ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

Channel
Logo of the Telegram channel ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
@EnjumeniEdebiShinoPromote
636
subscribers
534
photos
37
videos
235
links
بۆ پێوەندی بە ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ : @EnjumenEdebiShino
Audio
🌏کۆڕی ۲۹ی خەرمانانی ۱٤۰۳ی هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: فەلسەفەی سیاسیی جان لاک
🗣 #موحسین_جەڵدیانی
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
كات: ٤۹ خولەک

#لێژنەی_ڕووناکبیری

https://t.center/EnjumeniEdebiShino
له خەرمانانێکی دەمەو پایزدا بوو ، لەو ساتە وەختانەی شنۆ هێدی هێدی بەرەو خەزان هەنگاوی دەنا. پایز هەموو بەیانیان له ڕۆژهەڵاتەوە دەگەڵ تیشکی خۆر مەلی شێعری مارفی له نێو لاپەڕەکانی سروەدا هەتاهەتایی دەکرد و پایزەیەکی بەلەزی دەچڕی.

ئەوە پایزێک لە من نزیکە ئازیزان
پایزێکی تا بڵێی زەرد
ئەمن دەمکووت هۆ گەلی دە ئەوینداران
دنیا بۆ وا خەمسارد و بێ بەزەیه
کوا گەڕی دە شایی و ڕەشبەڵەکان؟؟

لە ئاسۆیەکی دوره دەست ڕا خەرمانان چاوی دە مێژوو بڕیبوو . پۆلێک ئەستێره له نێو گزینگی کازیوەی بەیانییەکی پڕ له ئاونگ تا دامێنی قەڵاتۆک و سێبەری باغی گێلاسان خزیبوونە خوار. ئەوان باوەشێکیان ڕووناکی پێبوو ، بۆ ئێوارەی ۲۲ی خەرمانان. ئەوان هەموویان هاتبوون ڕانک و چۆغەیەکی پڕ له ریحانە بکەنە  بەژنی شنۆ. لە وان ڕا دڵۆپ دڵۆپ شێعر و دەسک دەسک چیرۆک و باوەش باوەش ئەندێشە دەباری.

ئێوارەیەکی مەیلەو مانەوە بوو ئێوارەی ۲۲ی خەرمانانی ۷۸ی هەتاوی. ئێوارەیەک بوو پڕ به ئاواتەکانی شنۆی دێرین. ئێوارەیک ، ئەوڕۆشی دەگەڵ بێ هەموو پێنج شەممۆیان بۆنی سێو و گێلاسی لێدێت و بەرۆکی شنۆ دادەگرێ.

بەرز و پیرۆز بێ یادی ۲۵ ساڵەی دامەزرانەی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنـــــۆ
هاوڕێی هێژا کاک ئاسۆ جەودەت، ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

وەرگیرانت له زانستگای ستۆکهۆڵم له لقی لێکۆڵینەوی سینەمایی بوو به مایەی ئەوپەڕی کەیفخۆشیمان. نیشتمان به بەهرە و لێهاتوویی کەسانێکی دەستڕەنگین و بیرتیژی وەک ئێوە زیاتر باڵا دەکا و دەخەمڵێ.

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ شانازی ئەوەی پێ بڕاوه ئەندام و هاوکاری لێوەشاوەی وەک ئێوەی هەبێ. هیوادارین له داهاتوودا به توانستێکی چەندقاتەوە له خزمەتی نیشتمان و نەتەوەکەماندا بی.

پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە له خۆمان و له ئێوە و له هەموو هاوشارییانمان دەکەین.

لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
٤ی خەرمانانی ۱٤۰۳ی هەتاوی


https://t.center/EnjumeniEdebiShino
https://t.center/EnjumeniEdebiShino
Audio
@dr_rehber
🌏کۆڕی ۲۸ی پووشپەڕی ۱٤۰۳ی هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: بەردەیسان کێ بوو؟ ناساندنی فیلسووفێکی کوردی پێش ئیسلام
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
كات: ٥۲:٤٤ خولەک
🔋قەبارە: ۲٥.۳۹ مێگابایت

#لێژنەی_ڕووناکبیری
#بەردەیسان_فیلسووفێکی_کوردی_پێش_ئیسلام
#ڕەهبەر_مەحموودزادە

https://t.center/EnjumeniEdebiShino
Forwarded from عکس نگار
‍ ‍ 📚ناوی کتێب: مژاوا
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر: جان دۆست
🖊وەرگێڕ: سارا خەنشا
🖨وەشانخانە: مادیار


مژاوا  تراویلکەی خەونێکی دووری مرۆڤی کوردە کەوا هەرچەند لێی نزیک دەبێتەوە دیسانیش هیچ پێگەیشتنێک لەگۆڕێدا نییە.

