View in Telegram
📢کۆمپانیایەکی ئیتاڵی نەخشەکە ئامادە دەکات و بڕیارە ساڵی داهاتوو تەواوی بکات، بەگوێرەی نەخشەکە، پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان بە سنووری هەرێمی کوردستان دا تێپەڕدەبێت. بەگوێرەى نەخشەى بنەڕەتی پڕۆژەى رێگەى گەشەپێدان کە لەلایەن کۆمپانیایەکى ئیتاڵى ئامادە کراوە، هێڵەکە بە هەرێمى کوردستان دا تێدەپەڕێت. گوتەبێژى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق دەڵێت، "قۆناخى کۆتایی نەخشەکە لە 2025 ئامادە دەبێت و دەخرێتە بەردەم کۆمپانیاکان بۆ جێبەجێکردن." ئەمڕۆ دووشەممە، 04-11-2024، مەیسەم سافى، گوتەبێژى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: نەخشەى بنەڕەتیی پڕۆژەى رێگەى گەشەپێدان تەواو کرا کە لەلایەن کۆمپانیایەکى ئیتاڵییەوە ئامادە کراوە. درێژیى پڕۆژەى رێگەى گەشەپێدان 1200 کیلۆمەترە، لە هێڵى گواستنەوەى کاڵا و گەشتیارى و شەمەندەفەر و وشکانی پێکدێت، لە بەندەرى فاو لە بەسرە دەستپێدەکات تاوەکو تورکیا. مەیسەم سافى گوتى: "هێڵەکە بەگوێرەى نەخشە بنەڕەتییەکەى، لە پێشابوور و هەرێمى کوردستانەوە تێپەڕ دەبێت بۆ تورکیا". تێچووی پڕۆژەکە 17 ملیار دۆلارە، 10.5 ملیار دۆلارى بۆ شەمەندەفەری پێشکەوتووی کارەبایی دەبێت و 6.5 ملیار دۆلاریش تێچووی دروستکردنی هێڵە ئاسنینەکەى دەبێت، قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکە ساڵی 2028 تەواو دەبێت و دوایین قۆناخى لە 2050 تەواو دەبێت. گوتەبێژى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق رایگەیاند: "قۆناخى کۆتایی نەخشەکە لە 2025 ئامادە دەبێت و وردەکاریى پڕۆژەکەى تێدایە، وەکو پرد، باڵەخانە و وێستگەکان و دواى ئەوە دەخرێتە بەردەم کۆمپانیاکان بۆ جێبەجێکردن". 15 کۆمپانیا پڕۆژەکە جێبەجێى دەکەن، پێشبینی دەکرێت داهاتى ساڵانەى بگاتە چوار ملیار دۆلار. ـــــــــــــــــــــــــــــ 🌅لە میدیای سەربەرزی هاوڕێمان بن Telegram | Instagram
Telegram Center
Telegram Center
Channel