⭕️کوژران و بریندار بوونی ۲۶ #کۆڵبەر لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو دا
💢بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە لایان
#کۆڵبەرنیوز وە لەماوەی مانگی ڕابردوو دا زیاتر لە ۲۶ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی
#کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون کە نزیک بە ۷۰٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی
#ئێران بووە.
🛑جێگایی ئاماژەی ، لەو ماووەیەدا ٣ کۆڵبەر کوژراون و ٢٣ کۆڵبەریش بریندار بوون.
زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کوردستان تۆمار کراوە کە ١٤ حاڵەت بووە. ٢ حاڵەتی کوژرانی
#کۆڵبەران لەو پارێزگایە تۆمار کراوە.
چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٨ حاڵەت (٣ کوژراو و ١٥ بریندار) کە دەکاتە ۷۰٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان و ئەشکەنجە: ٨ حاڵەت (٨ بریندار) کە دەکاتە زیاتر لە ۳۰٪ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
1. پارێزگای
#ورمێ: ٨ حاڵەت ١ کوژراو و ٧ بریندار.
2. پارێزگای
#سنە: ١٤ حاڵەت ٢ کوژراو و ١٢ بریندار .
3. پارێزگای
#کرماشان: ٤ حاڵەت ٤ بریندار
#kolbarnews @kolbarnews