ڕۆمانەکە لە مەهاباد و لە سەردەمی کۆماردا ڕوو دەدات و کۆتایی پێ دێت. بەکورتی مژاوا گێڕانەوەیەکی ئەو سەردەمانەیە.

مژاوا لەگەڵ ئەوەی خەریکە بەشێکی گرینگ لە مێژووی کورد دەگێڕێتەوە، بەڵام ئەوین و خۆشەویستیی دوو دڵدار وەک چەمکێکی گرینگ بە نیشتمان و خۆشەویستییەکەی گرێ دەدات، بە شێوەیەک کە نەمامی هەردووکیان پێکەوە و هاوکات لە خاکی نیشتمان سەر وەدەردەنێن و چرۆ و چووزەرە دەکەن و کە دێن بە حاسڵات بگەن، هەرەس دێنن و بە شۆرەکات دەگەن .
لە ڕاستیدا و بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئەندێشە و هزری هاوچەرخ دیسانیش بە خێڵ و هۆزی دەدۆڕێنێ.
بەو شێوازە ڕۆمانی مژاوا لە ناخی خۆیدا بە هیوای سەرکەوتنی ئەو خەونەی لە هەزارەی ئەندێشەی مرۆڤی ئێمەدا لە کۆتاییی خۆیدا بەردەوام بە تراویلکە گەیشتووە و ئەو کەسانەی دیسانیش لە کۆتاییی شکانێکی تردا لە قووڵاییی مژێکدا ون دەبن، ڕەنگە لە نیشتیمانێکی مژاویدا دیسانیش ڕۆژێک گڕی هیوایەک لە قووڵاییی ئەم مژستانەوە  بانگیان بکات ...

ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇


www.madyarpub.com
 
facebook.com/MadyarPub1

instagram.com/madyar.pub

instagram.com/titl.bibl.Pub

t.center/MadyarPub
📘ڕووخان و داگیرکردنی هەوێتی تاک له ناو جوغڕافیای سیاسەتی فاشیزم‌دا

▫️یادداشتێک بۆ ڕۆمانی بەندەر فەیلیی بەختیار عەلی

#فەرهاد_بابۆڵی

▫️گوورانی گێڕانەوەی ڕۆمانی بەندەر فەیلی بە پێچەوانەی زۆر ڕۆمانی مێژوویی و ئیدیۆلۆژیک کە دە بەستێنێکی گشتی و بە ڕوانگەی زەق‌کردنەوەی کەمایەسییه بەرچاوەکانی نەتەوەیی و پێشێلکارییه‌کانی دەسەڵاتی ڕەهای داگیرکار و فاشیزم بیچم دەگرێ، له دەوری زەق‌کردنەوەی ئازارەکانی تاک‌دا ڕوودەدات. چەمکی تاک لە نێو بازنەیەکی ئاوا بەرفرەوان و بەربڵاو‌دا کاتێک زۆرتر پڕ ڕەنگ دەبێ کە خۆ له هەر جۆره خوێندنەوەیەکی هێمایی و سەمبولێک بپاڕێزین. هەڵبەت تەواوی حەولی ڕۆمانیش ئەوەیه کە کەسایەتی بەندەر فەیلی وەک خۆی و وەک تاک ببیندرێ و ڕەوا نییه بە تەوزی بە سیلەی ئاوڕدانەوە له کەڵان ڕەوایەتێکی بۆ وێنە نەتەوەییەوە مەزەندەی بۆ بکرێ.

