“بۆ ڕێوییەكان”ھیچ خەمی منتان نەبێ
بە ژیان دەوێرم و پێی دڵخۆشم
خەمی ئەوانەتان بێ بێزارن
بە ھەموو شتێ ناقایلن
ئەوانەی ھەمیشە ژیانیان
وەك دیكۆری ماڵەكەیان دەگۆڕن
بیر و ئاكاریان دەگۆڕن
ھەموو كاتێ سەرگەردانن
سەرگەردانیش بە خەڵك دەبەخشن
ئاگاداری ئەوانە بن
خۆشەویستی وشەی سەر زاریانە
فەرمان لە خودا وەردەگرن
چونكە شایستە نەژیاون
🖊 #چاڕڵز_بوکوسکیكۆمەڵە شیعری “پاریس”
و:
#عەتا_میرەكی▫️ #ڕاوێژیسم @Rawezhism