Смотреть в Telegram
Forwarded from عکس نگار
شێعرێک بە کاتی نیشتمان . . . رۆژی شەمبە بە کاتی کرماشان دەبم بە کۆنینەناسێکی ئەویندار لەسەر دیواری گەورەی شار بە خەتتی بزماری ناوی خۆم دەنووسم. لە پەنا ناومەوە وێنەی شەپۆلێکیش دەکێشمەوە تا بزانن سەردەمی من ئاژاوە بوو. رووبەرووی تاقەوسان پەیکەرەیەک لە - با - دادەتاشم وەک یادگاری ئەوسەردەمەی کە شەو تا بەر دەرگاکان دەهاتە پێشێ. بەکاتی کرماشان دەڵێم: زوان داڵگی واتە دار داڵگ خۆشی مانایەکی ئاماڵ رووباری هەیە دەزانم خاکیش زمانی خۆی لە بیر ناباتەوە کە رەگەزی دەچێتەوە سەر شاخ. رۆژی یەکشەمبە بە کاتی ئیلام لە قەڵاقیران تاقێکی نوێ دادەتاشم بۆ حەسانەوەی ئەو ژنانەی گەنمیان چاندووە بۆ میراتی ئەو کچانەی لە کتێبەکان دا نیشتەجێن لەوێ دەڵێم: باشوور چییە جگە لە نیگای کەنیشکێکی ئیلامی کە خەریکی نووسینەوەی شەقامە گەنم چییە بێجگە لە هێمایەک بۆ شین بوون لە بڵوارەکان تا هاتنەوەی موسافیرەکانی رێی باران. رۆژی دووشەمبە بە کاتی سنە رۆژژمێری ژنێک دەدۆزمەوە پڕ بێ لە وشە لە رێکەوتی جوانیی. لەسەر ئاویەر بانگ دەکەمە مانگ هەموو پەنجەرەکان دەکرێنەوە رووبەڕووم بانگ دەکەمە گڕ شەقام جمەی دێ لەو کوڕانەی نیگایان داگیرساوە لەسنە، کەسێکیش تەنیایی لەگەڵ خۆی دەگێڕێ غەریبی لە ئاوێنەدا دەدۆزێتەوە جار جاریش ون دەبێ لە باڵندەکان دا. کەسێکیش پەیکەرەی وشەیەکی ساز کرد و کوتی: سوێند بە پێنووس و ئەوەی دەنووسرێ بەهار لەو شارە رادەبرێ. سێ شەمبە بە کاتی ورمێ دەبمە گۆلێک گەمییەکان، ماندوو پاڵیان داوە بە بەستێنییەوە دەبمە ترێ بە شەقامی شێخ تەپەدا ناوی شار بە مەستیی دەنووسم لە مووزەش لە خۆم دەگەڕێم کە ونم. چوارشەمبە بە کاتی مەهاباد ناوی پێتەختی باڵندەکان فێر دەبم و کرۆکی هێلانەش دەزانم. پێنج شەمبەش بە کاتی شێعر دەنووسم نیشتمان کچ هەنار بسکێکی سەرشێت لە بادا هەینیش شێعرێک بڵاو دەبێتەوە پڕە لە ئێوە ئەی ئەوانەی سنووری رۆژهەڵات و رۆژئاواتان لە بیرە. ‏@younesrazaie
Telegram Center
Telegram Center
Канал