rawêjîsm | ڕاوێژیسم

#SosRojava
Канал
Искусство и дизайн
Образование
Музыка
Книги
Курдский
Логотип телеграм канала rawêjîsm | ڕاوێژیسم
@RawezhismПродвигать
2,39 тыс.
подписчиков
1,28 тыс.
фото
577
видео
543
ссылки
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]
"باڵ"

نازانم.. تۆ
من بۆ خۆم چوار باڵم هەیە!
یەکێکیان "با" یەکی "ئامەد"
پیێ بەخشیوم
بۆ ئەوەی شیعرم هەمیشە بڵند بفرێ!

دووەمیان خۆرە تاوێکی
لای "کرماشان" پێی بەخشیوم
بۆ ئەوەی هەرگیز خورافات
پێم نەوێرێ.

سێیەمیان ئەوینی"کەرکوک"
پێی بەخشیوم
بۆ ئەوەی وێنەی ئەو یارە
قەت گلێنەم جێ نەهێڵێ.

چوارەمیان هەورێکی"عەفرین"
پێی بەخشیوم
بۆ ئەوەی هەردەم ئەم سەرەم
بە بارانی کەسک بسپێرێ.

چوار گوێچکیلە و
تەنها یەک دڵ
چوار جۆگەو
تەنها یەک زێ.
چوار تەلان و
یەک دارستان.
نازانم تۆ
من بۆ خۆم چوار باڵم هەیە و
بەڵام هەر تاقە یەک ئاسمان..!

✍🏻 #شێرکۆ_بێکەس
لە کتێبی: "تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ مخەیتەوە هەڵقوڵین"

شێوەکار: #لوقمان_ئەحمەد

#SaveRojava | #SosRojava
@rawezhism
Forwarded from اتچ بات
Hekîm Ertêş - Her bijî

ھەولێر بڵێ دەنگم بۆت دێ
مەھاباد بڵێ دەنگم بۆت دێ
Amed bêje dengê min tê
Qamişlo bêje dengê min tê
ھەڵەبجە بڵێ دەنگم بۆت دێ
بانە بڵێ دەنگم بۆت دێ
ez li bakûr tev dimeşim niha
efrîn bêje dengê min tê

her bijî gelê kurd, bijî şervano
berxwedanê li tev dinyayê deng dano
ez dikarim biparêzim welatê xwe
li dijmin, lê belê hevalê pîs ez hêlamo
ez berxwedanim li rojava, ez şervanim
ez pêşmerge me li başûr, mîna şêranim
ez apoçîme, ez barzanîme
ez xwediyê refrandoma kurdî me

کاتێک زمانی من بنچینەی تۆ دەلەرزێنێ
واتە وڵاتی تۆ لەسەر خاکی منە
من بوومەلەرزەیەکم بۆ فاشیستە پیسەکان
کوا شوێن کالای تۆ بازاری منە
دیسان ڕووی دونیا ڕەش دیسان مێژو ڕەش
دیسان شەڕە لەسەر پارە و نەفتی ڕەش
دیسان خەریکی جینۆسایکی کوردم
دیسان مێژو دووبارە بە لاپەڕەکانی ڕەش

ew dixwazin me tune bikin, me vala derxînin
lê emê bibin yek, vê qirêjê vala derxînin
sedam çû, beşar û kerdoxan jî vê herin
binêre fîşekê me bo rojhelat jî vê herin

ھەولێر بڵێ دەنگم بۆت دێ
مەھاباد بڵێ دەنگم بۆت دێ
Amed bêje dengê min tê
Qamişlo bêje dengê min tê
ھەڵەبجە بڵێ دەنگم بۆت دێ
بانە بڵێ دەنگم بۆت دێ
ez li bakûr tev dimeşim niha
efrîn bêje dengê min tê


ne tirkim ez kurdim. ne farsim ez kurdim
ne erebim ez kurdim, ez kurdim ez kurdim
bi tirkî na axivim, bi farsî na axivim
bi erbî na axivim, ez kurdim ez kurdim

پێویستە بسەلمێنین کە نرخی خوێن چەندە
بەڵێ پێویستە بێ زەی بین کە مێژو پڕ لە پەندە
ئێمە دەڵێن برایەتی بەڵام ئەوان برا کوژن
کوڕی لەشفرۆشێکن لە ئانادۆڵی پیس
نە یۆنانیم نە قوبرسیم، من کوردێکی ڕەسەنم
دەتکەم بە پەندی زەمانە، ئەمە فەرز بووە لەسەرم
مانگی ئاڵا پیسەکەت لە پشت ھەورەکان ون دەبێ
ئەو کاتەی کە خۆری کورد خەریک درەوشینە
تەواوی خەونەکانت لەگەڵ تۆ گۆڕبەگۆڕ دەبن
تەواوی فاشیزمەکان ھەروەک تۆ شەرمەزار دەبن
ئێمە گەلێکی ئارامین وەکو زەریا گەورە
بترسە لەو کاتەی کە زەریا پڕ لە تۆفان بێ
dixwazin şerr? ser sera û ser çava!
gelê me bi hevra bêjin terorîste kerdoxan
keçê welatê min di hembera faşîsma berxwediden, serdikevin her bijî kurdistan
ez bi tenê hatim dinê, ne ez natirsim ji mirinê
ez bi tenê mam li dinê, kurdim ez natirsim ji mirinê