▫️له دایک بوونی منداڵێک له زیندانی بەعس و گەورە بوونی لەو بەستێنە ترسناکە‌دا بە دوور لە باوەشی خێزان و شار و کۆمەڵگا وەک وەی وایه کە ڕۆمان بیهەوێ کەسایەتییەک له هیچ و کەشێکی بە‌تاڵ‌دا بخولقێ، کەسایەتییەک کە زمان و ڕەگەز و ناسنامەی دیار نییه و خەریکە له بۆشایی‌دا له دایک دەبێ. لایەنی تاک بوونی ئەو کەسایەتییه له سەرله‌بەری ڕۆمانەکە زەق کراوەتەوە و کاری بۆ کراوە. یانی نووسەر بەو پەرداختە ئەو جەمسەرەی هەڵبژاردووە کە له گێڕانەوەیەکی سواویی زوڵم‌تەوەری فاشیزم له قەبارەی نەتەوەیی‌دا خۆی قوتار کا و ڕۆمان ناکاتە کەرەستەی دەربڕین بۆ نووزە و ناڵاندنەکانی مێژوویی گەل و نەتەوەیەک.

▫️مامەڵەی بەندەر فەیلی دەگەڵ مڕۆڤ پێش هەمووشتێک مامەڵەیەکی فەردی و بەتاک بوونێتی. کاتێک باس له چەمکەکانی زمان، نەتەوە، جوغڕافیا، فەرهەنگ و ئایین دەکەین خەریکە باسی لایەنی کۆمەڵایەتیی هەوێتی کۆی مڕۆڤ دەوڕووژێنین و ئەو یانی مڕۆڤ دە دووتوێی خوێندنەوەیەکی گشتی‌دا پێناسە دەکەین. پێناسەی لەو شێوەیه بۆ کەسایەتی ڕۆمان، زۆرتر کەسایەتییەکی تیپیکاڵی لێدەبێتەوە و ناتوانێ سەربەخۆیی و تایبەت‌بوونی خۆی دە نێو جیهانی ڕۆمان‌دا دەرببڕێ.

▫️ڕۆمان وەک هەموو ژانره ئەدەبییەکان مەنتقی تایبەتی خۆی بۆ گێڕانەوە هەیه. دە نێو شێوازە جوداکانی ڕۆمانیش‌دا مەنتقی گێڕانەوەی جیاواز و سەربەخۆ خولقاوە و تەنانەت دەکرێ بڵێین له چوارچێوەی شێوازە هاوبەشەکانی گێڕانەوەش‌دا هەر ڕۆمانەی بە مەنتقی خۆی دەگوورێ. مەنتقی گێڕانەوەی ڕۆمانی بەندەر فەیلی نایهەوێ به ڕوانینێکی گشتی چاو له ماشێنی فاشیزمی بەعس بۆ چەوسانەوەی چەمکە زەبەلاحەکان بکا؛ ڕێک وەک ئەو کارەی کە دە ڕۆمانی داگیرکردنی تاریکی‌دا کراوە و پرسی چەوسانەوەی نەتەوەیی بە ڕوونی پەروەردە بووە. بە پێچەوانە بەندەر فەیلی له هێز و دەسەڵاتی هەموو تێرمە گشت‌گیر و نەتەوەییەکان بەتاڵ دەبێ و تەنیا خەریکە باسی ئازارەکانی تاکی مڕۆڤ دەکا.

▫️بەندەر ماوەی بیست و سێ ساڵ بە نامرادی له زیندان‌دا دەمێنێتەوە. هەر چەند به شێوەیەکی کاتی و بەربەست و جارجاره، فێری هەندێک زانیاری کراوە بەڵام ئەوەی ئاشکرایە ئەوەیه کە ئەو وەک مڕۆڤێک له هەموو چەشنە ئازادی و مافەکانی بێ‌بەش بووە و ئیدی سەر بە هیچ زمان و ئایین و نەتەوەیک نییه؛ یانی چ فەزایەکی تایبەتی بۆ هەڵنەرەخساوە تا وەک هەموو مڕۆڤەکان قۆناغەکانی ڕوشتی جەستە و کەسایەتی و مەعریفەیی بپێوێ. ئەو کەسێکە پاش ئەوەیکە دوو جار لە ماوەی زیندانی بوونی‌دا دەرفەتی دەربازبوونی بۆ دەرەخسێ، کەچی به هۆی فێرنەبوونی مەهاڕەتەکانی ژیانێکی سەربەخۆ دەستە‌وەستان دەمێنێتەوە و ناچار به هاسانی دەستبەسەر دەکرێتەوە و دێتەوە بەندیخانە.

