هەنارستانی بێدەنگی

Channel
Logo of the Telegram channel هەنارستانی بێدەنگی
@henaristani_bedengiPromote
228
subscribers
بەشێک لە شێعرە چاپکراوەکانی ( پ.ڕ.سایدا) @sayda55
Audio
شێعر: پ.ڕ.سایدا


دەنگ: خاتوون مۆنیر کورد



@Henaristani_Bedengi
Forwarded from چاشیار 📚📙📘📗📕 هونەر کوردی بیجاڕکوردستان (زانا (عەلیڕەزا)قاسمیفەڕ بیجاڕ)
دڵیخوازی لە ڕەنگ لیود بنۊسی
خوەشی یای ناو ڕەنگ لیود بخۊسی
گ ساڵی مانگ ئابان قرمزەو دوون
خیاوان و سنە و پیاگی گەڕۊسی
ـــــــــــ
هرگونە برداشت اقتصادی ،فیزیکی ، سیاسی و اجتماعی ممنوع
📚@bijar2718
ماڵەکەت
نیشتمانێکە بۆ منی میوانی پاییز و
بیرەوەرییەکانی لە بیرنەکراو
ڪە هەر ئێوارە
پێکەنینی جوانت پیاسە دەکەین و
لە قەراخی تەمەندا
بەرەو مانەوە دەتبەین...



پ.ڕ.سایدا



@Henaristani_Bedengi
Audio
ڕێگەم کەوتە ماڵی پاییز
نزیکەی مانگێ مامەوە
کە هاتمەوە
خەڵکی منیان نەناسییەوە و
بە گومان بوون
چونکە هەرچییەکم ئەوت
هەڵئەوەری و
هەرچیشم کۆئەکردەوە لەگەڵ یەکدا
هەر تەنیا بوون !

#شێرکۆ_بێکەس




@Henaristani_Bedengi
🍂🍂🍂🍂🍂

پاییزە شێعرەو
هەڵبەستەکان
یەکە یەکە سەمایەک دەکەن و
لە گیرفانی چەپڵەدا
گرمۆڵە دەبن
بەڵام من؛
من،
هێشتا لە ژوورەکەمدا
بە دوای ژنێ دەگەڕم
کە بێسەرو شوێنی
کانیاوەکانم بۆ بگێڕێتەوە
کە هەر ئێوارە
لە کووچەکانی خەیاڵمدا پیاسە دەکەن و
لە تارماییدا دەبنە زامێکی ناسۆر
کە بۆ ساڕێژی
بە دوای ڕێگەپێنەدراوترین،
ڕێگا دەگەڕن...



پ.ڕ.سایدا



@Henaristani_Bedengi
Audio
🎤💕💕💕💕💕

وتارە جوانەکەی
خاتوو #کولسووم_عوسمانپوو
و
خاتوو #بەیان_عەزیزی
لە کۆڕی:

ژن لە ئاوێنەی شێعردا...


@Henaristani_Bedengi
@Kurdinus
گــوڵەکـەم شـاری دڵــم پـاییزە لێـی داوە، بڕۆ
تۆ گەشی هەڵدەپڕووکێی، مەیە ئەو ناوە، بڕۆ

چۆڵگـەیە و کاکی‌بە‌کاکی، نییە تێیدا نەفەرێ
ڕێگەی ئەم شارە بە داوی خەمە تەنراوە، بڕۆ

نامەوێ پێت لە چڵی داوی خەمێ گیر بێ، گوڵم
زولـفی تۆ بۆ دڵـی سەدهـا وەکوو من داوە، بڕۆ

بولبولی بێکەسی دم پڕ لە هەرا جواب کە، بڵێ:
تۆ دەبێ هەر قەفەسی بی، بەشە، وا بڕاوە، بڕۆ

گوڵەکەم! شاری دڵم بۆمبی جەفای بوو بە خەڵات
تا لەشـت بـەم گــڕەمـشـقـاڵە نـەسـووتـاوە، بڕۆ

هەموو کەس لێرە دەزانن کە دنەی شێعری منی
لە هـەمـوو بەزمێ ئـەویـنـی مـن و تـۆ قاوە، بڕۆ

تۆ هـەڵـۆی بەرزەفـڕی، شاری دڵم نزمە لەبۆت
بێ‌بەڵا بی گوڵەکەم، کوا ئەوە جێی ڕاوە؟ بڕۆ

هەر دەبێ ڕۆژێ بە ئازادی لەگەڵ یەک بدوێین
ئێستە وا دڵ بە تـەمی وستەوە تـاسـاوە، بڕۆ

گەر دەترسی لەوە ئاسۆ خەمی تۆی دەرچێ لە دڵ
تا ئـەبـەد تـەوقـی وەفـای تـۆی لە ملا مـاوە، بڕۆ
@Kurdinus
«ئاسۆ»
بیر کردن
گەورەترین خەمی مرۆڤە
بە تایبەت لە جوگرافیای
بن‌بەستەکاندا
پەس لێم مەپرسە بۆ سەرت
زستانێڪی بێ‌دەنگەو
سینگت کوورەخانەیڪی ناڪامە
ڪە خشت بە خشتی
وێرانەڪان دێنێتەوە بیر...



