بووکە بارانە

Channel
Logo of the Telegram channel بووکە بارانە
@BookabaranaPromote
401
subscribers
1.08K
photos
155
videos
396
links
ئەدەبی منداڵان @Jabarshafeizada
Forwarded from عکس نگار
🔸یاریی ئەلفوبێ🔸

🔸یەکەمین کتێبی فێرکاریی زمانی کوردی لەسەر بنەمای شێوازی فرانک لوباخ🔸

🔸یەک لەو شێوازانەی کە دەبێتە هۆی سەقامگیربوونی ئەلفبێ لە مێشکی منداڵاندا، ویناسازیی ئەلفبێیە. ئەو ئەلفبێانەی کە ئەمڕۆ لە جیهاندا بە زمانە جۆراوجۆرەکان بەکار دەهێنرێن، زۆربەیان ئەو ئەلفبێیانەن کە هیچ پەیوەندییەکیان لەنێوان شێوەی نووسینی پیتەکە و دەنگەکەیدا نییە. کاتێک منداڵان ڕووبەڕووی ئەم دۆخە دەبنەوە، بەئه‌سته‌م دەتوانن پێیوەندییەک لەنێوان پیتەکە و دەنگه‌که‌یدا دروست بکەن و ئەم خاڵە دەبێتە هۆی ئەوەی پرۆسەی فێربوونی زمان زۆر دژوار و درێژخایه‌ن ببێت. چونکە ناتوانن لە بەربەستی یەکسانکردنی پیت و شێوازی ده‌ربڕینی ده‌نگه‌که‌ی، کە زانستی فۆنیکس یphonics knowledge پێی دەوترێت، سه‌ر بکه‌ون.
بۆ وەی منداڵان ئەم دۆخە تێبپەڕێنن زۆر کەرەستەی زمانەوانی هاتوونەتە ئاراوە.

🔸یەکێک لەو کەرەستە پەروەردەییانەی کە بە خشته‌ی وێناسازیی ئه‌لفبێ picture-letter-word chart ناسراوە، ئەوەندە بەناوبانگە کە لە ماوەی چەند دەیەیەکدا، بە ٣٠٠ زمان و لە ۱۰۰ وڵاتی جیهاندا بڵاو کراوەتەوە. لە میتۆدی لوباخدا پەیوەندییەک لەنێوان شێوازی نووسینی پیت و ئه‌و کارەکتەره‌‌ی بۆی وێنا ده‌کرێت، دروست دەبێت و ئەم وێنانە بۆ هەمیشە پیته‌کان لە مێشکی منداڵاندا تۆمار دەکەن و ڕەوتی فێربوونیان باشتر دەکەن.

🔸کتێبی یاریی ئەلفوبێ یەکەمین کتێبەکە کە بە زمانی کوردی و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ پێک هاتووه‌. لەبەر ئەوەی فێرکردنی زمان بۆ منداڵان لە چوار بنه‌مای گوێگرتن، قسەکردن، خوێندنەوە و نووسین پێک دێت، لەم کتێبەدا بۆ هەر پیتێک شێعرێک و وێنە پیتەکەی لە لاپەڕەیەکدا هاتوون، کە هاوکات منداڵان فێری دەنگ و شێوازی نووسینی پیتەکان دەکات. هەروەها ئەڵبوومی وێنە پیتەکان خراونەتە بەردەستی هەتا بۆ خۆی شێعر یان دەقێک لەسەر بنەمای پیتەکە بنووسێت و فێری نووسینیان ببێت. هەروەها چەن فایلی مۆسیقاش لەگەڵ دەقەکان پێشکەشی خوێنەر کراوە تا گوێیان لێ بگرێت، بەڵکوو هەر چوار بنەماکە ڕچاو بکات و بە‌بێ هیچ کێشەیەک فێری زمانی کوردی ببێت.

