەر بەردەوامە و جادە گەز دەکرێت!

پیاوێک، هاوتای دکتۆرمحەممەدخانی، بەرۆکی گرتویین و وێڕای نەخۆشی و ناکۆکی، لە کرماشانە بە ئۆتۆمبێڵەکەی، هاوڕێی هاوژینی ڕێگەی بڕیوە و تا ڕەوانسەر، بە پێشوازمانەوە هاتووە!

بڕمان نەکرد و خۆمان تەسلیمی کرد. دوای نێوان وەعدەیەک میوە،
لە دەروازە ی چوونە دەری شاری ڕەوانسەر، پێداڵمان بەرەو کرماشان، داگرت و خۆمان لە میواندار، دوور خستەوە!

جادە تا بلێی گەرم، بەڵام ڕاخراو بوو و هەوراز و نشێوی نەبوو و هەر ئەوەش و مەودای زۆر، شەکەت و ماندووی کردین!

چەند شوێنێک حەساینەوە و دواجار ڕێکەوتینەوە!
چەند خوولەکێک لە پۆلیسی هات و چۆ، دوور نەببوینەوە کە دیسان، کابرا، خۆی و خێزانی و کاک ئەمینی هاوڕێی، پێشیان پێ گرتینەوە و جا ئەو جار هەزار هاوار بە پووڵێک!

سفرە بۆ شێوخوان هاتبۆ دەروازەی شار و خاتوونێک، سەرقاڵی سفرە چنین لە رێواری جادە بوو!

هەرچی هاوارمان کرد و پاڕاینەوە و وتمان وەعدی شێوخوانمان داوە، فایدەی نەبوو و چ ڕێچارەیەک نەما، دواجاریش تەسلیم بوویین و بە ناچار، پاروومان لە گۆشت و پڵاو و خۆرشتی تایبەتی کرماشان، داگرت!

هەر تازە وە خواردن کەوتبوویین کە دوو دۆستی تری میواندار، گەیشتن ودوای بە خێرهێنانمان، ئەوانیش کەوتنە گیانی سفرە و خواردن!

لە زۆر خواردن دا، لار ببووینەوە کە خانە خوێی شێوخوانی سەرەکی، پێوەندی پێوەگرتین و ئەویش هاوتای کاک سەمین، بەڕۆکی گرتین!

چارە نەبوو و بۆ شێوخوانی دوهەم لەم سەری شار، بۆ ئەم سەری شار، نێزیک دوازدە کیلۆمیتر ڕێگەی قەرەباڵغ و پڕتڕافیکمان بڕی تا کەوتینە داوی پێشوازی و خووڵقی گەرم و گەنمینی ئەندازیار کولیوەند!

ئەویش خۆی کاک سەمینێکی تر بوو و تا لە ژووری نەپەستاوتین و دەرکەی لێ گەڵە نەدایین،
کۆڵی نەدا و دواجاریش حەمام و شەربەت و چای و شێوخوانی جاری دوهەم لە یەک شەودا!

شێوخوان نەوشی گیان کرا و چەسپی و چاکیش چەسپی!

هەر ئەو چەسپەش، چەسباندنی و لە کاتی بوومەلەرزەوە تاکوو ئەمڕۆ، هەر بەردەوامین لە پێوەندی چڕی نێوانماندا!

هەر ئەوەش، هۆکارە کە لە یەکەم پێداڵەوە تا کۆتاپێداڵی گەیشتن بە کرماۺان، ئارەق ڕشتنەکەمان پێشکەشی گەورەیی ئەم بنەماڵە ئازیزەی کەیین کە لە گەرما و سەرما و شەختە و سەهۆڵبەندانەوە، هەر پاڵپشتمان بوون و بگره کاتی بومەلەرزەکە، هەر ئەوان، گەورەتر دیار کەوتن و تەنانەت دێهکەدەی ئومێد، بەشێک لە وێنای خزمەتی ئەوان بوو و گشتی نەبوو!

کۆڕێکی خنجیلانە، دوای شێوخوان گیرا و نوێنەری بەڕووپارێزان هۆکاری گەشت و دروشم و پەیامەکەی هێنا بەرباس و پاشان ڕێزی تایبەت بۆ بنەماڵەی میواندار و خزمەتی بەردەوامیان و هەروەها فرەلایەنە چالاکی کۆمەڵایەتی و خێرخوازیان بەرز نرخێندرا و دواجار هێنانەکایە بیری بەپێز و ڕەوتی ئەرێنی تر بۆ ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانەکان، خرا بەر تیشکی شڕۆڤە ...