پ.ڕ.#سایدا



@Henaristani_Bedengi
سەر لە نوێ بمنووسەوە
لە ئەزەلێڪی نوێ
ڪە دەستی هیچ داهێنەرێ
نەگەیشتوێ پێی
هیچ یاسایەڪ لەوێدا
سنوورەڪانی بانگ نەڪردبێت و
هیچ شەرمێڪ بە شەرمەوە
خۆی واژۆ نەڪردبێت

سەر لە نوێ بمنووسەوە
من تەماشاگەرێڪی بێ سەرەنجامم
لەم شانۆیەدا
ڪە نە تۆ گەیشتی بە ڪۆتایی و
نە من!
نە تۆ دەستت بەردا له بێدەنگیم و
نە من پیتەڪانی تۆم
      ڪۆ ڪردەوە
لە نێو نادیارێڪی کۆنەوە
ڪە ئایەتێ بوون
                بۆ خۆشەویستیم...!



پ.ڕ.سایدا


@Henaristani_Bedengi
گیاهخوار - هان کانگ.pdf
21.9 MB
گیاهخوار
نویسنده: هان کانگ
مترجم: مرضیه سادات هاشمی‌پور

کتێبێک له وەرگری خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیاتی ۲۰۲٤

https://t.center/EnjumeniEdebiShino
بانگەشە بۆ کوردۆلۆژی kherade2@
<unknown>
داوام لە هەموو کوردێکە کە لە هەر بوارێکی پەیوەست بە چەمکی کوردۆلۆژی(ناسین و ناساندنی کورد)
کارێکی لە دەست دێت، بە پێی توانا یارمەتیدەر بێت.
ئەوە ئاواتێکی لەمێژینەی هەر کوردێکی خەمخۆر و بە پەرۆشە بۆ گەل و نەتەوەکەی و ئەگەر بتوانیین، ئەو ئەرکە ڕاپەڕێنین، بێگومان، یەک لە گەورەترین و بە نرخترین و گرینگترین خزمەتەکانە بە کورد.
وێڕای ڕێز و سپاسی زۆرم.

فاتح

@kherade2
@fateh55
کۆڵانەکانی شار
چ تەنیا بوون
بە کاتی سەرکەوتنی فەرامۆشی
بە کاتی مەرگی
ئەو هێلانەی
وا وێرانی مانەوە بوو
تا بگەڕێتەوە بۆ باوەشی باڵندەکان
بۆ خەوێکی سوور
کە هەر بەیان دەهاتەوە لە سەما و
دەستی گرێ ئەدا بە فڕینەوە...


پ.ڕ.سایدا



@Henaristani_Bedengi
پاییز🍂

پڕووشەی وردی گەڵایە
دەمە و ئێوارەی پاییزە
زەردەپەڕی چەم و چیا
زایەڵەی زامی ئازیزە

هێشووی گوارەی شۆڕی دار مێو
پڕ لە شیرینی ژیانە
هێلانەی چۆڵی سەر گۆییژ
ڕاز و زەنای ژین و ژانە

سێوی وەریو لە نێو کانی
بۆ و بەرامەی عەتری یارە
ئەستێر لێوڕێژی سۆزی باخ
پڕ لە تاسەی دوا دیدارە

ماڵئاوایی لە ئاوایی
باخێ ئاوا بوونی پێوە
زرینگەی دوایین نیگای نیگار
خۆری داچووی داوێن کێوە

مەلی کۆچەر بە پۆل نیشتوون
لە لێواری چۆم و ڕووبار
دەبێ زستان چۆن تێپەڕکەن
بە تاسەی ئامێزی بەهار

بۆنی خاک و نمەی باران
خۆشترین بۆنی سەرزەوی
گەڵاڕێزانی باخە سێو
زیاتر دەکات ژانی ئەوی

لە سێ کوچکەی بیرەوری
بڵێسەی دێ پشکۆی یادێ
مانگەشەو نوقمی هەور ئەبێ
بێدەنگ دەڕوا ئەمشەو یا دێ!؟

پشکۆ یاسینی

گۆلاو، کانی شوانان
٤ی ڕەزبەر ۲۷۲۳


@pshko_yasini60
گم شدەام
میان پریشانی
هیچ کوچەای
مرا بە خانە نمی‌رساند

کسی هنوز  نفهمیدە است
کە من پنهانی مردەام
و این زن کە  بە جای من
از خواب بیدار می‌شود و
با عقربەها می‌رقصد
تصویری بیش نیست....



پ.ر.سایدا



@Henaristani_Bedengi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دیانا عنایەتی عەزیز
دۊێتی گەڕووس
لە بنەماڵەیەک بیرمەند

شاعیر:جافر سریش ئابادی
ئەڕای شەنگاڵ



@Henaristani_Bedengi
گذشتم از برگریزان
از ازدحام
از دلهرە
از انتظار
‌‌‌ ولی از تو هرگز...
و من این زن پریشان را
کە روز را...
ماه را ...
سال را...
می‌نشیند پای فنجانی خالی
و سکوت می‌نوشد با خلوت خویش
بە کجا بسپارم؟
تا دست بردارد از این غم بی‌پایان...


پ.ر.#سایدا



@Henaristani_Bedengi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم ڕێگایە ناگەڕێتەوە
سێبەرم ڪە هەڵواسراوە
       بە لقی پاییزتەوە
سەما دەڪات
لە  گەڵ  بای
               نەهاتەوە....

پ.ڕ.#سایدا



@Henaristani_Bedengi
فێرم بکە
چلۆن بگەڕێمەوە بۆ خۆشەویستیت؟

#پ_ر_سایدا


@Henaristani_Bedengi
Telegram Center
Telegram Center
Channel