➿ @Kurdinusگــوڵەکـەم شـاری دڵــم پـاییزە لێـی داوە، بڕۆ
تۆ گەشی هەڵدەپڕووکێی، مەیە ئەو ناوە، بڕۆ
چۆڵگـەیە و کاکیبەکاکی، نییە تێیدا نەفەرێ
ڕێگەی ئەم شارە بە داوی خەمە تەنراوە، بڕۆ
نامەوێ پێت لە چڵی داوی خەمێ گیر بێ، گوڵم
زولـفی تۆ بۆ دڵـی سەدهـا وەکوو من داوە، بڕۆ
بولبولی بێکەسی دم پڕ لە هەرا جواب کە، بڵێ:
تۆ دەبێ هەر قەفەسی بی، بەشە، وا بڕاوە، بڕۆ
گوڵەکەم! شاری دڵم بۆمبی جەفای بوو بە خەڵات
تا لەشـت بـەم گــڕەمـشـقـاڵە نـەسـووتـاوە، بڕۆ
هەموو کەس لێرە دەزانن کە دنەی شێعری منی
لە هـەمـوو بەزمێ ئـەویـنـی مـن و تـۆ قاوە، بڕۆ
تۆ هـەڵـۆی بەرزەفـڕی، شاری دڵم نزمە لەبۆت
بێبەڵا بی گوڵەکەم، کوا ئەوە جێی ڕاوە؟ بڕۆ
هەر دەبێ ڕۆژێ بە ئازادی لەگەڵ یەک بدوێین
ئێستە وا دڵ بە تـەمی وستەوە تـاسـاوە، بڕۆ
گەر دەترسی لەوە ئاسۆ خەمی تۆی دەرچێ لە دڵ
تا ئـەبـەد تـەوقـی وەفـای تـۆی لە ملا مـاوە، بڕۆ
➿ @Kurdinus«ئاسۆ»