🔸کتێبی یاریی ئەلفوبێ لە نووسینی جەبار شافعی‌زادە نووسەری خەڵاتکراوی یونیسێف و شۆرای کتێبی منداڵانی ئێران و براوەی ڕێزنامەی هانس کریستیان ئەندرێرسونە و حیکمەت باتمانی شێوەکاری لێهاتووی کورد شێوەکارییەکەی جێبەجێ کردووە. ئەو کتێبە لە ۶۴ لاپەڕەدا لەلایان چاپەمەنیی ڕێگادا چاپ و بڵاو کراوەتەوە و بەڕێزان کەیهان وازحی، موحسن محەمەدی، ژیان وەلەدی و سۆلا باتمانی مۆسیقای کتێبەکەیان پێشکەش کردووە.

#كتێبى_ڕێگا
#كتێبى_كوردى
#چاپەمەنى_ڕێگا
#كتێبخانە
#زمانی_دایکی
#یاریی_ئەلفوبێ
#جەبار_شافعی_زادە
#حکمەت_باتمانی

•••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••
@Bookabarana
💻: regapub.com
📸: instagram.com/regapub
ڕاپۆرتی سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی (لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی)
«تـا زرێـبـار و دێـڕێـک»


🔹ڕۆژانی سێشەمە و چوارشەمە ڕێکەوتی 20 و 21ی خەرمانانی 1403ی ک.هـ، لە مەریوان بەڕێوە چوو.

🔰 ئەم کۆڕەشێعرییه لە لایەن کومیتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان و بە هاوکاریی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو شارە لە هۆڵی مامۆستا قانع و بە بەشداری و پێشوازیی بێوێنەی خەڵکی دراوسێی هەناسەی سەیدی و قانع لە شاری بێسارانی، خاڵۆی کۆماسی و ناری تا دواچرکەکانی تا زرێبار کە دێڕێکی تریان لە هاودڵی و جوانی و ڕەنگامەییی وشەی کوردی کردە دیارییەک بۆ مێژووی ئەدەبی کوردی، بەڕێوە چوو.

🆔 ئەتوانن درێژەی ئەم بابەتە، لەم بەستەرەی خوارەوەدا بخوێننەوە: ↙️↙️

https://telegra.ph/%D8%B4%DB%8E%D8%B9%D8%B1-%D9%84%DB%95%DA%98%DB%8E%D8%B1-%D8%A6%DB%95%D9%88-%DA%86%DB%95%D8%AA%D8%B1%DB%95%DB%8C-%D8%AF%DA%98-%D8%A8%DB%95-%D8%BA%D9%88%D8%B1%D8%A8%DB%95%D8%AA%DB%8C-%DA%86%DB%8C-%DA%95%DB%95%D9%87%DB%8E%DA%B5%DB%95%DB%8C%DB%95-%D9%84%DB%95-%D8%AA%DB%95%D9%86%DB%8C%D8%B4%D8%AA-%D9%BE%D8%A7%DB%8C%DB%8C%D8%B2%DB%95%D9%88%DB%95-09-20-4

🆔 @meriwan_edebi
پەنێلی شەشەم / جەعفەرقولی‌ زەنگلی

1_ ژیلا سەفایی / دیواندەرە (سۆرانی)
2_ سەعدی غەریبی / مەریوان (هەورامی)
3_ یووسف بریمانلوو / بجنوورد (کورمانجی)
4_ عەلیڕەزا غوڵامی / ئەیوان (کەڵهوڕی)
5_ شەریف مورادی / مەریوان (سۆرانی)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تا زرێبار و دێڕێک"

ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

شەوی سێشەمە
۲۰ی خەرمانانی ۱۴۰۳

🆔 @meriwan_edebi
Forwarded from سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تا زرێبار و دێڕێک"
پەنێلی پێنجەم / نووبەهارا بچووکان / بەشی شێعر و ئەدەبیاتی منداڵان

بمگێڕنەوە
بۆ هەناسەکانی منداڵی..
من کەی کچی گەورەبوونم..؟!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1_ حکمەت باتمانی / کامێران (سۆرانی)
2_ فەریدە شاکری / مەریوان (سۆرانی)
3_ مشتەبا کارخاهی / کرماشان (لەکی)
4_ جەبار شافعی‌زادە / کامێران (سۆرانی)
5_ فەرید عەباسی / مەریوان (هەورامی)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تا زرێبار و دێڕێک"

ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

شەوی سێشەمە
۲۰ی خەرمانانی ۱۴۰۳

🆔 @meriwan_edebi
Forwarded from سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تا زرێبار و دێڕێک"
پەنێلی سێهەم / غوڵامڕەزا ئەرکەوازی

1_ سوهەیلا محەمەدی / کامێران (سۆرانی)
2_ پەرویز بابایی / پاوە ( هەورامی)
3_ کامیل داوەری / مەریوان (سۆرانی)
4_ نووشین حاتەمی / ئیلام، ئەیوانغەرب (کەڵهوڕی)
5_ زانا قاسمی‌فەڕ / بیجاڕ (گەڕووسی)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئێوارەی سێشەمە
۲۰ی خەرمانانی ۱۴۰۳


🆔 @meriwan_edebi
Forwarded from سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تا زرێبار و دێڕێک"
پەنێلی دووهەم / مەولەوی

1_ هەتاو خۆرشیدی / مەهاباد (سۆرانی)
2_ سادق فەرهادی / خۆراسان، شیروان (کورمانجی)
3_ شەعبان میرزا بەیگی / ئیلام (لەکی)
4_ جەماڵ قادرپوور / پاوە (هەورامی)
5_ فەتاح محەمەدنژاد / شنۆ (سۆرانی)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تا زرێبار و دێڕێک"

ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان


🆔 @meriwan_edebi
پەنێلی یەکەم / نالــی

1_ حەیدەرخان غوڵامی / ئیلام، سراوڵە (لەکی)
2_ ئامینە ڕەحیمی (ژوان) / هەورامان تەخت (هەورامی)
3_ڕامان سۆفی سوڵتانی / بۆکان (سۆرانی)
4_ ئەسرین شەفێعی / ئەیوان (کەڵهوڕی)
5_ ئومێد نەورۆزی / مەریوان (سۆرانی)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تا زرێبار و دێڕێک"

ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان


🆔 @meriwan_edebi
ئێوارەکان دەست پێ ئەکەن
بە تامی زرێبار...
ــــــــــــــــــــــــــــ
سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تا زرێبار و دێڕێک"

ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

سێشەمە
۲۰ی خەرمانانی ۱۴۰۳


🆔 @meriwan_edebi
«تا زرێبـار و دێـڕێک» 

    سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانـــــەی
                  کـــــــــوردی

(لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی)
بەڕێوە دەچێت.

🔸ڕێکەوت: ڕۆژانی سێشەمە و چـوارشەمە، بیست و بیست و یەکی خەرمـانانی ۱۴۰۳
           (۲۰ و ۱۴۰۳/۰٦/۲۱)

 

🔸کاتی دەسپێکردن: ۱۶:۳۰ی پاشنیوەڕۆ

🔹شوێن: ئیدارەی فەرهەنگ‌ و ئیرشادی
                       مەریـوان
               هۆڵی مامۆستا قانـع


🔸 ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان (کومیتەی شێعر)
🔸 فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان



🆔 @meriwan_edebi
Forwarded from نویسک
💠 برگزیدگان جایزه جهانی هانس کریستین اندرسن ۲۰۲۴ مشخص شدند

🔹 سی و نهمین کنگره بین‌المللی ادبیات کودکان دفتر بین‌المللی کتاب برای نسل جوان (IBBY)  امروز در تاریخ یک سپتامبر با معرفی برگزیدگان جایزه جهانی هانس کریستین اندرسن به کار خود در تریست ایتالیا پایان داد.