▫️پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس و دامەزرانی دەسەڵاتی هاوپەیمانان له عێراق‌دا، ئەوجار بە هۆی سەیر و سەمەره‌بوونی چیرۆکی منداڵێکی ئاوا له بەندیخانە، بۆ جارێکی دیکە بەندەر دەکەوێتە زیندانی پڕۆپاگەندای میدیایی و گرێ‌بەستی کۆمپانیاکانی هەواڵنێری. ئەو پێشهاتە بە کورتی یانی ئەوەیکە ڕاستە ئاڵ‌وگۆڕی سیاسی و دەسەڵات ڕوویداوە بەڵام بۆ تاکی لێقەوماوی ئەو جوغڕافیایه ئەوەی ماوەتەوە هەر کۆیلەتی و بەندایەتییه.

▫️ڕۆمانی بەندەر فەیلی به زەق کردنەوەی فەردییەتی تاکەکان لە کۆمەڵگایەکی داخراو و فاشیستی‌دا، ئەو ڕاستییە ئاشکرا دەکات کە مڕۆڤەکان له سیستمێکی داخراوی سیاسی‌دا بەدەر له هەوێتییه جەمعێکان‌ وەک تاکیش، تەنانەت تاکێکی ڕووت و قووت، بە دایمە دەچەوسێنەوە.

🔻 درێژەی بابەت ...

🌐 https://kurdishbookhouse.com/ku/100-1160/

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
Forwarded from Kurdish in levels آموزش زبان کردی (هەژار شنۆیی)
تەنیا دوو ڕۆژ دەرفەتی ناونووسیی فێرگەی زمانی کوردی ماوە.


ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۴۰۲/۴/۲ لەم کاتانەی خوارەوە پۆلەکان دەست پێ دەکەن.

کاتژمێر ۱۰ی بەیانی خولی منداڵان

کاتژمێر ۴ی ئێوارێ خولی گەورەساڵان

کاتژمێر ۵ونیو خولی ڕێزمان

تکایە گەر دەتانهەوێ ناونووسی یەکێک لەم خولانە بکەن ڕۆژی شەممە لە کاتژمێری دیاریکراو لە موجتەمەعی فەرهەنگی شاری شنۆ دیوی ئەنجومەنی ئەدەبی بەشداری بکەن.


ئەمە دوایین دەرفەتە.

بۆ زانیاریی زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەم ژومارانە بکەن.

09014191988
هەژار شنۆیی

09141668648
سارا خەنشا


👈مختص شهرستان اشنویه 👉

@kurdish_in_levels
Forwarded from Kurdish in levels آموزش زبان کردی (هەژار شنۆیی)
وێڕای پیرۆزبایی بە تەواوی خوێندکارانی خۆشەویست هیوادارم کە وەرگرتنی ئەم بڕوانامەیە ببێتە سەرەتایەک بۆ فێربوونی زیاتر و خزمەتکردنی ئێوە خۆشەویستان بە زمانی کوردی، کە ئەم ئامانجەش وەدی نایێت مەگەر لەژێر سێبەری یەکگرتوویی و ڕێز بۆ یەکدی، لەورا چاوەڕوانین کە ئەمساڵ زۆر چالاکتر لە پار هاوکاریمان بکەن و هەمووتان خۆتان بە بەرپرس بزانن لە ئاست زمانەکەتان.

Wergirtina belgenameyên hemû xwendevanên delal ji dil û can pîrozbayî dibêjin û hevîdar in ku wergirtina vê belgenameyê bibe destpêkek ji bo xizmet û xwendineke zêdetir ji aliyê we û herwiha Îsal jî ji par zêdetir hevkariya me bikin ew jî tenê li bin sîya yekgirtin û rêz û hurmet ji bo hevûdu pêk tê, lewra em dixwazin îsal gelek bi xurtî bidomînin û bibine cihê şanazî û iftixar ji bo hemiyan.


لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ بەشی فێرکاریی زمانی کوردی.

Ji aliyê encûmena edebî ya Şino para hînkirina zimanê kurdî.

