View in Telegram
ئەدەبی کوردیی منداڵان، ئەمڕۆکە لە شوێنکاتێکی هەرە چارەنووسسازدا ڕاوەستاوە؛ شوێنکاتێک کە پێدڤی بە نواڕینێکی ڕەخنەگرانە و وردبینانە هەیە هەتاکوو لە بەلاڕێداچوون و هەڵدێران بیپارێزێت. ئەم میراتە بەنرخە پێویستە بەوردی خەسارناسی بۆ بکرێت و ئاسۆکانی بەردەمی وێنا بکرێت. ڕیزقەتاری ئەم دانیشتنانە، چرایەکە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم ڕێگا تار‌ـ‌و‌ـ‌تنۆکە و هەنگاوێکە بەرەو ئاڕاستەی بە هەوارگەیاندنی هیوا فەرهەنگییەکانمان. بەڵام جێی داخە کە هەندێ سیمای دیاری ئەم بوارە، کە خۆیان بە ئاڵاهەڵگرانی شێعر و وێژەی منداڵان دەزانن، هیچ کە ئەم بارودۆخ‌گەل و زەرفییەتە بەنرخانە نابینن، بەڵکوو وێ‌دەچێ هەست بە حەوجەداری ئەم بزاوتنانەش نەکەن. خۆهەڵکێشان تا بڵێی زۆرە، لێ، بەرهەم‌گەلێک کە لە داڵغە و بەڵێنی ڕاستەقینەوە سەری هەڵدابێت، کەمتر دەبینررێت. مخابن ئەم نادەربەستییە، زامێکی کارییە کە بە جەستەی ئەم وێژە جوان و تامەزرۆی سرنجەدا هەڵگەڕاوە. وێبیناری سێیەمیش قەدیا، بەڵام پێویستە بزانین ئەمە سەرەتای ڕێگای پڕ لە کەند و لەندی گەیشتن بە دوندی ئاواتە. بەو هیوایەی ئەم دانیشتنانە، دەستپێکێک بن بۆ تێڕوانینێکی نوێ‌تر، هەوڵێکی زێدەتر و ویستێکی بڵیندتر. ئێ بەڵکوو لە سای ئەم وردەهەوڵانەوە ئەدەبی منداڵانەی کوردیش لە خەوی بن خەستەسێبەر هەڵستێ و گەرمی بەرزەهەتاوی پڕشنگداری پێشکەوتن بیبزوێنێت و ئەو جێگەوپێگەیەی کە شیاویەتی بەدەستی بهێنێت. ئەدەبی منداڵان بووکەبارانە ماڵپەڕی چراوۆک
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily