📜ژیاننامەی
🌹 #مامۆستا_قاڵەمەره 🌹🔴 #قادر_عەبدوڵڵازادە ناسراو بە
#قالەمەڕە ھونەرمەندی
#شمشاڵژەن ساڵی ١٩٢٥ (١ی بەفرانباری ساڵی ١٣٠٤ کۆچیی ھەتاوی) لە
#گوندی_کولیجە سەر بە
#بۆکان ھاتە دنیا.
🔻ناوی باوکی ناوی محەمەد بووە و لە لایەن شێخ محەمەد شێخی بورھان لە ناوچەی موکریان، کە قادری زۆری خۆش دەویست، لەبەر ئەوەی کە مێرمنداڵێکی زۆر ھێدی و ئارام بووە نازناوی قاڵە مەڕەی پێبەخشرا.
لە ساڵانی پەنجاکان و ساڵانی دواتر لە ناوەندەکانی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی
#کرماشان_سنە_تاران_مەھاباد_و_ورمێ بە دەنگی سحراوی و ئاسمانی و بەربڵاوی شمشاڵەکەی چەندین پارچە موزیکی جوان و رەسەنی پێشکەش کرد و ھونەری موزیکی کوردی بە شکۆیەکی بێ وێنەوە ھێنایە گۆڕەپانی ھونەرییەوە.
▪️دواتر بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە گەڵ ھونەرمەندی گۆرانیبێژی بەتوانای کورد
#حەسەن_زیرەک ھاوکاری ھونەری کرد و لە پێشکەش کردنی گۆرانییەکانیدا بە ئامێری شمشاڵ یارمەتی دەدا.
قاڵە مەڕە باوکی نەبینیووە و دایکیشی لە تەمەنی ٦ ساڵانیدا کۆچی دوایی دەکا.
🔻ھونەرمەندی موزیک و بەیت و حەیران و لاوک و گۆرانی و مەقاماتی رەسەن و فۆلکلۆری کوردستان قالە مەڕە خاوەنی چەندین بەرھەمی پڕبایەخ و بەھێز و جوانە کە ھەموویان مۆرکی تایبەتی ئەم ھونەرمەندەیان پێوە دیارە و ناسنامەی ھونەری موزیکی دەوڵەمەندی کوردین و بۆ ھەمیشە دەمێننەوە. بابەتی زۆربەی بەرھەمەکانی
#حەماسی__مێژوویی_عاشقانەیە و وەبیرھێنەرەوەی سیمای گوند و شارەکان و سروشتی جوانی
#کوردستانن و ھەر کامەو بە جۆرێک مێژووی نەتەوەی کورد دەگێڕنەوەو لە دەزگا جۆراوجۆرەکاندا زۆر بە جوانی پێشکەشی کردوون.
🔻لە نێو ھونەرمەندانی موزیکزانی وڵاتی ئێران و لە فیستیڤاڵە گەورە و پربایەخەکانی ھونەری موزیک لە
#ئێران ھونەرمەند قادر عەبدوڵڵازادە بە نازناوی
"
#گنج_متحرک" ناسراوە واتە
"
#گەنجینەیەک_کە_دەگەڕێت" ناسرابوو، ئەمەش بە ھۆی ئەوەی کە ئەم بلیمەتە وەکوو گەنجینەیەکە کە پڕە لە موزیک و بەیت و حەیران و لاوک و گۆرانی و مەقاماتی رەسەن و فۆلکلۆری ھونەری موزیکی دەوڵەمەند و رەنگین و جوانی کوردستان.
🔻ھونەری موزیک و گۆرانی و شمشاڵی کوردستان بێگومان مرۆڤ وەبیر ھونەرمەند قالە مەڕە دەخاتەوە ،چونکە ئەم ھونەرمەندە بێ ھاوتایە لە بواری ژەنینی بەیت و حەیران و لاوک و مەقام و گۆرانی و سەرجەم ئاوازەکانی جۆراوجۆری موزیکی کوردستاندا توانایەکی لە رادەبەدەر و شارەزاییەکی تەواوی ھەبوو.
🔻لە لایەکی دیکەوە ھونەرمەند قالە مەڕە لە دوو دەیەی رابردوودا لە سەر بانگھێشتی خوێندکارانی کورد لە زۆربەی ھەرە زۆری رێوڕەسمی ساڵوەگەری کارەساتی
#کیمیابارانی_ھەڵەبجە لە
#زانکۆکانی جۆراوجۆری وڵاتی ئێران ئامادە بووە و بە دەنگی بەسۆز و سحراوی شمشاڵەکەی کۆڕەکەی رازاندۆتەوە.
قالە مەڕە لە ماوەی ساڵانی کار و خزمەتی ھونەری خۆیدا لە زۆربەی فیستیڤاڵە گرینگەکانی بواری ھونەری موزیک لە وڵاتی ئێران لەوانە
#فیستیڤاڵی_موزیکی_فەجر_لە_تاران، فیستیڤاڵی موزیکی ناوچەکانی ئێران لە
#کرمان و لە بۆنە و
#فیستیڤاڵەکانی_سنە_کرماشان_ئیلام،
#ورمێ_مەھاباد_سەقز_بۆکان و لە شارەکانی
#ھەولێر_و_سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان بەشداری کردووە و چەندین خەڵات و شانازی گەورەی بە دەستھێناوە. ھەروەھا لە زۆربەی ئەو فیستیڤاڵانە تابلۆی سوپاس و رێزلێنانی پێ بەخشراوە.
🔻 #ھونەرمەندی_میللی و شمشاڵ ژەنی ناوداری کوردستان و ئێران و جیھان قادرعەبدوڵڵازادە ناسراو بە "قالە مەڕە"، شەوی پێنجشەممە ٢١ی مەی ٢٠٠٩ لە کاتژمێر ٢٢:١٥ ، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بە ھۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن لە ماڵی خۆی لە شەقامی مامۆستا ھێمن لە کۆڵانی لاچین ١٥ لە شاری
#بۆکان کۆچی دوایی کرد و رۆژی دواتر واتە ھەینی ٢٢/٥/٢٠٠٩ بەشداری ھەزاران کەس لە گەلی
بۆکان و شارەکانی دیکەی رۆژھەلاتی کوردستان تەرمی پیرۆزی بە پێی وەسێتی خۆی لە داوێنی
#ناڵەشکێنە لە پەنای گۆڕی ھونەرمەندی مەزن
#حەسەن_زیرەک بە
#داوێنی_دایکی_نیشتمان سپێردرا.
🌹سپاس لە کاک ناسر شاڕ مەهاباد
🌹📻رادیو بوکان
🆔 @radiobokan