لێدان و تاڵان کردنی
#کۆڵبەرانی_هەورامان"دوای ۹ ساعات رێگا رۆیشتن و کۆڵ بەکۆڵی،
#ئەمیری پاسدار بە خۆی هێزە دڕندەکەیەوە هێرشان کردە سەرمان بە شەق و مست، لە بەردەم
#قاوەخانەی_عوسمان_هەورامی، ئەوەی کە ۹ کاتژمێر بە کۆڵ هێنابوومان تاڵانیان کرد و بردیان"...
#کۆڵبەرنیوز: ئەووە بەسەرهاتی کۆڵبەرانی دوێکەی ناوچەی هەورامانە. کۆماری ئیسلامی حازر نیە لەم سەری ساڵی تازەشدا رحم بەم خەڵکە بکات دەست لە تاراج و ئازاریان هەڵگرێ. ئەو کەسانەی وەک ئەمیری و هاوکارەکانی نانی زەحمەتکێشان بە تاڵان دەبەن، دەبێ لە لایەن خۆی کۆڵبەر و کاسبکارانەوە شوناسایی ناسنامە و شوێنی ژیانیان بکرێ تا لە فرسەتی موناسبدا بە سەزای ئەعمالی غیرە ئینسانیان بگەن. کەسانێک کۆڵباری کاسبکاران داگیر دەکەن، نانی سفرەی هەژارانەیان دەخۆن. کەوایە بۆ دەبێ ئەم ئەو زوڵم و پێ شێل کردنە بێ وەڵام بمێنێتەوە؟ هەتا کەی بە مەزلوومیەت و ناڵەو زاری کردن رازی بوون؟!
@kolbarnews