🔸 «هاینز یانیش» نویسنده اتریشی و «سیدنی اسمیت» تصویرگر استرالیایی برگزیدگان این جایزه در سال ۲۰۲۴ اعلام شدند.

🔹 از دیگر برنامه‌های این کنگره می‌توان به کنفرانس‌های تحقیقاتی، کارگاه‌ها، نمایشگاه‌ها و ایجاد فضای گفت‌وگو در مورد ادبیات کودک و نوجوان با حضور متخصصینی از سراسر جهان اشاره کرد.

🔰 کانال انجمن نویسندگان کودک و نوجوان

@nevisak
📚شاماران
🖋جەبار شافعی زادە


شاماران دەنگی هەڵبڕی: هاوڕێیانی هێژا وەک بینیتان دوژمن هێرشی کردوەتە سەر وڵاتەکەمان و هەر کامەمان چیمان لە دەست هات بەوپەڕی لەخۆبوردوییەوە کردمان هەتا وڵاتەکەمان بپارێزین. بەداخەوە لەو ماوەیەدا زۆر هاوڕێی خۆشەویستمان کوژران و ئێمەیان خەمبار کرد. سوپای دوژمن بە لەشکرێکی ترەوە کە ئەمڕۆ هاتوون دیسان گەمارۆیان داوین و هەڕەشەیان لێ کردووین ئەگەر من خۆم ڕادەستی ئەوان نەکەم، بە هەموو هێزیانەوە هێرش دەکەنەوە سەرمان و بێ‌گومان زۆرمان گیانمان لە دەست دەدەین.


#كتێبى_ڕێگا
#كتێبى_كوردى
#چاپەمەنى_ڕێگا
#كتێبخانە
#شاماران
#جەبار_شافعی_زادە
•••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••
💻: regapub.com
📸: instagram.com/regapub
📢: t.center/regapub
Forwarded from عکس نگار
شێوەکار، بکوژ یان ئافرێنەر؟
بۆ شیلان هوشیاری

لە هەر کتێبێکی منداڵاندا چەن دەنگ دێنە گوێ کە سەمفۆنیایەک ساز دەکەن و هاوئاهەنگییان دەبێتە هۆی ئەوەی بەردەنگ سەرەڕای ئەوەی لە کتێبەکە چێژ وەردەگرێت لە ماناکەشی بگات و پێ بنێتە نێو جیهانی سەیروسەمەری دەقەکەوە. ئەو دەنگانە بریتین لە: نووسەر،هەڵەچن،شێوەکار،گرافیست،چاپەمەنی،خوێنەر و ڕەخنەگر.

لەنێوان ئەو دەنگانەدا دوو دەنگی نووسەر و شێوەکار زۆر گرینگن و وەکوو دوو هێڵی هاوتەریب دەڕۆنە پێشێ هەتا ئامانجی کتێبەکە بپێکن. نووسەری داهێنەر بەپێچەوانەی نووسەری ئاسایی کە هیچ کەش و هەوایەکی تایبەت بۆ داهێنانی شێوەکار ناخولقێنێت دەتوانێت بە ڕچاو کردنی ڕۆڵی هونەریی شێوەکار لە نووسراوەکەیدا بەستێنێک بۆ چالاکی هونەریی ئەو بخولقێنێت کە بتوانێت لە ڕێگای بەرهەم هێنانی وێنەی بەرچاو بەشێک لە ماکەکانی دەقەکە بۆ بەردەنگ بگوازێتەوە. وەها نووسەرێک بە ڕێز لێنان لە ڕۆڵی شێوەکار و دابین کردنی جێگە و پێگەی وێنە لە دەقەکەیدا ڕێگە بۆ شێوەکار خۆش دەکات هەتا لە گۆشە نیگای خۆیەوە ئەو بەشە لە دەقەکە بخاتە ڕوو کە نووسەر بە ئەنقەست زەقی نەکردۆتەوە.

