میدیای سەربەرزی

#ئەحمەد_هەردی
Канал
Логотип телеграм канала میدیای سەربەرزی
@midyayserberziПродвигать
1,46 тыс.
подписчиков
16,4 тыс.
фото
6,7 тыс.
видео
11,7 тыс.
ссылок
ناوەندی هزریی نەتەوەیی لەسەر بنەما نەتەوەیییەکانی گەلی کورد و پەرەپێدانی دێموکراسی و فرەدەنگیی لە کۆمەڵگا هەروەها مەکۆیەک بۆ هەموو کوردێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر پەیوەندی: @midya2677 ئینستاگرام 👇 instagram.com/midyayserberzi
#هۆنراوه #دیکلەمە

قەت نەدەی ئازاری گیانی مەست و بێدارانی شەو
خۆت نەخەیتە بەر شەپۆلی ئەشکی بێ پایانی شەو
ئەی کچی خواوەندی جوانی و ئەی چرای دیوانی شەو
«خۆت بپارێزە لە ئاهی دڵ بریندارانی شەو
نەک خوا ناکەردە گیرا بێ دۆعای ناڵانی شەو»

وێڵم و تاریکە دەورم، فەرشی رێگەم مەینەتە
بێکەسم، تەنیا ئەناڵم، مەرگی خۆمم عەزرەتە
سازی ئاهەنگی شەوانم، سۆزی جەرگی لەت لەتە
«یاوەر و یاری ئەنیسم ئاهـ و ئەشکی حەسرەتە
ئافەرین ئەی بارەکەڵڵا، دیدەیی گریانی شەو»

وا نەزانی دەستی خەم یادت لە دڵدا دەر ئەکا
ئەشکی خوێنینم دەلیلە بۆ کەسێ باوەڕ نەکا
گیانەکەم بەو تیشکی چاوەی شەڕ لەگەڵ ئەختەر ئەکا
«دڵ ئەبێتە قەترەیێ خوێن و لە دیدەم سەر ئەکا
هەر کە ڕابوورێ بە دڵما سوحبەتی جارانی شەو»

هاودەمێ فەرمووی: لەبەرچی کردەوەت گریانە هەر
تافی لاوێتیتە، لاوی، قەڵبەزەی سەیرانە هەر
من وتم سەیران و خۆشی پێشکەشی شادانە هەر
ئەشکی حەسرەت لازمی جەمعی سیابەختانە هەر
شەونمی سوبحە دەلیلی قەترەیەک گریانی شەو

هەوڵی زۆرم دا، لە داوی زوڵفی ئەو بێ مروەتە
دەرچم و دوایی بهێنم بەم عەزاب و مەینەتە
پێی وتم بێ سوودە هەوڵت، تاکوو ماوی جێگەتە
«نووری لەم پێچ و خەمی زوڵفە نەجاتت زەحمەتە
لای سەخی تەبعان مەحاڵە ڕوخسەتی میوانی شەو»

📕ڕازی تەنیایی، پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلێکی شێخ نووری، كێش: عەرووزی «رمل مثمن محذوف»، 1948، هەڵەبجە
#ئەحمەد_هەردی (٢۶٢٢ - ٢٧٠۶/٨/٧ سلێمانی) خوێندنەوه: #ئارام_مستەوفی
https://t.me/Midyafayl/509
****
#هۆنراوەی_کوردی له میدیای سەربەرزی
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅میدیای سەربەرزی
t.center/midyayserberzi
instagram.com/midyayserberzi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎥نائومێدی، هۆنراوه و خوێندنەوەی مامۆستا ئەحمەد هەردی
#هۆنراوه #دیکلەمه #ئەحمەد_هەردی (٢۶٢٢ - ٢٧٠۶/٨/٧ سلێمانی)

#Chaw_چاو
🆔CHAW - چاو / @Chawmediaa
https://youtu.be/lJsN-dqJ7zg

#پێتان_باش_بوو #بڵاوی_بکەنەوە
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅میدیای سەربەرزی
@Midyayserberzi
تۆ چیت؟ من کوردم
خۆ ترسنۆک نیت؟ حاشا نەبەردم
چی تۆی لە ناوبرد؟ دوودڵی و نیفاق
چۆن ڕزگار ئەبی؟ هەر بە ئیتیفاق.