@kurdish_in_levels
بەرنامەی قەلەندەرخانە، کاناڵی کوردستان ۲٤، تایبەت به ژیان و بەرهەمەکانی کاک مارف ئاغایی، وتووێژ لەگەڵ کاک بەدرەدین ساڵح
فۆمۆی هامستر و تەسبیحی سەرمایەداری

کەریم خزری

ئەو ڕۆژانە زۆر کەس دەبینی کە بە دوو قامک و سێ قامک خەریکی زیکردن لە ئایینی سەرمایەدارین. کاتی خۆی واڵتر بێنامین بیرمەندی بەنێوبانگی مەکتەبی فرانکفۆرت باسی لەوە کردبوو کە سەرمایەداری جۆرێک ئایین و دینێکی تایبەتە. دیارە ناوبراو تایبەتمەندییەکانی ئەو ئایینەش باس لێدەکات کە بەڕاستی جێگای سەرنجن.

تێلگرام دوای ئەوە کە بە هۆی بنیات نانی نات کوین بڕە پارەیەکی بە ئەندامانی ئەو توکێنە بەخشی، زەمینە و بەستێنی بۆ لەخۆهەڵکێشانی ئەندامان لەبار کرد. واتە لەسەرەتاوە پڕۆپاگەندایەکی ئەوتۆی بۆ نات کوین نەدەکرد و دوای ئەوە کە نات کوین لیستکراو پارەیەکی بە ئەندامان بەخشییەوە لەناکاو هەموو خەڵکی توشی دیاردەی فۆمۆ (FOMO) کرد. فۆمۆ لە زانستی ئابووریدا بڕیتییە لە سازکردنی کەشێک کە لەو کەشەدا خەڵک تووشی ترس لە بەجێمان دەبیت. واتە ئەگەر زوو هەوڵ نەدەی لە ئاپۆرەی خەڵک بەجێ دەمێنی و واباشە خۆت لەو ڕەوەندە مەزنە دوور نەخەیتەوە. بە گشتی فۆمۆ ترس لە بەجێمانە. دوای ئەوە کە تێلگرام خەڵکی بەهۆی نات کوین تووشی فۆمۆ کرد ئێنجا لە گەڵاڵەیەکی تۆکمەدا هامستر و تاپ سواپ و ...لە گەرمەی بازاڕدا هێنایە ئاراوەو بەوجۆرە خەڵکی سەرقاڵی ئەو بەرنامانە کردووە.

دەسکەوتی هەرە مەزنی تێلگرام لەو کارە  ڕاکێشانی بەربڵاو و هەراوی ئەندامان بۆ لای خۆی بوو و هەر کە تێلگڕام دەکەیەوە بە لێشاو نێوی تازەی پێوە زیاد دەکرێ. بێگومان لەو کارەش بەهرەی ئابووری زۆر باش بەتایبەتی بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانی زیاتر و بردنەسەری ڕادەی ئیعتباری خۆی بەدەست دێنیت.
خەساری جیدی ئاپۆرەی خەڵک لەو بەستێنەدا جودا لەباری دەروونی و سەرقاڵی بەردەوام و فۆمۆی زێاتر لەدەستدانی هەزینەی دەرفەتە.

تێچوو یان هەزینەی دەرفەت لە زانستی ئابووری بڕیتییە لە لەدەستدانی دەرفەتی کارێک لەبۆ کارێکی دیکەیە. بۆ نموونە ئەوڕۆژانە بۆ کڕینی هێندێک کەلوپەلی ماڵێ رووم لە فرۆشگەیەکی ناو شار کرد. کابرای فرۆشار لەبەر هامستری هۆشی لە من نەبوو بۆیە فرۆشگەکەییم بەجێهێشت و ڕووم لە شوێنێکی تر کرد.

دێمەوە سەر باسەکەی بێنیامین. دەمهەوێ شتێک بە تیۆرییەکەی بێنامین زیاد بکەم. دیاردەی نات کوین و هامستر و ...گووشی موبایلیان لە دەست خەڵکی تینووی پارە کردۆتە تەسبیحی زیکر کردنی خودای سەرمایەداری.واتە پوڵ. چۆن پێشتر جۆرجۆ ئاگامبێن بە لاتاو بە وتە بەنێوبانگەکەی نیچەی ئاوا ڕاگەیاندبوو کە خودا نەمردووە بەڵکوو بووتە پووڵ. ئێستا ئیماندارانی ئایینی سەرمایەداری شەو و ڕۆژ خەریکی زیکر کردن و تەسبیحاتن و سێ قامک و چوارقامک لە رووبەری گووشییەکانین دەکوتن. ڕۆژگارێکی سەیرە گوڵم.

https://t.center/EnjumeniEdebiShino
More