دەنگی دووهەم دەنگی شێوەکارە کە لە ڕەوتی شێوەکارییەکەیدا دوو ڕۆڵی تایبەت دەگێڕێت کە بێگومان هەر کامەیان ئاکامێکی جیاوازی لێ دەکەوێتەوە.

یەکەم: ڕۆڵی بکوژ
لەم دۆخەدا شێوەکار بە تێنەگەیشتن لە ڕۆحی دەقەکە ناتوانێت لە نهێنییەکانی نزیک ببێتەوە و بە بەرهەمهێنانی وێنەی نەشیاو دەقەکە بە جەستە و بە ڕۆح دەکوژێت و پێوەندی نێوان دەق و بەردەنگ دەپچڕێنێت. ئەم تاقمە شێوەکارانە ڕاستەوخۆ لە بەرهەمی کەسانی تر کۆپی دەکەن و بەبێ هەڵسانگاندنی لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیەی تیایدا دەژین کتێبەکە وێنەدار دەکەن و بەس. واتا شێوەکارییه‌کانی هێڵی سێهەم کە تایبەتە بە خوێنەر لە کتێبەکەدا ناخولقێنێت. نموونەی شێوەکاری بکوژ لە ئەدەبیی کوردیدا زۆرن

ڕۆڵی دووهەم: ڕۆڵی ئافرێنەر
لەم دۆخەدا شێوەکار دەستێکی باڵای لە خوێندنەوەی داهێنەرانەی دەقەکەدا هەیە و لە ڕوانگەیەکی هێرمنۆتیکییەوە لەگەڵ دەقدا مامەڵە دەکات و سەرەڕای ئاوڕدانەوە لە مانا ڕواڵەتییەکانیی کۆد و مانا نهێنییەکانیشی کەشف دەکات و ئەو لایەنە شاراوەیەی دەخاتە بەردەستی خوێنەر کە بە ئاسانی هەستی پێ ناکرێت. لێرە دایە کە شێوەکار ڕۆڵی نووسەری دووهەم دەگێڕێت.

خاتوو شیلانی هوشیاری لە نێوان کوردەکاندا دوای مامۆستای هونەرمەند ئەکبەری مەنسووری شێوەکارێکی لێهاتووە و هیوادارم بەرهەمە هاوبەشەکەمان لەژێر چاودێڕی کاک هێمنی سوبحانییەوە بەم زووانە بخرێتە بەردەستی منداڵانی کوردستان و چێژی لێ وەربگرن.

👇👇👇
@Bookabarana
Forwarded from عکس نگار
بە بهانە‌ی تولد ویدا کریمی
جبار شافعی زادە

امروز تولد ویدا کریمی تصویرگر خلاق حوزه‌ی ادبیات کودک و نوجوان است. ویدا را از طریق انتشارات میچکا شناختم. اولین فریم تصویرگری پادشاه کوچک را که برایم فرستادند از برخورد خلاقانه‌اش با داستان لذت بردم. تصویر مربوط به پسر کوچولویی بود که می‌خواست یک پادشاه کوچک باشد. کار خلاقانه‌ای که ویدا انجام داده بود تصویر کردن پسرک در محیط خانواده و تبدیل شدنش به پادشاه کوچک در یک فریم به صورت همزمان بود. کریمی برخلاف رویکرد کلیشه‌وار دو لته سازی تصویر، واقعیت و خیال را همزمان در یک قاب تصویر کرده و به مخاطب کودک ارائه کرده بود. او با انداختن سایه‌ی پسرک بر دیوار خانه در نقش پادشاه در یک رویکرد یونگی دنیای تخیلی کودک را به تصویر کشیده و به لایه‌ی پنهان جهان متن و جغرافیای ذهنی قهرمان کتاب به شکلی هنرمندانه عینیت بخشیده بود اما در این مکانیسم عینی سازی تا بدان جا پیش رفته بود که مرز میان واقعیت و خیال را برای مخاطب حفظ کرده تا ارتباط شناختی و هیجانی‌اش هم‌چنان محفوظ بماند.