ئەندازیار کوولیوەند و هاوژینی هاوکاریشی، وێڕای بەرزنرخاندنی جۆری چالاکیەکانی بەڕووپارێزان، و بیرهێنانەوەی خزمەتی کاتی بوومەلەرزە، بە دەستەواژەی تەسبیح کراو و لێوا و لێو لە دڵۆڤانی، شەرمەزاریان کردین ...

چیرۆکی گەشتی بەڕووپارێزان هەر بەردەوامە و هات و چۆی ئێمە لە دڵی شه ودا، نێوان دو کاک سەمین،
ئارێشەیەکە، گەورەتر لە چاڵشی بەڕوو لە سەردەمی دەیەی نەوەدی کۆچی دا!

پێوانە کردنی چەند دە کیلۆمیتر لە ناو شار و دڵی شەودا، غەرامەیەک بوو، دەرەنجامی هەبوونی دۆ دۆستی برا و هاوشێوە لە ڕەوشت دا و بێ سنوور گەورە لە دڵفراوانی و خزمەتدا...

باش و ئەرێنی ئەوە بوو کە کات ڕەخسا حەسانەوەیەکی باشمان لای ئەم دوو خۆشەویستە بوو و پاشانیش دەرفەتێک ڕێکەوت و ئەم ئەندامە نەخۆشەی لە جوانڕۆ و ڕەوانسەر بۆمان نەدۆزرایەوە، لە سەر قەرەوێڵە و تەختی نەخۆشخانە زیارەتمان کرد و دوعای خێر و بێڕمان بۆی ڕەوانەی بارگای یەزدان کرد!

سەرەڕای ئەویش‌، گەشتێکی تاق بووستان لە خزمەت کاک ئەمین و گەڕانەوە لای کاک سەمین و بینینی ئەم هەموو دڵۆڤانیە لە پاسکیڵ شتن و کەوش و جلک و گەورەیی نەخشاندن، شەرمەزاری کردین!


+ِپێویستە، بەوپەڕی ڕێز‌و حورمەت، دەست لە سەر سینگ بوەستین لە هەمبەر ئەم هەموو خزمەت و میوانداری و پێوانەی ڕێگە و چاودێری گشت ئازیزانی میواندار، بە تایبەت؛
کاک سە مین و بنەماڵە و تایبەت دادە عەتی یە و ئەسراخاتوونی دەست ڕەنگین و هونەرمەند،
کاک ئەمین و بنەماڵە..
کاک موهەندیس کولیوەند و بنەماڵە
و بە تایبەت خاتوو بەهارە، کاک ڕامین و کاک ئەمین و گشت ئەندامانی مێهرەگان..

هەروەها؛
ئازیران،
کاک امان اللە[ئەمانووڵلا،وللە جوانە] و دکتۆر سەتتار و سەرجەم ئازیزان
گەشتێکی ۶۵۰ کیلومێتری پاسکیڵ سواری #بەڕووپارێزان بۆ گەیاندنی پەیامی #نا_بۆ_ئێکۆساید

(۷)

https://t.me/oaktree_loverbikers/1055

ئەم جارەش بەرەو خۆرەتاو و شاری ئاو و سەراوی #ڕەوانسەر

بەڕوپارێزانی پاسکیل سوار، دوای تێپەڕاندنی خوانی بە پێزی جوانڕۆییەکان و کەم هێنان لە هەمبەر دڵۆڤانیە گەورەکانیان، خواحافیزیان لەشاری سۆز و خۆڕاگری کرد و بەرەو شاری خۆر و سەراوی پڕئاوی ئەوینداری، ڕێکەوتن...

گەرچی لەم ڕێگە هەموار و رووبەخۆرەتاوەش،
دڵۆڤانیە گەورەکانی دکتۆر محەممەدخانی و کاکەکاڕۆی قادری و تەنانەت خوانی میوانداری ناو ڕێگە و سفرەی وشەی ڕەسەن و هزری بە پێزیان و سەرەڕای ئەوانەش دەست بە دووربین بوونیان،
پیرۆزی گەشتەکەمانی زێدەتر کرد،
بەڵام؛
چاری ڕێگە بڕین بوو و خۆ ئاودیو کردن بەرەو ڕەوانسەر و خۆهاویشتنە باوەشی دڵۆڤانانێکی تری ئەم نیشتمانە!