#فایەق_بێکەس

#ئەحمەد_هەردی باوک بۆی دەگێڕاینەوە کە لە سییەکانی سەدەی رابردوودا کاتێک #فایەقە_فەنی(واتە #فایەق_بێکەس) ئەبیت بە مامۆستا لە یەکێک لە #قوتابخانەکانی_شاری_چەمچەماڵ، دەبینێت چی قوتابی پۆلەکەیەتی کە لێیان دەپرسێت ئێوە چین دەڵێن ئێمە #تورکین.
چەند مامۆستایەکی تورک لە قوتابخانەکە وانەیان گۆتۆتەوە و هەموو خوێندکارانیان وا فێر کردووە کاتێک ئەو پرسیارەیان لێدەکرێت وا وەلام بدەنەوە کە ئەوان تورکن.
#بێکەسێ گەورە کە ئەمە دەبینێت ئەو شیعرە دادەنێت بۆ #مناڵان و بە سەر هەموو قوتابیاندا دەیسەپێنێت کە دەبێت هەموو لە بەری بکەن و ئەوەی لە بەری نەکات لە وانەکەیا دەرناچێت.
مرۆڤ هەر کە ئەم چیرۆکە دەبیستێت ئەتوانێت مەزەنەی ئەوە بکات گەر #فایەقە_فەنی تووشی ئەو ئەزموونە نەبوایە و #مناڵانی_کوردی نەدیایە کە خۆیان بە تورک دەزانن، ڕەنگە هەرگیز ئەو شیعرەی نەنوسیایە، کە وابزانم تا ئێستاش لە وانەی خوێندنی کوردیدا بە خوێنداکاران دەگوترێتەوە.

#ڕێبین_ئەحمەد_هەردی

#میدیا_ئێوه‌ن. گه‌ر پێتان باش بوو، #بینێرن بۆ #هاوڕێیەكانتان.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅میدیای سەربەرزیی کوردستان
@Midyayserberzi
📝ژیاننامەی مامۆستا ئەحمەد هەردی

ناوی ئەحمەدی كوڕی حەسەن بەگی كوڕی عەزیز بەگە و ناسراوە بە «ئەحمەد هەردی».
لە ساڵی ١٩٢٢ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و لە ساڵی ٢٠٠٦ كۆچی دوایی كردووە.

ئەحمەد هەردی لە بنەماڵەیەكی ڕوناكبیری شاری سلێمانی لەدایک بووە، شارەزایی لە بواری شیعری كلاسیكی كوردی و فارسی و عەڕەبیدا هەبووە، هەروەها كاریگەرییەكی زۆری لەسەر شیعری نوێی كوردی هەبووە.

لە ساڵی ١٩٤١ لە خوێندنگەیەكی سەرەتاییدا بووەتە مامۆستا، بۆ ماوەی چەند ساڵێك لە زانكۆی سلێمانی و زانكۆی سەڵاحەدین وانەی وتووەتەوە،

بەهۆی بیر و باوەڕی سیاسییەوە چەندین جار دەستگیر كراوە و تووشی دوورخستنەوە بووە، لە ساڵی ۱۹۵۹ لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێیدا كۆمەڵەی ئازادی ژیانەوەی یەكێتی كوردیان دامەزراند، سەردەمێك ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی یەكێتی نوسەرانی كورد بووە، لە ساڵی ۱۹۶۳ پەیوەندی كرد بە شۆڕشی كوردستانەوە و پاش هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ئاوارەی ئێرانبوو تا لە ساڵی ۱۹۷۹ گەڕایەوە بۆ كوردستان و لە ساڵی ۱۹۸۸دا بووەتە سكرتێری گشتی پارتی سۆسیالیستی كورد (پاسۆك) و تا ساڵی ۱۹۸۹ بەردەوام بووە.

لە ساڵی ١٩٧٥ كۆمەڵێك هۆنراوەی بە ناوی (ڕازی تەنیایی) بەچاپ گەیاندووە، لە ساڵی ١٩٩٥ لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێیدا كۆمەڵەی ئازادیی ژیانەوەی یەكێتیی كورد (كاژیك)ی دامەزراندووە، لە ساڵی ١٩٩٢دا چووەتە دەرەوەی وڵات و لە شاری لەندەن نیشتەجێ بووە و خۆی بە كاری ئەدەب و ڕۆشنبیرییەوە سەرقاڵ كردووە، لێكۆڵینەوەی لەسەر كێشی عەرووز لە شیعری كوردیدا تەواو كردووە كە لە كوردستان ساڵی ٢٠٠٤ بەچاپی گەیاندووە، لە ٢٩ی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠٠٦ لە ماڵەكەی خۆیدا لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كردووە.


#ئەحمەد_هەردی (٢۶٢٢ - ٢٧٠۶/٨/٧ سلێمانی)
#ناودارانی_کورد #ژیاننامە
🆔فێرگەی زمانی کوردیی بەیان
https://t.me/Midyafayl/506
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅میدیای سەربەرزی
t.center/midyayserberzi
instagram.com/midyayserberzi