فریم هنرمندانه‌ی دیگرش به تصویر کشیدن تنهایی پادشاه کوچک در اتاقش بود. ویدا برخلاف فریم‌های دیگر که غالبا نگاه تخت و از زاویه‌ی روبرو بود در این فریم از زاویه‌ی نگاه از بالا استفاده کرده تا فاصله‌ی میان جهان واقعی و تخیلی پسرک ـ پادشاه را برجسته کرده و بر کوچک بودن پادشاه نه فقط از بعد فیزیولوژیک و جسمانی که از بعد معنایی هم تاکید کرده باشد. رویکرد فگوراتیوش در تصویرسازی پادشاه در فیگور یک جنین در شکم مادر هم بسیار خلاقانه بوده تا ضمن بهره‌گیری از کهن الگوی یونگی بر تمایل کودک بر بازگشت به کودکی صحه بگذارد.

دقیقا در همین فریم است که دلیل توجه کریمی بر نیچه فیلسوف جهان مدرن در آکسسوار خانه برای مخاطب روشن می‌شود. او در اولین فریم عکس نیچه را بر دیوار خانه‌ی پسرک نشان داده و بعدا در همین فریم به شکلی هنرمندانه دو انگاره‌ی اراده‌ی معطوف به قدرت نیچه و میل به بازگشت به کودکی روسو فیلسوف طبیعت‌گرا و ویلیام وردزورث شاعر رمانتیک انگلیسی را پیش روی مخاطب قرار داده تا خود در فضایی دمکراتیک از میان آن دو دست به انتخاب بزند. طبعا ویدا در این فریم مخاطب بزرگسال را هم به عنوان کسانی که در شکل گیری زندگی کودک نقش اساسی دارند درنظر داشته و پیامش را به شکلی واضح به او ارائه کرده است.

به معرفی همین دو فریم کفایت کرده و از صمیم قلب تولدش را تبریک می‌گویم.

👇👇👇
@Bookabarana
Forwarded from عکس نگار
مێژووی کتێبی (ئه‌لفبێی) کوردیی سۆرانی له‌ کوردستاندا:

🔸هه‌وڵ و تێکۆشانی بیرمه‌ندانێکی وه‌کوو مامۆستا تۆفێق وه‌هبی، هاکۆب خازاریان(لازۆ)، ئیسهاک ماراگولۆڤ، عه‌ره‌بی شه‌مۆ و حه‌جی جندی و... بۆ فێرکاریی زمانی کوردی ڕێگەی بۆ چاپ و بڵاوبوونەوەی کتێبی ئەلفوبێی کوردی خۆش کرد.

🔸یه‌که‌مین کتێبی (ئه‌لفبێی) کوردیی سۆرانی که‌ به‌ شێوازی فه‌رمی چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، کتێبی (ئه‌لفبای کوردی) ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغایه‌، که‌ له‌ ساڵی ١٩٢٦دا چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ و له بیسته‌کاندا وتراوه‌ته‌وه‌.

🔸دووهه‌مین کتێب (ئه‌لفبێی کوردی) مامۆستا حامد فه‌ره‌جه‌ که‌ له‌ ساڵی ١٩٣٦دا چاپ کراوه‌ و له‌ سییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا‌ که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه‌.