ھەولێر بڵێ دەنگم بۆت دێ
مەھاباد بڵێ دەنگم بۆت دێ
Amed bêje dengê min tê
Qamişlo bêje dengê min tê
ھەڵەبجە بڵێ دەنگم بۆت دێ
بانە بڵێ دەنگم بۆت دێ
ez li bakûr tev dimeşim niha
efrîn bêje dengê min tê

#SaveRojava | #SOSRojava

@rawezhism
Forwarded from اتچ بات
فاشیزم تۆڕە، هەڵبەت تێزەکە موڵکی "دۆلۆز" و "گویتارییە" کە بۆ یەکەمجار لە کۆمەڵگای خۆرئاوادا قسە لە بوونی ڕەگە تۆڕ یاخود ڕێزۆمێکی فاشیستی دەکەن. هیچ دیاردەیەک بە تەنیا لەناو ئەم تۆڕەدا مانای خۆی وەرناگرێت. پەیمانە سیاسی و ئابوورییەکان بەشێکی گرنگی ژێرخانی فاشیزمن. چۆن پەیمانی بەهەشت هۆیەکی گرنگە تا فاشیستێکی دینیمان هەبێت ئامادە بێت خۆی بتەقێنێتەوە؛ بۆ فاشیستییەکانی تریش پێویستمان بەو جۆرە پەیمانە هەیە. پەیمانی بەهەشت تەنیا پەیمانێکی دینی و ئەو دونیایی نییە، بەڵکوو پەیمانێکی سیاسیشە، هێزە سیاسییەکان لەم دونیا دەیدەنە خەڵک. پەیمانی دروستکردنی دوبەی و نەهێشتنی گەندەڵی و بینا کردنی ئیدارەی قانون و دەوڵەتی موئەسەسات، کە دەسەڵات و ئۆئوزیسیۆن لە کوردستان پێکەوە ڕەواجی دەدەنێ؛ بەشێکن لەو پەیمانە خورافی و ئەفسانییەی بەهەشت کە هەموو ڕۆژێک لای مرۆڤە سادەکان، لای قوربانییە ڕاسەقینەکانی سیستەم لە چینەکانی خوارەوە، لای ئەوانەی چاوەڕوانی ئەوەن بەهەشتەکە بگات و کەچی هەرگیز ناگات، بەتاڵ دەبێتەوە!
بەڵام سیستمەکەی ئێمەش پێویستی بە ئەفسانە و مۆدێل هەیە، کێشەکە ئێستا دوا فۆرمی کۆمێدیی خۆی وەرگرتووە، مۆدێلەکە باش نییە سعوودی بێت وا چاکە ئۆردۆگانی بێت. لە عەقڵی لیبرالیست و بزاوتە ڕاستڕەوەکانی ئێمەدا، ڕکابەری و ململانێ لە نێوان دوو مۆدێلدایە؛ یەکێکیان سعوودی ئەویتریان تورکی یان ئۆردۆگانی، ئیدی خۆت دەبینیت لیبرال و پۆزیتیڤیستەکانی کورد، چۆن زوو زوو سەرسامی خۆیان بۆ سیستمی ئۆردۆگانی دەردەبڕن، وەک کەسێک کە دەتوانێت بەشێک لە یۆتۆپیا سیاسییەکانی لیبرالییەت بهێنێتە دی، هەتا دوای ڕووداوەکانی گەزی پارک و دەرکەوتنی ڕووی گەندەڵی ئۆردۆگانییەت، ئەمانە هێشتا توانای ئەوەیان نییە ڕووی فاشیستیانەی ئۆردۆگانییەت ببینن، چونکە مۆدێلی حوکمەکەی لەسەر گونجاندن و ئاشتکردنەوەی دین و لیبرالییەت بەیەکەوە دامەزراوە. ئەوەش ئاوێتەیەکی ئیدیالە بۆ نیولیبرالەکانی خۆرهەڵات بە گشتی، هەم نیولیبرالە دینییەکان و هەم نیولیبرالە عەلمانییەکان. لە ئێرانیش هەمان حیکایەتە، لە ئێران خەونی سیستمی ڕیفۆرم، هێز و توانای مقاوەمەتی ڕاستەقینەی لە مرۆڤی ئێرانیدا کوشت. خاتەمی باشە بەڵام ئەحمەدی نژاد خراپە، ڕۆحانی فریادڕەسە بەڵام جەلیلی ئەهریمەنە...
ئەمە ئەو گەمە پووچەیە کە عەقڵی لیبرالی لەناو هەموو سیستمەکانی ئێمەدا دەیکات. _پەیمانی عەدالەت، گەشەی ئابووری گەوره، دروستکردنی شاری ئەفسانەیی، بەشداری پێ کردنی خەڵک لە سامانی کۆمەڵایەتیدا_ ئەوانە کۆی وەعد و پەیمانە کلاسیکەکانی لیبرالیزم و ڕێبازە سیاسییە ڕاستڕەوەکانی دونیان، کە ئەمڕۆ لە پاکەتی ئۆپۆزسیۆن بووندا وەک تەنیا ئەلترناتیڤ دەخرێنە ڕوو تا لەو ڕێگایەوە هێزی بیرکردنەوەمان بەرەو هیچ جۆرە ئەگەرێکی تر نەڕوات. ئەمانە لە جۆری ئەو وەعدانەن، کە لە بۆ دروستبوونی کەسێکی وەلادار و وەفادار بۆ هێزێکی سیاسی، گرنگن. پەیمانی بەهەشت، بەشێکی گرنگی ژێرخانە سایکۆلۆژییەکەیە تا بکرێت ماشینێکی فاشیستی دینی یان عەلمانیمان هەبێت!.

