"خەمی نان"
له ده‌سته گه‌رمه‌کانی تۆ
که منداڵی ئاوه‌ڵدوانه‌ی نێو باوه‌شمن
چیها قسه‌م پێیه بیکه‌م
ئه‌گه‌ر خه‌می نان لێم گه‌ڕێ
له مێهره‌بانیی بێ‌درێغی گیانی تۆ
مه‌سیحی دایک، ئه‌ی خۆره‌تاو!
به سازێکی بێ‌کۆتایی که هه‌ر تۆ بی
ئه‌من نه‌غمه له‌سه‌ر نه‌غمه سروود ئه‌ڵێم
ئه‌گه‌ر خه‌می نان لێم گه‌ڕێ.
له کۆلکه‌زێڕینه‌ی مانگی گوڵانی تۆ
که له‌م باخی خه‌زانه‌دا سه‌راپه‌رده‌ی خۆی هه‌ڵداوه
چه‌ندین و چه‌ند نه‌قش و نیگار ده‌کێشمه‌وه
که هه‌ر ڕه‌نگه‌ی له ڕه‌نگێکی تر گه‌ڕابێ
ئه‌گه‌ر خه‌می نان لێم گه‌ڕێ.
کانیاوێک له‌ناو دڵدا و
ئاوهه‌ڵدێرێک له‌ناو ده‌ستدا
خۆره‌تاوێک له نیگادا و
فریشته‌یه‌ک له کراسدا،
له ئینسانێک که هه‌ر خۆتی
هه‌زار چیرۆک ده‌گێڕمه‌وه
ئه‌گه‌ر خه‌می نان لێم گه‌ڕێ.
شیعر:
#ئە‌حمە‌د_شاملوووەرگێڕ:
#ناسر_حیسامیبە دەنگی:
#ناسر_ڕەزازی@Rawezhism