🔸سێیه‌مین کتێب، کتێبی (ئه‌لفبێی نوێی کوردی) مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵداره‌ که‌ یه‌کێکه‌ له‌و کتێبه‌ ده‌گمه‌نانه‌ی زۆرترین جار چاپ کراوه‌ و لەلایان خەڵکەوە پێشوازییەکی زۆر باشی لێ کراوە. ئه‌و کتێبه‌ بۆ نزیکه‌ی شه‌ست ساڵ به‌ فه‌رمی کتێبی فێرکردنی پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تایییی مناڵانی کورد له‌ هەرێمی کوردستاندا‌ بووه. ئه‌م کتێبه‌ ناوازه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌ که‌ ناوبراو له‌ ساڵی ١٩٤٨ تا ١٩٤٩ ته‌واوی کردووە و دوای هه‌وڵ و ماندووبوون و کۆششێکی زۆر له‌ ساڵی ١٩٥١دا  له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وکاتی مه‌عارف (په‌روه‌رده‌)ی عێراقه‌وه‌ به‌ فه‌رمی کرا به‌ کتێبی پرۆگرامی خوێندنی پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تاییی خوێندنگا‌کانی هەرێمی کوردستان، که‌ رێگه‌ی خوێندنی کوردی تێدا درا بوو، له‌و کاته‌وه‌ به‌رده‌وام بووە.

🔸چواره‌مین کتیبی فه‌رمیی ئه‌لفبێی کوردی، کتێبی "ئه‌لفبێ"ی مامۆستا عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د ئەمینە کە لەبەردەستی خوێندکاران دایە.

🔸پێنجه‌مین کتێب، کتیبی "خوێندنی کوردییه"‌ که‌ دوای ئه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی باڵدار له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ وه‌لا نرا، لیژنه‌‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی،‌ ئه‌و کتێبه‌یان له‌ ساڵی ۲۰۰٨ دا له‌بری دانا و کردیانه‌ کتێبی پرۆگرامی خوێندن له‌ هه‌رێمی کوردستان که‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه‌.

🔸شەشەمین کتێب "کوردی بخوێنین" لە ساڵی ۲۰۱۷ لە سێ بەرگدا لەلایان چاپەمەنیی مانگەوە چاپ کراوە.

🔸حەوتەمین کتێب یاریی ئەلفوبێیە کە بەم زووانە لەلایان چاپەمەنیی ڕێگادا بڵاو دەبێتەوە. جیاوازی ئەم کتێبە لەگەڵ کتێبه‌کانی پێشوو لەوەدایە، کە لەسەر بنەمای شێوازی فێرکاریی فرانک لوباخ گەورە پەروەردەکاری هاوچەرخ داڕێژراوە و، بەپێچەوانەی ئەوانی تر، پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەنێوان دەنگ و شێوازی نووسینی پیتەکاندا پێکهێناوە. ئەم پێوه‌ندییە دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵان و تەنانەت ئەو گەورەساڵانەش کە نەخوێندەوارن، دەتوانن بەبێ هێچ کێشەیەک فێری ئەلفوبێی زمانی کوردی ببن.

🔸یاریی ئەلفوبێ لە نووسینی جەبار شافعی‌زادە نووسەری خەڵاتکراوی یونیسێف و شۆرای کتێبی منداڵانی ئێران و براوەی ڕێزنامەی هانس کریستیان ئەندرێرسونە و، حیکمەت باتمانی شێوەکاری لێهاتووی کورد شێوەکارییەکەی جێبەجێ کردووە. گەڵاڵەی ڕووبەرگی کتێبەکەش لە ئەستۆی ئیسماعیلی ڕەزایی بووە. ئەو کتێبە لە دووتۆیی ۶۴ لاپەڕەدا لەلایان چاپەمەنیی ڕێگادا چاپ و بڵاو کراوەتەوە و، بەڕێزان حکمەت باتمانی، کەیهان وازحی، موحسن محەمەدی، ژیان وەلەدی و سۆلا باتمانی فایلی مۆسیقایی کتێبەکەیان بۆ باشتر فێربوونی پیتەکان پێشکەش کردووە.

👇👇👇
@Bookabarana
http://regapub.com
http://instagram.com/regapub
http://t.center/regapub
More