✍️ #بەختیار_عەلی
لە کتێبی: "ڕەخنە لە عەقڵی فاشیستی"

شێوەکار: محەممەد ڕۆستەمزادە (نامۆ)

#SosRojava | @rawezhism
Berxwedan jiyan e!

Ji bo berxwedan a R☀️java

Şêwekar: Soran kurdpûr

#SoSRojava | @rawezhism
عەبدوڵڵا پەشێو
ڕاوێژیسم
خەون - عەبدوڵڵا پەشێو

گومان بکەن؛ لەمان، لەوان، لە دار لە بەرد...

#SOSRojava @rawezhism
ROJAVA
ARTESH
Rojava - Hekîm Ertêş

Music: Daner
Mix & master: Reşad Rap2

#SaveRojava | #SosRojava

@hakimartesh
@Rawezhism
"باڵ"

نازانم.. تۆ
من بۆ خۆم چوار باڵم هەیە!
یەکێکیان "با" یەکی "ئامەد"
پیێ بەخشیوم
بۆ ئەوەی شیعرم هەمیشە بڵند بفرێ!

دووەمیان خۆرە تاوێکی
لای "کرماشان" پێی بەخشیوم
بۆ ئەوەی هەرگیز خورافات
پێم نەوێرێ.

سێیەمیان ئەوینی"کەرکوک"
پێی بەخشیوم
بۆ ئەوەی وێنەی ئەو یارە
قەت گلێنەم جێ نەهێڵێ.

چوارەمیان هەورێکی"عەفرین"
پێی بەخشیوم
بۆ ئەوەی هەردەم ئەم سەرەم
بە بارانی کەسک بسپێرێ.

چوار گوێچکیلە و
تەنها یەک دڵ
چوار جۆگەو
تەنها یەک زێ.
چوار تەلان و
یەک دارستان.
نازانم تۆ
من بۆ خۆم چوار باڵم هەیە و
بەڵام هەر تاقە یەک ئاسمان..!

✍🏻 #شێرکۆ_بێکەس
لە کتێبی: "تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ مخەیتەوە هەڵقوڵین"

شێوەکار: #لوقمان_ئەحمەد

#SaveRojava | #SosRojava
@rawezhism
kuçik reş
Ferhad Mensurî
کوچک ڕەش - فەرهاد مەنسووری

کاوێر و دیزاین: سمکۆ حەمزە
ژەنیاری شمشاڵ: میلاد شەمسەدینی
پڕۆدییوس، میکس: بەهمەن فەرەجی
مەسترینگ: سیامەک فەقێزادە

#SaveRojava | #SosRojava

@rawezhism
تۆفانی تویتەری بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەستی پێ کرد
بە هاشتەگی: #SOSRojava

ھەر ئێستا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی #تویتەر بەشدار بن لە شکاندنی بێ‌دەنگی جیھان، له‌ھەمبەر جێنۆسایدکردنی خەڵکی بێ تاوانی ڕۆژئاوای کوردستان بە دەستی دەوڵەتی فاشیستی تورکیە.

تێبینی: نابێ ھاشتاگەکە بە تەنیا تویت بکەن، چونکە ھەژمار ناکرێت. بۆ ئەوەی ھاشتاگەکەتان بژمێردرێت، دەبێ حەتمەن کورتە نووسینێکی لەگەڵ بێ.

#SosRojava | @rawezhism