بەیاننامەی
#کاسبکاران و
#کۆڵبەرانی مانگرتووی
#بانەهەموان دەزانن شاری
#بانە وەکوو شارەکانی دیکەی کوردستان لە هەبوونی کارخانە و ناوەندی تەولیدی کە بە دەرەجەی یەکەم دەتوانن کار بۆ خەڵک دابین بکەن، بێ بەش کراوە. جەمعیەتێکی زۆری خەڵکی بانە بژیوی ژیانیان بەندە بە بازاڕ و مەرزەکانی نێوان کوردستانی رۆژهەڵات و باشور.
بەرپرسانی ئێران زیاتر لە ٤ مانگە بەشێک لەو مەرزانەیان داخستوە، بە بێ ئەوەی ئەسڵەن بۆیان موهیم بێ ئەو خەڵکەی ژیانێکی بەو مەرزانەوە بوو بە چی دەژی. ئەوە ئیستاش مەرزەکانی بانەیان داخستوە و هەر ئاوڕ لەو خەڵکە نادەنەوە کە بێ کاسبی و داهات بوون و بە دەست هەژاریەوە وەزاڵە هاتوون.
ئێمە کاسبکاران و کرێکارانی بانە لە درێژەی هەوڵەکانمان بۆ ستاندنی مافەکانمان ئەوە دوو ڕۆژە دووکان و شوێنی کاسبی و کرین و فرۆشمان داخستوە و تا گەیشتن بە بە خواستەکانمان دەست هەڵناگرین و ناتوانین بێ دەنگ بین.
خواستەکانی ئێمە کە مافی سەرەتایی ئینسانن ئەوانەن:
١- کردنەوەی سنوور و بازاڕچەکان فەوری
٢- نێو نووسی تەواوی ئەو کەسانەی کاریان نیە و دانی بیمەی بێکاری لە بەیانی ڕا
٣- دابین کردنی کارو شوغڵی رەسمی و ئەمن بۆ هەموو ئەو کەسانەی توانای کاریان هەیە
٤- دانی ماف و مەعاشی خانەنەشینی بەو کاسبکار و کۆڵبەرانەی کە لە تەمەنی بازنشستەگی دان
- بەیانی پارێزگاری سنە دێت بۆ بانە بۆ کاری خۆی و قەرارە بچێتە فەرماندار. ئێمە داوا دەکەین هەم خەڵکی کاسبکاری بانە بەو دروشم و خواستانەوە لە بەردەم فەرماندار کۆ ببنەوە تا دۆخی خراپی ژیانی خۆمان نیشانی ئوستانداری کوردستان بدەین.
کولبەران و دوکانداران و بازاریانانی شاری بانە
کەمپینی
#نا_بۆ_داخستنی_سنوورەکان ۱۳۹٦/۱۲/٦
بەردەوام دەبین لەداخستنی دوکان و بازار
https://t.me/joinchat/BvsQqkYDynohTFD2M_Oy0g👇👇👇👇🆔 @kolbarnews