تەلەفۆن و هەواڵپرسین و بەدواداچوونی ئازیزانمان لە ڕێکخراوەی چرۆ و ژینگەدۆستان و چالاکانی مەدەنی و ژینگەیی ئەم دەڤەرە، هێزی دەبەخشیە قاچ و پێداڵ ئاوتای پێداڵ، رێگە پێوانەکرا، تا کەوتینە بازنەی شاری ڕەوانسەر و لەوێشەوە، سەراوی لێواولێو لە ژیان و ئاپۆرەی چالاکان و هەودای سۆز و بەندی تەسبیحیان، لێکیان گرێدایین و بە گووڵ و وشەی خێرهاتن و دەستی لە سەرسینگ، پێشوازیەکی گەرم و ناوازەیان کردین...

بەڕێز محەممەدخانی، لە سەرای ڕەوانسەریش، گەورەیی کرد ومەودای بۆ رەخساندین تا پەیام و دروشمی گەشت و ویست و خواستی بەڕووپارێزان، بنەخشێنین!

ئامانج خرایە ڕوو و داخوازی هاتە ئارا و گفتگۆ، دەستی پێکرد و بەستەنی، فێنکایەتی پێ بەخشین و دڵفراونی، ئاو پڕژێنی مێشکی کردین...

کۆتا بڕگە، ڕەسمی بیرەوەری و خستەژوورێکی بیرۆکە جیاکان و لێک گرێدانی ڕەوتە جیاوازەکان و گروپە جۆراوجۆرەکان لە بازنەی وێنەگرەکاندا بوو کە جێگەی پێزانین و ڕاگرتنی ئەم هێمای یەکگرتنەیە!


+جێگەی خۆیەتی سپاسی سەرجەم ئەم ئازیزانە بکەیین کە لە ڕێگە تا پێگە و لە سەراو تا دەرکەوتن لە ڕەوانسەر، بە پێشوازی و میوانداریمانەوە هاتن و لەو پەڕی بە سۆزی و گەورەیی دا، دەرگای دڵیان لێ کردینەوە و باوەشی خۆشەویستیان بۆ کردینەوە، بە تایبەت کاکە دڵۆڤانەکان؛
خەلیل پەڕەندەک،
ناسیح عەزیزی،
سەرکەوت نادرپوور،
بەشیر ئەحمەدی،
محەممەد شادی،
فەرامەرز فەتحی
و
گشت ئه ندامانی چرۆ، ژینگەپارێزان، چالاکانی مەدەنی و میدیاکارەکانی ڕەوانسەر..
[بەداوای لێبووردنەوە کە ناکرێ سەرجەم ناوەکان بنوسین😓]

++هەروەها جێگەی پێزانین و ڕێزێکی بێ بڕانەوەیە بۆ کاکە سەمین مورادی و خاتوو عەتی یە، کە بە بانگەوازێکی دکتۆر محەممەدخانی یەوە، بە نەخۆشی و ناکۆکی، لە کرماشانەوە تا ڕەوانسەر، ڕێگەیان بڕی بوو وخۆیان گەیاندبۆ سەراو و هەروەها لە کاتی دەرکەوتن لە شاری ڕەوانسەریش، دواجار، سفرە و خوانێکی میوەیان بۆ ڕاخستین!

+++بەڵام داخ و پەژارە کە کاکە جەلیل بەهرامی نیا، ئەم کەسایەتیە نازدارە، نە لە ناو دانیشتنی کەمپەینی مێهرەبانیە بچکۆڵەکان و نە لە سەراو و کۆڕی چالاکان،
نەبینرا و لە جیاتی ئەو دیدارانە،
لە نەخۆشخانەوە،
پەیامی خۆشەویستی و عوزرهێناوەی ئەوانمان پێگەیشت!

خوای گەورە شیفای خێر و خێرای بۆ بنێریت و چرای وجودی ئەوان و سەرجەم ئەندامانی کەمپەین و ژینگەدۆستانمان لە نیشتمان نەستێنێت...

++++زۆر داوای لێبووردن لە زۆر بەڕێزان و خۆشەویستان و دۆستانی تری ئەم دەڤەرە کە نەپڕژایین و نەگوونجا لە نێزیکەوە بگەینە خزمەتیان و دەستی ماندووییان ماچ کەین و ڕێز و سۆز و خۆشەویستی خۆمانیان لە هەمبەرخزمەت و چالاکی پێ بگەینین😓🙏


🌳🚴
#بلوطبانان_پا_به_رکاب
#سفر_با_دوچرخه
#نه_به_اکوساید
#بله_به_تغییر
#سیکل_معیوب_مواجهه_بحران
#سردشت
#بانه
#مریوان
#نودشه
#پاوه
#جوانرود
#روانسر
#کمپین_مهربانی_های_کوچک

@oaktree_loverbikers