ژیانی تۆ ژیانی خۆتە -
#چاڕڵز_بوکوسکی | Charles Bukowski
“your life is your life
don’t let it be clubbed into dank submission.
be on the watch.
there are ways out.
there is a light somewhere.
it may not be much light but
it beats the darkness.
be on the watch.
the gods will offer you chances.
know them.
take them.
you can’t beat death but
you can beat death in life, sometimes.
and the more often you learn to do it,
the more light there will be.
your life is your life.
know it while you have it.
you are marvelous
the gods wait to delight
in you.”
Charles Bukowski
___________________
ژیانی تۆ ژیانی خۆتە
ڕێگە مەدە ھیچ گرفتێک
لە ژێر پەردەی ڕادەست بووندا
داگیرت بکات
وریابە
چارەسەر ھەیە
لە شوێنێک ڕووناکییەک بوونی ھەیە
ڕەنگە ڕووناکییەکە زۆر درەوشاوە نەبێت،
بەڵام لەتواناییدا ھەیە تاریکی بڕەوێنێتەوە
وریابە
خواوەندەکان شەنست پێ دەبەخشن
بیانناسە
بیانبە
ناتوانی لە مردن ببەیتەوە
بەڵام ھەندێک جار دەتوانی
شکست بە ژیان بهێنی
تا زووتر فێری بیت بیکەیت
زۆرتر ڕووناکیت بۆ دروست دەبێت
ژیان ژیانی خۆتە
تا لەژێر دەستەکانی خۆتدایە
تۆ مەزنیت
خواوەندەکان چاوەڕوانی ئەوەن
لە تۆدا دڵخۆش بن
✍🏻 #چاڕڵز_بوکوسکیمۆنتاژ و ئامادەکردنی:
#وەرزێر_عەبدوڵلا@Rawezhism