⭕️بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوری #پیرانشار و #بانە💢بەپێی هەواڵێک کە بە
#کۆڵبەرنیوز گەیشتوە ڕۆژی سێ شەممە۲۲ی پووشپەڕی ۱٤۰۰ هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری بەروێشکان سەر بە شاری
#بانە تەقەیان لە دەستەیەک
#کۆڵبەر کردوە لە ئاکامی دا کۆڵبەرێکی ۲۰ ساڵان خەڵکی پیرانشار بە ناوی
#سید_ڕەوان_تیسو بە تەقەی ڕاستەوخویی هێزەکانی ڕژیم بە خەستی بریندار بوە.
🔺جێگایی ئاماژەیە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندرووستیەکانی شاری
#ورمێ کراوە.
🛑هەروها ڕۆژی دووشەممە ۲۱ی پووشپەڕی ۱٤۰۰ هێزە چەکداراەکانی کۆماری ئیسلامی
#ئێران لە سنووری
#بێخەرجە نزیک بە
#حاجی_ئۆمەران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی
#زاهیر تەزاحوم خەڵکی ئاوایی
#نمنجێ سەر بە شاری
#پیرانشار گوللە بەر ئەژنۆیی کەوتوە و بەخەستی بریندار بوە.
🔺شایانی باسە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پیرانشار کراوە.
#kolbarnews @kolbarnews