📜ژیاننامەی
🌹 #مامۆستا_قاڵەمەره 🌹🔴 #قادر_عەبدوڵڵازادە ناسراو بە
#قالەمەڕە ھونەرمەندی
#شمشاڵژەن ساڵی ١٩٢٥ (١ی بەفرانباری ساڵی ١٣٠٤ کۆچیی ھەتاوی) لە
#گوندی_کولیجە سەر بە
#بۆکان ھاتە دنیا.
🔻ناوی باوکی ناوی محەمەد بووە
و لە لایەن شێخ محەمەد شێخی بورھان لە ناوچەی موکریان، کە قادری زۆری خۆش دەویست، لەبەر ئەوەی کە مێرمنداڵێکی زۆر ھێدی
و ئارام بووە نازناوی قاڵە مەڕەی پێبەخشرا.
لە ساڵانی پەنجاکان
و ساڵانی دواتر لە ناوەندەکانی رادیۆ
و تەلەفیزیۆنی
#کرماشان_سنە_تاران_مەھاباد_و_ورمێ بە دەنگی سحراوی
و ئاسمانی
و بەربڵاوی شمشاڵەکەی چەندین پارچە موزیکی جوان
و رەسەنی پێشکەش کرد
و ھونەری موزیکی کوردی بە شکۆیەکی بێ وێنەوە ھێنایە گۆڕەپانی ھونەرییەوە.
▪️دواتر بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە گەڵ ھونەرمەندی گۆرانیبێژی بەتوانای کورد
#حەسەن_زیرەک ھاوکاری ھونەری کرد
و لە پێشکەش کردنی گۆرانییەکانیدا بە ئامێری شمشاڵ یارمەتی دەدا.
قاڵە مەڕە باوکی نەبینیووە
و دایکیشی لە تەمەنی ٦ ساڵانیدا کۆچی دوایی دەکا.
🔻ھونەرمەندی موزیک
و بەیت
و حەیران
و لاوک
و گۆرانی
و مەقاماتی رەسەن
و فۆلکلۆری کوردستان قالە مەڕە خاوەنی چەندین بەرھەمی پڕبایەخ
و بەھێز
و جوانە کە ھەموویان مۆرکی تایبەتی ئەم ھونەرمەندەیان پێوە دیارە
و ناسنامەی ھونەری موزیکی دەوڵەمەندی کوردین
و بۆ ھەمیشە دەمێننەوە. بابەتی زۆربەی بەرھەمەکانی
#حەماسی__مێژوویی_عاشقانەیە و وەبیرھێنەرەوەی سیمای گوند
و شارەکان
و سروشتی جوانی
#کوردستانن و ھەر کامەو بە جۆرێک مێژووی نەتەوەی کورد دەگێڕنەوەو لە دەزگا جۆراوجۆرەکاندا زۆر بە جوانی پێشکەشی کردوون.
🔻لە نێو ھونەرمەندانی موزیکزانی وڵاتی ئێران
و لە فیستیڤاڵە گەورە
و پربایەخەکانی ھونەری موزیک لە
#ئێران ھونەرمەند قادر عەبدوڵڵازادە بە نازناوی
"
#گنج_متحرک" ناسراوە واتە
"
#گەنجینەیەک_کە_دەگەڕێت" ناسرابوو، ئەمەش بە ھۆی ئەوەی کە ئەم بلیمەتە وەکوو گەنجینەیەکە کە پڕە لە موزیک
و بەیت
و حەیران
و لاوک
و گۆرانی
و مەقاماتی رەسەن
و فۆلکلۆری ھونەری موزیکی دەوڵەمەند
و رەنگین
و جوانی کوردستان.
🔻ھونەری موزیک
و گۆرانی
و شمشاڵی کوردستان بێگومان مرۆڤ وەبیر ھونەرمەند قالە مەڕە دەخاتەوە ،چونکە ئەم ھونەرمەندە بێ ھاوتایە لە بواری ژەنینی بەیت
و حەیران
و لاوک
و مەقام
و گۆرانی
و سەرجەم ئاوازەکانی جۆراوجۆری موزیکی کوردستاندا توانایەکی لە رادەبەدەر
و شارەزاییەکی تەواوی ھەبوو.
🔻لە لایەکی دیکەوە ھونەرمەند قالە مەڕە لە دوو دەیەی رابردوودا لە سەر بانگھێشتی خوێندکارانی کورد لە زۆربەی ھەرە زۆری رێوڕەسمی ساڵوەگەری کارەساتی
#کیمیابارانی_ھەڵەبجە لە
#زانکۆکانی جۆراوجۆری وڵاتی ئێران ئامادە بووە
و بە دەنگی بەسۆز
و سحراوی شمشاڵەکەی کۆڕەکەی رازاندۆتەوە.
قالە مەڕە لە ماوەی ساڵانی کار
و خزمەتی ھونەری خۆیدا لە زۆربەی فیستیڤاڵە گرینگەکانی بواری ھونەری موزیک لە وڵاتی ئێران لەوانە
#فیستیڤاڵی_موزیکی_فەجر_لە_تاران، فیستیڤاڵی موزیکی ناوچەکانی ئێران لە
#کرمان و لە بۆنە
و #فیستیڤاڵەکانی_سنە_کرماشان_ئیلام،
#ورمێ_مەھاباد_سەقز_بۆکان و لە شارەکانی
#ھەولێر_و_سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان بەشداری کردووە
و چەندین خەڵات
و شانازی گەورەی بە دەستھێناوە. ھەروەھا لە زۆربەی ئەو فیستیڤاڵانە تابلۆی سوپاس
و رێزلێنانی پێ بەخشراوە.
🔻 #ھونەرمەندی_میللی و شمشاڵ ژەنی ناوداری کوردستان
و ئێران
و جیھان قادرعەبدوڵڵازادە ناسراو بە "قالە مەڕە"، شەوی پێنجشەممە ٢١ی مەی ٢٠٠٩ لە کاتژمێر ٢٢:١٥ ، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بە ھۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن لە ماڵی خۆی لە شەقامی مامۆستا ھێمن لە کۆڵانی لاچین ١٥ لە شاری
#بۆکان کۆچی دوایی کرد
و رۆژی دواتر واتە ھەینی ٢٢/٥/٢٠٠٩ بەشداری ھەزاران کەس لە گەلی بۆکان
و شارەکانی دیکەی رۆژھەلاتی کوردستان تەرمی پیرۆزی بە پێی وەسێتی خۆی لە داوێنی
#ناڵەشکێنە لە پەنای گۆڕی ھونەرمەندی مەزن
#حەسەن_زیرەک بە
#داوێنی_دایکی_نیشتمان سپێردرا.
🌹سپاس لە کاک ناسر شاڕ مەهاباد
🌹📻رادیو بوکان
🆔 @radiobokan