View in Telegram
Forwarded from عکس نگار
چەند گۆرانی بە گۆشە نیگای کیژێک کە هەورامانی منە . یوونس ڕەزایی . چەند گۆرانیت بۆ هەنار کوت ئەو رۆژەی بە زاراوەی هەورامی بوویە ئاور؟ لە شاخ دەنگت داوە وەک دەنگدانەوەی ئاوێستا من تۆم ناسیوە بە دابی گۆرانی جوانیم پێ کەرەم کە و هەوایەک لە شەڕاب. چاوت دەستەبژێری هەورە بزەت دیاری پەرستگەیەک کە هیچ کەس سەری پێدا نەکردبێ مەگەر بەعەزمی هەڵفڕین. تۆ سەرەتای کام شەقام بووی؟ بە ڕەوانی ناوی بڵێ دەمهەوێ پیاسەم بە بەستێنت دا بێ. دەزانم سەرەتای مرۆڤ بوو دەستی تۆ بۆیە لە ئامێزم وەرێنا و هەزار ماسی رژانە داوێنی باوە دەزانم کۆتایی سەرماشە نیگات بۆیە کەوتۆتە خوێنمەوە. راست و رەوان ناوی خۆتم بۆ روون کەوە من تەم و مژ بە زمانم دانایەت قەت. دەمهەوێ کە ناوتم هێنا؛ ئاوێنەکان هەنار بگرن. بانگم کردی؛ هەنارەکان سوور داکەونە داوێنی ژنێکەوە سەمای دەکرد لەگەڵ چارەنووسی بەفر. چەند گۆرانی لە خوێنت دان کە هەر کات لێو دەکەیەوە رەوە کەوێک باڵ دەبزێون لە خیابانیش دارەکان مچوڕکێک بە گەڵایان دادێ. لە جێژنی خاتوو خودای باخ دا دەتبینم بەرت گرتووە لە وەرزێک ناوی زەردە بەڵام هەناوی هەنارستانێکە لە ژن. باران بەسەر زمانم دا دێتە خوارێ بۆیە روون رەوان دەڵێم: ناوتم بۆ دووپات کەوە کە شارەزای پەرستگەی ئاوی ناوتم بۆ بڵێ بە چیا چون ناسیاوی دەڤەرێکی شینی کە مەبەستم ساماڵی نییە. بەتەنیا ئەگەر هاتییە خەڵوەتی پاییزمەوە ملوانکەیەک لە ترێ دەچنم دەستبەندێک لە گەڵای ریحان پاوانەیەک لە دڵۆپی هەور تۆ تەنیا وەرە وەرزی منەوە منیش لەگەڵ تۆ دەڕۆینە بڵواری زستان هەنار دەبەخشینە هەر کەس لەسەرمان گرمۆڵە بووبێ و دەڵێن ئاور بکەنەوە لەسەر پشتی سەخڵەتی و گۆرانی بڵێن بۆ سبەی. @younesrazaie
Telegram Center
Telegram Center
Channel