ئەم گرته ڤیدیۆییه زۆر سەرنج ڕاکێش بوو بۆم. ژنێکی تورکی خەڵکی
#نەغەده که له ڕێ و ڕەسمی ناشتنی ٣ شاخەوەانی کوردی شاری
نەغەده بەشداری کردووه له کۆتایی قسەکانی بە کوردێکی ڕەوان و بێ خەوش دەڵێ: «ئەمن عەجەمم، بە قوربانی کوردان دەبم!». کەسانێک کە وەک من که له شۆینی وەک
نەغەده ژیاون و شەڕی نەغەدەیان تەجرەبە کردووه دەزانن که پەیوەندی
#کورد و#تورک لەم ناوچەیه چەنده ئاستەمە و هەم هەوێنی هاوپشتی دێمۆکراتیکی هەیە وەک سەردەمی« کۆماری کوردستان» و «حکومەتی میللی ئازەربایجان» وهەم زەرفیەتی ئەوەی هەیه که له لایەن حکومەتی ناوەندی تاران کەڵکی خراپی لێ وەرگیره و شەڕ و تێک هەڵچوونی وێرانکارانەی لێ ساز بێ. هیوادارم حزبەکان و چالاکانی سیاسی
#ڕۆژهەڵات وشیار بون و وتاری سیاسی\نەتەوەیی کورد جۆرێک داڕێژن که تورکەکانی نیشته جێ له شۆینی وەک
نەغەده و ورمێ و میاندوواو و هتد. هەست به مەتەرسی له بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد نەکەن و هاوکار و هاوپشتی خەباتمان بن.
کامران مەتین
@Komala1