رادیو بوکان

#گەنجینەیەک_کە_دەگەڕێت
Канал
Логотип телеграм канала رادیو بوکان
@RadioBokanПродвигать
10,01 тыс.
подписчиков
60,3 тыс.
фото
21,9 тыс.
видео
29,3 тыс.
ссылок
ارتباط با ادمین رادیو بوکان ارسال تصاویر و عکس و...👈👈 @Buuukan این کانال متعلق به کورد نامه و هه‌لاله است با مجوز فرهنگ و ارشاد کوردنامه با شماره مجوز 86196 #اینستاگرام رادیو بوکان instagram.com/_u/radiobokan
📜ژیاننامەی

🌹 #مامۆستا_قاڵەمەره 🌹

🔴 #قادر_عەبدوڵڵازادە ناسراو بە #قالەمەڕە ھونەرمەندی #شمشاڵژەن ساڵی ١٩٢٥ (١ی بەفرانباری ساڵی ١٣٠٤ کۆچیی ھەتاوی) لە #گوندی_کولیجە سەر بە #بۆکان ھاتە دنیا.

🔻ناوی باوکی ناوی محەمەد بووە و لە لایەن شێخ محەمەد شێخی بورھان لە ناوچەی موکریان، کە قادری زۆری خۆش دەویست، لەبەر ئەوەی کە مێرمنداڵێکی زۆر ھێدی و ئارام بووە نازناوی قاڵە مەڕەی پێبەخشرا.
لە ساڵانی پەنجاکان و ساڵانی دواتر لە ناوەندەکانی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی #کرماشان_سنە_تاران_مەھاباد_و_ورمێ بە دەنگی سحراوی و ئاسمانی و بەربڵاوی شمشاڵەکەی چەندین پارچە موزیکی جوان و رەسەنی پێشکەش کرد و ھونەری موزیکی کوردی بە شکۆیەکی بێ وێنەوە ھێنایە گۆڕەپانی ھونەرییەوە.

▪️دواتر بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە گەڵ ھونەرمەندی گۆرانیبێژی بەتوانای کورد #حەسەن_زیرەک ھاوکاری ھونەری کرد و لە پێشکەش کردنی گۆرانییەکانیدا بە ئامێری شمشاڵ یارمەتی دەدا.
قاڵە مەڕە باوکی نەبینیووە و دایکیشی لە تەمەنی ٦ ساڵانیدا کۆچی دوایی دەکا.

🔻ھونەرمەندی موزیک و بەیت و حەیران و لاوک و گۆرانی و مەقاماتی رەسەن و فۆلکلۆری کوردستان قالە مەڕە خاوەنی چەندین بەرھەمی پڕبایەخ و بەھێز و جوانە کە ھەموویان مۆرکی تایبەتی ئەم ھونەرمەندەیان پێوە دیارە و ناسنامەی ھونەری موزیکی دەوڵەمەندی کوردین و بۆ ھەمیشە دەمێننەوە. بابەتی زۆربەی بەرھەمەکانی #حەماسی__مێژوویی_عاشقانەیە و وەبیرھێنەرەوەی سیمای گوند و شارەکان و سروشتی جوانی #کوردستانن و ھەر کامەو بە جۆرێک مێژووی نەتەوەی کورد دەگێڕنەوەو لە دەزگا جۆراوجۆرەکاندا زۆر بە جوانی پێشکەشی کردوون.

🔻لە نێو ھونەرمەندانی موزیکزانی وڵاتی ئێران و لە فیستیڤاڵە گەورە و پربایەخەکانی ھونەری موزیک لە #ئێران ھونەرمەند قادر عەبدوڵڵازادە بە نازناوی
" #گنج_متحرک" ناسراوە واتە
" #گەنجینەیەک_کە_دەگەڕێت" ناسرابوو، ئەمەش بە ھۆی ئەوەی کە ئەم بلیمەتە وەکوو گەنجینەیەکە کە پڕە لە موزیک و بەیت و حەیران و لاوک و گۆرانی و مەقاماتی رەسەن و فۆلکلۆری ھونەری موزیکی دەوڵەمەند و رەنگین و جوانی کوردستان.

🔻ھونەری موزیک و گۆرانی و شمشاڵی کوردستان بێگومان مرۆڤ وەبیر ھونەرمەند قالە مەڕە دەخاتەوە ،چونکە ئەم ھونەرمەندە بێ ھاوتایە لە بواری ژەنینی بەیت و حەیران و لاوک و مەقام و گۆرانی و سەرجەم ئاوازەکانی جۆراوجۆری موزیکی کوردستاندا توانایەکی لە رادەبەدەر و شارەزاییەکی تەواوی ھەبوو.

🔻لە لایەکی دیکەوە ھونەرمەند قالە مەڕە لە دوو دەیەی رابردوودا لە سەر بانگھێشتی خوێندکارانی کورد لە زۆربەی ھەرە زۆری رێوڕەسمی ساڵوەگەری کارەساتی #کیمیابارانی_ھەڵەبجە لە #زانکۆکانی جۆراوجۆری وڵاتی ئێران ئامادە بووە و بە دەنگی بەسۆز و سحراوی شمشاڵەکەی کۆڕەکەی رازاندۆتەوە.
قالە مەڕە لە ماوەی ساڵانی کار و خزمەتی ھونەری خۆیدا لە زۆربەی فیستیڤاڵە گرینگەکانی بواری ھونەری موزیک لە وڵاتی ئێران لەوانە #فیستیڤاڵی_موزیکی_فەجر_لە_تاران، فیستیڤاڵی موزیکی ناوچەکانی ئێران لە #کرمان و لە بۆنە و #فیستیڤاڵەکانی_سنە_کرماشان_ئیلام، #ورمێ_مەھاباد_سەقز_بۆکان و لە شارەکانی #ھەولێر_و_سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان بەشداری کردووە و چەندین خەڵات و شانازی گەورەی بە دەستھێناوە. ھەروەھا لە زۆربەی ئەو فیستیڤاڵانە تابلۆی سوپاس و رێزلێنانی پێ بەخشراوە.

🔻 #ھونەرمەندی_میللی و شمشاڵ ژەنی ناوداری کوردستان و ئێران و جیھان قادرعەبدوڵڵازادە ناسراو بە "قالە مەڕە"، شەوی پێنجشەممە ٢١ی مەی ٢٠٠٩ لە کاتژمێر ٢٢:١٥ ، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بە ھۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن لە ماڵی خۆی لە شەقامی مامۆستا ھێمن لە کۆڵانی لاچین ١٥ لە شاری #بۆکان کۆچی دوایی کرد و رۆژی دواتر واتە ھەینی ٢٢/٥/٢٠٠٩ بەشداری ھەزاران کەس لە گەلی بۆکان و شارەکانی دیکەی رۆژھەلاتی کوردستان تەرمی پیرۆزی بە پێی وەسێتی خۆی لە داوێنی #ناڵەشکێنە لە پەنای گۆڕی ھونەرمەندی مەزن #حەسەن_زیرەک بە #داوێنی_دایکی_نیشتمان سپێردرا.


🌹سپاس لە کاک ناسر شاڕ مەهاباد🌹

📻رادیو بوکان
🆔 @radiobokan